خانەقین، چەتەکانی داعش ئاگریان لە دەغڵودانی جوتیاران بەردا
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شارۆچکەی پەسوێی شاری
پیرانشارپیرانشار، مێرمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵەیان بە ناوی سەمیع شەریفیان کوڕی حەسەن دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان راگواست.
[4]
- بەپێی هەواڵێکی
کۆڵبەرکۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ لە گوندی سنووریی بەردەپان سەربە شاری
سەردەشتسەردەشتی پارێزگای ئورمیەی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران هێرشیان کردووەتەسەر گروپێک لە کۆڵبەران. بەپێی هەواڵەکە، ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە، ناوی کامەران مەولانیایە و تەمەن 32 ساڵ، خەڵکی گوندی گردمرشکی سەربە سەردەشت و باوکی منداڵێک بووە.
[2]
کۆڵبەرێک لە سەردەشت کوژرا
- شەوی رابردوو، زیندانییانی بەندی ئەمن، حیمایەت و تەلاشی (امن، حمایت و تلاش) زیندانی
ورمێورمێ، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی و لەبەرچاونەگرتنی مەودای دیاریکراو بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا، ناڕەزایەتییان دەربڕی. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ، زیندانییانی ناڕازی تەواوی پەتوو، پەردە و کەرەستەی زیندانیان ئاگر تێبەرداوە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: بەندی ئەمن تەنیا 50 کەسی تێدا جێ دەبێتەوە کە هەنووکە زیاتر لە 150 کەسی تێدایە و بە کەمترین خزمەتگوزاری لەو بەندەدا راگیراون.
[4]
باشووری کوردستان
- ئەمشەو، له ناوچەی شێخ باوە لە سنووری شارەدێی گوڵاڵەی سەر بە شارۆچکەی خانەقینی سەر بەپارێزگای دیالە، چەتەکانی داعش دەغڵودانی جوتیاران سوتاند.
[2]
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەلایەن بەرەی خەڵک، مەراسیمێکی ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی چالاکوان و پێشمەرگەی دێرین '
مستەفا حەسەنە گەورەمستەفا حەسەنە گەورە' لە بەردەم باخی گشتیی شاری
سلێمانیسلێمانی بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکەدا زۆرێک لە کەسایەتی و رۆشنبیران و چالاکوانان بە پۆشینی بەرگی ڕەش و دانانی وێنەی مستەفای حەسەنە گەورە لە سەر سینگیان ئامادەبوون. لە مەراسیمەکە لەبەردەم وێنەی مستەفای حەسەنە گەروە گوڵ دانراو مۆم دایگیرسێندرا، پاشان لەپەڕاوێکدا هەریەکە لە ئامادەبووان چەند دێڕێکیان نووسی وەک وەفا و پێزانین بۆ کار و تێکۆشانی مستەفای حەسەنە گەورە لە مەیدانی سیاسی و تێکۆشانی دژ بە گەندەڵیدا.
[2]
لە سلێمانی بە داگیرساندنی مۆم ڕێز لە مستەفای حەسەنە گەورە گیرا
- هێرشەکانی چەتەکانی داعش لە سنووری شارۆچکەی خانەقین زیادیان کردووە، بەشێوەیەک لە 24 کاتژمێردا چوار هاوڵاتی شەهید کراون، بەرپرسانی ئەمنیی و کەسوکاری قوربانییەکان باس لەوە دەکەن، کە قوربانییەکان دەستبەسەرکراون پاشان شەهیدکراون، لە پێنج دەستبەسەرکراو تەنها کچێکی سێ ساڵ رزگاریی بووە.
[2]
- شەوی رابردوو، چەکدارانی
داعشداعش لە گوندی تەفرەقە لە
خانەقینخانەقین هێرشیان کردووەتە سەر تاکسییەک کە چەند مەدەنییەکی تێدابووە، چەکدارانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی بە هانای ئەو کەسانەوە چوون و بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە. کوژراو و بریندار لە چەکدارانی حەشدی شەعبی هەن.
[1]
- دوای کوشتنی دایک و باوکی، ژمارەیەک چەکداری داعش، لە گوندی تەفرقە سەربە خانەقین منداڵێکی کچی تەمەن دوو ساڵییان رفاندووە، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رزگارکراوە.
[3]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی تین لە شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو پاسەوان و بانگخوازێک بەناوی فاروق مەجید بە دەستڕێژی گوللە دەکوژرێت، قایمقامی شارۆچکەکە دەڵێت، پێدەچێت کوشتنەکە بەهۆی کێشەی مەزهەبەییەوە بووبێت.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- شانەی جەنگی عێراق بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ داعش دوو سەربازی عێراق و دوو چەکداری حەشدی شەعبی لە دوو هێرشی جیادا کوشتووە و دوو کەسی دیکەی بریندار کردووە.
[2]
- بەرپرسانی دەوڵەتی تورک رایانگەیاند، لەو وڵاتە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 53 کەس گیانیان لەدەستداوە. بەم پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بە گشتی گەیشتووەتە 3 هەزار و 894 کەس. هاوکات 141 هەزار و 475 حاڵەتی تووشبوونیش تۆمار کراون.
[5] ⚠️ Denna post har skrivits in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Händelseförlopp