لە مێردین 5 ئەندامی هەواڵگری سەربازی تورک کوژران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی
هەپەگەهەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان لە هەرێمی باگۆکی مێردین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر هێزەکانمان 3ی نیسان کاتژمیر 13:00 لە ناوچەی ناڤسەرا باگۆکی سەر بە هەرێمی باگۆکی مێردین لەدژی سوپای داگیرکەری تورک و قەڕەقۆڵێک چالاکی ئەنجامدرا.
هێزەکانمان لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمنیاندا و لە دوو بەرە لە دوژمنیان ڕەشاند. هێزەکانمان دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێڵی دوژمندا گرت و هەندێک بەڵگە و دۆکێمێنتیان بەدەستهێنا کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون.
لە ئەنجامی چالاکیەکەدا 5 ئەندامی هەوڵگری سەربازی کوژران.
دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قوڕس ناوچەکەی تۆپباران کرد و سەربازە بریندار و کوژراوەکانی بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش لە هەرێمەکە دوورخستەوە. یەکینەکەمان کە چالاکیەکەی ئەنجامدا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان.
[1]
05-04-202005-04-2020 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!