لە سەعات 12 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا لە سنووری پارێزگای #سلێمانی#دا، بەهەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی، لە مزگەوتەکانەوە پەیامی خۆپارێزیی و خڕاگریی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان و، قەدەغەکردنی هەموو جوڵەیەک بە پێی بەیانی ژمارە 24ی ساڵی 2020ی #وەزارەتی ناوخۆ# دەستپێدەکات.
لە هەمان کاتدا لەلایەن بەڕێوەبەرێتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانیەوە لە سەعات 12 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا، زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ هەمان مەبەست لێدەدرێت.
پێوسیتە هەموو هاووڵاتیانی بەڕێزو کۆی داموودەزگاکان پابەندی تەواوی بڕیارو ڕێنماییەکان بن.
بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموان.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا
#04-04-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,690
Donnez votre avis sur ce produit!