لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا
📝 Belgeler
لە سەعات 12 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا لە سنووری پارێزگای
سلێمانیسلێمانیدا، بەهەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی، لە مزگەوتەکانەوە پەیامی خۆپارێزیی و خڕاگریی و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان و، قەدەغەکردنی هەموو جوڵەیەک بە پێی بەیانی ژمارە 24ی ساڵی 2020ی
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ دەستپێدەکات.
لە هەمان کاتدا لەلایەن بەڕێوەبەرێتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانیەوە لە سەعات 12 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا، زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ هەمان مەبەست لێدەدرێت.
پێوسیتە هەموو هاووڵاتیانی بەڕێزو کۆی داموودەزگاکان پابەندی تەواوی بڕیارو ڕێنماییەکان بن.
بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموان.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا
04-04-202004-04-2020 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!