لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 06-05-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پاش شەڕ و تێکەڵچوونی هێزەکانی سپای پاسداران لەگەڵ گرووپێکی چەکدار لە
دیواندەرەدیواندەرە، فەرماندەی سپای بەیتولموقەدەس و فەرماندەی سنوورپارێزەکانی حکوومەتی ئێران لە کوردستان، هەڕەشەیان لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران کرد. سەید سادق حوسێنی، فەرماندەی سپای بەیتولموقەدەسی
سنەسنە، وێڕای هەڕەشەکردن لە حیزبە کوردییەکان رایگەیاندووە: حیزبەکانی دژە ئینقلاب چاوەڕوانی وڵامی توندی هێزەکانی سپای پاسداران بن.
[6]
باشووری کوردستان
- ئاسایشی گشتی
سلێمانیسلێمانی، دەستگیرکردنی گەنجێکی لە سنووری شاری سلێمانی راگەیاند، کە وەک تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی ژنێک بە شێوەیەکی دڕندانە لە 3ی ئەم مانگەدا، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە. ئەم تاوانبارە ژنەکەی خنکاندووە و پاشان بۆ شاردنەوەی تاوانەکەی تەزووی کارەبای لێداوە.
[1]
- سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان پێشنیاز بۆ هەردوو وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکەن لە 16ی ئەم مانگە دەوامی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێبکاتەوە و دەشڵێت ئەگەر خوێندنی ئەلیکترۆنی بەردەوام بوو مەرجێکمان دەبێت.
[5]
- درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکان کە نازانرێت فڕۆکەی سوپای عێراق یان هاوپەیمانانە، رۆژهەڵاتی شاخی قەرەچوخی
مەخموورمەخمووریان بۆردومان کرد. لە هەمانکاتدا فرۆکەکان بە نزمی بەسەر ئاسمانی کەمپی مەخموور بینران. لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆکەکاندا ئاگر بەر زەویەکانی ناوچەکە کەوت، لەبارەی ئەنجامی بۆردومانەکە زانیاری زۆرتر بلاونەکراوەتەوە.
[4]
- فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ لاوازکردنی شکۆی پەرلەمان و لابردنی پارێزبەندی پەرلەمانتاراندا نین لەژێر هەر پاساوێکدا بێت و ئەوەش بە هەوڵدان بۆ کپکردنی دەنگی ناڕەزایی خەڵک دەزانن.
[3]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری
کەرکوککەرکوک ژنێک کە گومانی توشبوونی کۆرۆنای لێدەکرا بە هاوکاریی هاوسەرەکەی لەدەستی تیمەکانی تەندروستی هەڵهات، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
[4]
- فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
هەولێرهەولێر پێشوازیی کرد لە گەشتێکی هێلی ئاسمانی میسڕی کە راستەوخۆ لە واشنتنی ئەمەریکاوە هاتبوو. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فڕۆکەخانەی هەولێر، فڕۆکەکە دیبلۆماتی و لە جۆری بۆینگ 9-787 بووە. ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گەشتە راستەوخۆیە، ماوەی 10 کاتژمێر و 33 خولەکی خایاندووە و یەکەمجارە لە مێژووی فڕۆکەخانەی هەولێر، گەشتێکی راستەوخۆ لە ئەمەریکاوە رێک دەخات.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- لە راگەیەندراوێکدا یونیسێف لە ماڵپەڕەکەی ئاماژەی بەوەکردووە، نزیکەی یەک ملیۆن و 500 منداڵ لە پۆلەکانی یەک تا 12، مەنهەجی خوێندنیان لە رێگای کەناڵێکی ئاسمانی لەبەردەستە، بەوانەشەوە کە ئاوارە و پەنابەرن. یونیسێف بە گرنگییەوە باس لە کەناڵی پەروەردەیی دەکات و نووسیویەتی، کەناڵەکە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و سریانی کارەکانی پێشکەش دەکات و سوودی بۆ ئەو قوتابیانە هەیە کە دەستیان بە ئینتەرنێت ناگات. هۆشیارکردنەوەی قوتابیان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چۆنیەتی خۆپاراستنیشیان، بە کارێکی پێویست و گرنگ دەزانێت.
[2]
- کیانوش جیهانپوور وەتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران وتی، لە ئێران لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 1689 کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ژمارەیە تووشبووانی ڤایرۆسی گەیشتە 101هەزار و 650 کەس. هەروەها ڕاشیگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 78 نەخۆش گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش 6 هەزار و 418 کەس گیانیان لەدەستداوە.
[4]
- بەپرسانی دەوڵەتی تورک رایدەگەیێنن، لە ماوی 24 کاتژمێری رابردوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 64 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەم پێیە بێت لەو وڵاتانە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 3 هەزار و 584 کەس. هاوکات ژمارەی تووشبووانیش لەو وڵاتە گەیشتووەتە 131 هەزا ر 744 کەس.
[4]
- لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق متمانە بە کابینەکەی مستەفا کازمی بەخشرا.
[7] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 التسلسل الزمني للأحداث