ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەبارەی چالاکی گەریلاکان لە هەرێمی باگۆکی مێردین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر هێزەکانمان 3ی نیسان کاتژمیر 13:00 لە ناوچەی ناڤسەرا باگۆکی سەر بە هەرێمی باگۆکی مێردین لەدژی سوپای داگیرکەری تورک و قەڕەقۆڵێک چالاکی ئەنجامدرا.
هێزەکانمان لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمنیاندا و لە دوو بەرە لە دوژمنیان ڕەشاند. هێزەکانمان دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێڵی دوژمندا گرت و هەندێک بەڵگە و دۆکێمێنتیان بەدەستهێنا کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون.
لە ئەنجامی چالاکیەکەدا 5 ئەندامی هەوڵگری سەربازی کوژران.
دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قوڕس ناوچەکەی تۆپباران کرد و سەربازە بریندار و کوژراوەکانی بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش لە هەرێمەکە دوورخستەوە. یەکینەکەمان کە چالاکیەکەی ئەنجامدا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان.[1]
#05-04-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,191 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !