📊 بابەت 374,208 | وێنە 58,980 | پەڕتووک PDF 10,982 | فایلی پەیوەندیدار 42,498 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,598
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 05-06-2020 - تورک لە باکوور رەشبگیری هەدەپە دەکات و لە باشووریش لە رۆژی جیهانیی ژینگە رەز و باخەکانمان دەسووتێنێت!
باکووری کوردستان
- پاش لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەڕڵەمانتارانی هەدەپە، لەیلا گیوڤەن و فاریس ئۆگیولاری، شەوی رابردوو هەردووکیان لەلایەن تورکەوە دەستگیرکران.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ بۆ ئەوەی رێگری لە ناڕەزایەتییەکانی گەل لەو شارەدا لە دژی ئەو هێرشەی رژێم بگرێت رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 5ی حوزەیران بۆ ماوەی 15 رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەک لە شارەکەدا قەدەغەیە.[3]
- پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەمسوور و جزیر لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و 5 کەسیان دە
👫 مۆژگان کاووسی
نووسەر و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران.
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📝 زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی لە ساڵڕۆژی دامەزراندنیدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دڵنیایی دەداتە خوێندکارانی | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی لە ساڵڕۆژی دامەزراندنیدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دڵنیایی دەداتە خوێندکارانی


زانستخوازان و ئەکادیمیان
‎مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ
‎لەساڵڕۆژی دامەزراندنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیسلێمانیدا پیرۆزبایی و چەپکە گوڵی زانست پێشکەش بە خەمخۆران و هەڵگرانی ئاڵای زانست و خوێندن و پەروەردە دەکەین، لەگەڵ ئەوەشدا
‎هەموو هەوڵێک دەدەین کە خوێندنی ئەمساڵی کۆلێج و پەیمانگاکان نەفەوتێت.
‎47 ساڵ پێش ئێستا و لە ساڵی 1973 بە دامەزراندنی یەکەمین پەیمانگا لە کوردستان، پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی (پەیمانگای دایک) بەرهەمهێنانی مەعریفە و پەرەپێدانی زانست و خوێندن و پلانی ئایندە و هەوڵی بەردەوام لەپێناو باشترین رێگاکانی گەیاندنی زانست و فەرهەنگ و زانیاری، ئەرکی سەرەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بووە، زانکۆ خۆی لەدەستەبەرکردنی پێویستییە فێرکاری و رۆشنبیری و تەکنیکییەکان دەبینێتەوە بەئاڕاستەی گەشەپێدان و پەرەپێدانی پرۆسەکانی خوێندن و توێژینەوەی زانستی بۆ هاریکاریکردن لەگەڵ سەرجەم ناوەندە زانستی و تەکنیکییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا، لەگەڵ سوود وەرگرتن له و رێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەگەڵ زیاتر لە 80 زانکۆ و پەیمانگا و ناوەندە ئەکادیمییەکانی ناوخۆ و دەرەوە ئەنجامیداون، لەگەڵ ئەوەشدا لە ساڵی 2012ەوە لە دەستەی تەکنیکییەوە بەرفراوانبووە و گۆڕاوە بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و لەئێستادا خاوەنی 5 کۆلێج و 8 پەیمانگای تەکنیکی و سەنتەرەکانی (نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی، توێژینەوەی زانستی، گەشەپێدانی کار (CDC)، یەکسانی جێندەر)یە، وە لە رانکینی نیشتمانی زانکۆکاندا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا هەنگاوی گەورەی بڕیوە و لە ئاستێکی زۆر باش و دڵخۆشکەردایە بەشێوەیەک لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە پلەی هەشتەمدایە و لەسەر ئاستی عێراقیش لە پلەی (22)یەمین و لەسەر ئاستی جیهانیش پێش (12) هەزار زانکۆ کەوتووە، وەک خوێندنی تەکنیکیش لەسەر ئاستی عێراق لە پلەی یەکەمدایە.
‎ئەم دەستکەوتانەش بە هەوڵ و کۆششی مامۆستایان و فەرمانبەران و توێژەران و خوێندکارانی زانکۆ بووە، کە لەئێستادا زانکۆمان خاوەنی زیاتر لە (13250) خوێندکار و ستافێکی ئەکادیمیی گەورەیە کە خۆی دەبینێتەوە لە زیاتر لە (600) مامۆستا کە 120یان هەڵگری نازناوی دکتۆران و نزیکەی 500یان ماستەر لەگەڵ (60) پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریدەدەر، ئێمەش لەپێناو پێشخستنی بواری خوێندن و توێژینەوەی زانستی و بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی و گەشتن بە ئاستی زانکۆ جیهانییەکان هەنگاوی زیاتر دەنێین.
‎لەم یادە پرشنگدارەدا، رایدەگەیەنین بە هاوکاری و پشتیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا ئه و ئەرکانە جێبەجێ دەکەین کە وەک ناوەندێکی زانستی و تەکنیکی لە بوارە جیاوازەکاندا لەئەستۆماندایە، وەک یەکەمین زانکۆش لە هەوڵی ئەوەداین بەشێوازی ئۆنلاین درێژە بە پرۆسەی خوێندن بدەین لە ئەگەری زیاتر درێژکردنەوەی پشووی فەرمیی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەپێناو خۆپارێزی و تەشەنەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەئێستادا لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکان دەوامکردن راگیراوە و ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارەش زۆرینەی وڵاتانی جیهانی گرتۆتەوە، بۆیە ئەگەر ئەم دۆخە ئاسایی نەبێتەوە بژاردەی خوێندنی ئەلیکترۆنی جێبەجێدەکەن و بەوهۆیەشەوە زانکۆ ناتوانێت وەکو ساڵی رابردوو چەندین چالاکیی زانستی و جۆراوجۆر لە رۆژی دامەزراندیدا ئەنجام بدات.
‎لەئێستاشدا هەموو هەوڵێک بۆئەوەیە خوێندنی ئەمساڵی کۆلێج و پەیمانگاکانمان نەفەوتێت، چونکە نزیکبوونەتەوە لەکۆتایی خوێندن، بۆیە ئامادەکاری بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی دەکەین، بەجۆرێک مامۆستاکە وانەکانی بەشێوەی ڤیدیۆ ئامادە دەکات و لەسەر وێبسایتی زانکۆ یان یوتیوب بڵاویدەکاتەوە، بۆئەوەی خوێندکاران بیبینن، لەدوای بڵاوکردنەوەی ئه و وانەیە پەیوەندی راستەوخۆ لەنێوان مامۆستا و خوێندکار لەڕێگەی ئیمەیڵ یان هەر ڕیگەی دیکە دەبێت، بۆئەوەی هەر پرسیارێک هەبێت مامۆستا ڕوونکردنەوەی لەسەر بدات.
‎دووبارە پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سڵاو لەسەرجەم شەهیدانی رێگەی زانست و رووناکردنەوەی بیری رۆشنبیری، سوپاس بۆ سەرجەم ئه و کەس و لایەنانەی پشتیوانی زانکۆ بوون وە زۆر سوپاس بۆ هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس وهاتوچۆ و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو ئه و کەسانەی لە تاقیگەکان و کەرتە خزمەتگوزارییەکان کاردەکەن، ئومێدەوارین ئەم دۆخە بەزوویی کۆتایی پێبێت و پرۆسەی خوێندن لە هەرێمەکەمان دەستپێبکاتەوە و سەرجەم هاوڵاتیانمان سەلامەت و پارێزراوبن.
پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین
‎سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
04-04-202004-04-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Apr 4 2020 9:26PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 4 2020 9:31PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 4 2020 9:31PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 126 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی لە ساڵڕۆژی دامەزراندنیدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دڵنیایی دەداتە خوێندکارانی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-04-2020
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574