پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,952
وێنە 104,269
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,727
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
پژاک: پێویستی ئەم قۆناغە بە یەکیەتی هاوبەشی هێزە کوردستانیەکان هەیە
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پژاک: پێویستی ئەم قۆناغە بە یەکیەتی هاوبەشی هێزە کوردستانیەکان هەیە

پژاک: پێویستی ئەم قۆناغە بە یەکیەتی هاوبەشی هێزە کوردستانیەکان هەیە
#پژاک# لە ڕاگەیەنراوەکەیدا باسی ئەوەی کرد، لەم چل ساڵەی دەسەڵاتداریەتی کۆماری ئیسلامی، لەژێر دروشمی “عەداڵەتی عەلی” نەتەنیا سەقامگیری لە ژیانی کۆمەڵگا پێکنەهاتووە، بە پێچەوانە کۆمەڵگای بەره و دوو جەمسەری بردووە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەردوو باڵی خۆیەوە لە پێناو سانترالیزمی هزری و سیاسی، هەموو دەنگە بەرهەڵستکارەکانی سەرکووت کرد و ڕێگای لە گەشەی دیمۆکراتیک گرت کە بنەمای گەشەی ئابووریه.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی پەژاک بەم شێوەیەیە:
”ساڵی 1398ی هەتاوی بۆ ئێران ساڵێکی پڕ لە هەورازونەشێو بوو. کۆماری ئیسلامی ئێران کە چڵ ساڵ لە ماوەی دەسەڵاتداری تیپەڕ دەبێت، بەردەوام هەوڵ دەدات که دەیەی پێنجەمینی دەسەڵاتی وەکوو دەیەی سەقامگیر بوونی بنگەکانی ناوزەد بکات و وەها نیشان بدات کە توانیویەتی لە ژێر ڕێنوێنیەکانی جیهان بینی وەلایەتی فەقێ ئەزموونێکی سەرکەوتوانە لە ڕێوەبەری ئۆلیگاریشی دینی پیشانی جیهانی دەرەوە بدات. لەم چوار دەیەی دواییدا، هەموو کەمووکورتیەکانی لە دەرەوەی خۆی سەیرکردووە و بە کەڵک وەرگرتن لە تێۆری پیلان گێڕان، خۆی لەبن بەرپرسیاری ئەو کەموو کورتیانە کە لە بواری گەشەی سیاسی و پێشخستنی دیمۆکراسی هاتوونەتە پێشەوە دەربێنی، کۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر لەسەر بنەمای ئۆمەتی ئیسلامی، زیاتر خاوەن ڕوانگەی مەزهەبی بوو تا نەتەوەیی و بە واتایێکی دیکە ئیسلامی ئێرانی؛ بەڵام ئێستا زیاتر لەڕابردوو نزیک بە ڕوانگەی ئێرانی ئیسلامیە کە لە سەردەمی ئەحمەدی نژاد بە ناوی “مەکتەبی ئێرانی” دەستیپێکرد و کەسانی وەکوو “ئێسفەندیار ڕەحیم مەشایی” سەرپەرشتی ئەو پرۆژەیەیان دەکرد. ئەم مەکتەبە کە ڕیشەکانی دەگەڕێتەوە بۆ “بزاڤی شعووبیه” و ئانتی سیمیتیسسم، لە هەوڵی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی ئیمپراتۆریەتی سەفەوی و هەڵاتن لە کاریگەری گەمارۆکان بە کەڵک وەرگرتن لە جوگرافیای کەلتووری ئێرانی کۆن دایە، هەروەها لە هەوڵی پێکەوەنانی ڕێکخستنێکی پاراستنی_ جەماوەری لە ئاست ناوچەکه دایە لە پێناوە ئامادەکاری بۆ دژکردەوەی خێرا لە بەرامبەر تەکنۆلۆژیای بەهێز و پێشکەوتووی ڕۆژئاوا لە ڕەهەندی نیزامیدا.
کۆماری ئیسلامی ئێران کە بەردەوام هەوڵی داوە کۆمەڵگا بکات بە دووبەشی خۆمانی و بێگانه(خودی و غیرخودی)، ئەوانەی کە لە چوارچێوەی سیستەمدا دەسووڕێنەوە و لەناو بەسیج و سوپادا بەرێکخستن کراون، وەکوو خودی ناوزەدی کردوون و ئەو بەشەی کۆمەڵگا کە هەوڵی داوە لەدەرەوەی دەسەڵات و لە چوارچێوەی ڕێکخراوە مەدەنیەکان سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت، وەکوو بێگانه ناویان لێدەبەن و پێناسەیان دەکەن و هاوکات هەوڵدەدرێ بە ڕەنگاریان ببنەوه. لە سەرەتاکانی ساڵی پار، لافاوێکی گەوره ڕوویدا که زۆرێک لە پارێزگاکانی گرتەوه. له پارێزگای گوڵستان بگرە هەتاکوو لۆرستان و #ئیلام# و خوزستان و… کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی ناکارامه بوونی شێوازی ڕێوە بەری، نەتەنیا نەیتوانی خزمەتگوزارییێکی باش پێشکەش بە گەل بکات، بەڵکوو زۆر ئاستەنگی و لەمپەری نایەوە لە بەردەرم هاوکاری و بە هاناوە چوونی گەل بۆ یەکتری. لە ماوەی ئەم چڵ ساڵەی دەسەڵاتداری خۆیدا، بەردەوام هەوڵیداوە دەرفەتە ئابووری و ئێکۆلۆژیکیەکان لە بەرژەوەندی سیستەم بەکاربێنێ. لە قۆناخی بونیادنانەوە بە هۆی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان لە دژی ئێران، دەسەڵات و دەوڵەتی هاشمی لەپێناو چارەسەرکردنی کەمووکورتیەکان و قەرەبووکردنەوە زیانەکان، دەستیدایە پەرەپێدانی بواری کشتوکاڵی و لە چوارچێوی غەزای ئاوەدانی و بونیادناوه ”جهاد سازندگی” بێ سەرووبەر سەرچاوە ئاویەکان بەکار هێندران. بەبێ لە بەرچاو گرتنی لێکەوتەکان، بەشێوازێکی بەربڵاو و بێ بەرنامە، سامانە سروشتیەکان بەکارهێندران. نموونەی ئەمەش؛ سڕینەوەی دارستانەکانی باکوور و درووست کردنی ڕێگاوبان و ویلاکان بوو. هەروەها ئەوبەنداوانەی کە لەسەر ڕووبارەکان بەستران، ئێکۆسیستەمی جۆگرافیای ئێرانی تووشی ئاڵۆزییێکی گەورە کردووە کە هەنووکە شاهیدی بەشێک لە ئەنجامەکانی هەین بۆ وێنە؛ وشک بوونی دەریاچەی #ورمێ# و خۆڵ بارین لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران و هەروەها ڕوودانی ئه و لافاوانە کە سەرەتای ساڵی پار ڕویان دا. دەبێ بزانین کە یەک لە هۆکارەکانی زیان لێکەوتوویی لە ڕادەبەدەری ئەو ڕووداوە سروشتیانە، دەگەڕێتەوە بۆ چۆنیەتی ئەندازیاری و نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە درووست کردنی جادەوبان و بەنداوەکان. زۆرێک لەو بەنداوانە بوونە هۆکاری لادانی چەمەکان لە ڕێڕەوەی بنگەیی و ئاسایی خۆیان. کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاستێک لە ڕێکخستنی کۆمەڵگا دەترسێ کە لە سەردەمە هەستیارەکانیشدا کە پێویست بە هاوکاری بەشە جیاجیاکانی کۆمەڵگا هەیە، بەرگری لەوە دەکات و هەوڵیداوە بیانخاتە بن کۆنترۆڵی خۆیەوە بۆ ئەم یەکەش سوپا دەخاتە دەورەوە و تەنانەت بۆ پێشگێری لەو یەکە، #حەشدی شەعبی# کە ڕێکخراوێکی دەرەکی سەربەخۆیەتی هێنایە ناو وڵاتەوە.
لە سەرەتاکانی پاییزی ساڵی ڕابردوو، دوای هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە بۆ #سەرێکانی# و ڕۆژهەڵاتی چەمی فۆرات، گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرامبەر ئەو هێرشکاریە ڕژانە سەر شەقام. هاوکات زۆرێک لە کەسایەتی ڕووناکبیر، نووسەر، هونەرمەند و چالاکانی مەدەنی دژی ئەم داگیرکەریەی دەوڵەتی تورکیە هەڵوێستیان نواند و پشتیوانی خۆیان لە ڕۆژئاوا نیشان دا. ئەم هەڵوێستە لە ڕاستیدا وەرچەرخانێکی مەزن بوو لە شێوازی بەرهەڵستکاری گەلی کورد و گەلانی ئێران. هەروەها، کاریگەری هەڵوێست و چالاکییەکانی ئەمریکا و هێزە هژمۆنیک خوازە جیهانیەکان لە میانەی ڕووداوەکانی سەرێکانی و گرێسپی بوو بە هۆکاری گۆڕانی ڕوانگە و چاوەڕوانی گەل سەبارەت بە هاوکاری و پشتیوانی هێزە دەرەکییەکان سەبارەت بە گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران. واتا جۆرەیەک لە نەمانی متمانه بەئەم هێزانە لە ڕای گشتی کۆمەڵگای ئێران هاتە ئاراوە و تا دەچێ بیرۆکە و ئیرادەیەکی تۆکمەتر بۆ تێکۆشان لە بەرامبەر ڕژێمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ئێران پێکدێت کە پشت بەستن بە هێزی گەوهەری کۆمەڵگا و گەلان بە بنەما دەگرێت. ئێستاکە کۆمەڵگای ئێران بە هەموو چین و توێژەکانیەوە به و قەناعەتە گەیشتوون کە چاوەڕوانی لە هیزه دەرەکییەکان ئەنجامگیر نابێ و پێویستە کە هەموو پێکەوە بە کەڵک وەرگرتن لە ماتەوزە و هێزی گەوهەری خۆیان بەرنگاری ڕژێم ببنەوە و تێکۆشان سەربخەن.
دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامەی “بەرجام” ئابڵۆقە ئابوورییەکان لە سەر ئێران زۆرتر و چڕتر بوونە تەوە، چەندەش ڕژێم هەوڵی زۆری دا کە ئەم گەمارۆیانە نەدیتوو بگرێ، بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دەرکەوت کە تەنگیان پێهەڵچنیوە و کاریگەریەکان بەتایبەت لەسەر چینی ژێرەوە و هەژاری کۆمەڵگا زۆرترە. لەم چل ساڵەی دەسەڵاتداریەتی کۆماری ئیسلامی، لەژێر دروشمی “عەداڵەتی عەلی” نەتەنیا سەقامگیری لە ژیانی کۆمەڵگا پێکنەهاتووە، بە پێچەوانە کۆمەڵگای بەره و دوو جەمسەری بردووە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەردوو باڵی خۆیەوە لە پێناو سانترالیزمی هزری و سیاسی، هەموو دەنگە بەرهەڵستکارەکانی سەرکووت کرد و ڕێگای لە گەشەی دیمۆکراتیک گرت کە بنەمای گەشەی ئابووریه.
ئەگەر پێشتر داخوازییەکان زیاتر ڕەنگ و بۆی سیاسیان هەبوو و هەوڵدانەکان بۆ ئازادی ڕادەڕبڕین و به واتایێکی دیکه هزریبوون، بەڵام ئەم یەک دوو ساڵەی دوایی بەلاواز بوونی دۆخی ئابووری، ناڕەزایەتیەکان ڕەهەندی زیاتری بەخۆەگرتووە و بەرفەراوانتر بوون و هەموو چین و توێژە کانی کۆمەڵگای لەخۆ گرتووە. چینی خوارەوەی کۆمەڵگا کە زۆرترین بەشی کۆمەڵگای ئێران پێک دێنێ، برسیە و شەڕی مان و نەمان دەکات، بۆیێ ئیدی لە هەردووباڵ تووڕەیە و هیوای بە هیچیان نەماوه و بەدروشمی” اصلاح طلب، اصول گرا دیگە تمومە ماجرا” هێڵی خۆیان دەسنیشان کرد، شۆڕشی ئەمڕۆکە شۆڕشی نانه. ئەگەر پێشتر کۆماری ئیسلامی بە هێندێ گۆڕانکاری سیاسی دەیتوانی کۆمەڵگا بەره و لای خۆی ڕاکێشێت، ئێستا ئیدی ئه و دەرفەتە وەکوو بەرێ نەماوە. له سەرهەڵدانی مانگی خەزەڵوەر کە بە بیانووی گرانبوونی بەنزین دەستیپێکرد، گەل ئیدی بێ ترس هاتە مەیدانەوە. ئەم سەرهەڵدانە خاوەن چەند تایبەتمەندی جیاواز بوو؛ یەکەم هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەوانە ژنان، جەوانان، خوێندکاران، کرێکاران و ماموستایان و هەروەها بێ جیاوازی ئەتنیکی هەموو گەلانی ئێران بەشداریان تێدا کرد، ئەم سەرهەڵدانە وەکوو پێشتر تەنیا لە ناوەند قەتیس نەما. دووهەم: گەل بوێرانە و بە شێوازێکی توند و تۆکمە هاتە مەیدانەوه و هەموو بەربەستەکانی پێش خۆی تێکدا. سێهەم: چاوەڕوانی هێزی دەرەوە نەبوو، هەروەها ئەم سەرهەڵدانانەی دوایی بە وێنەی سەرهەڵدانە سەردەمیانەکان، خاوەن ڕێبەرایەتیەکی سانترالیزم نەبوو و گەل بەڕێوەبەریێکی خۆڕسکانە ڕەوتی سەرهەڵدانەکانی موڵتڤە کرد.
چوارەم ئەوە بوو کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا تێکڕا تەواوەتی سیستەم و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیان ڕەد کردەوه. سەرەهەڵدان و ڕاپەڕینەکانی ئەم جارە ئەوەی خسته ڕوو کە تا دەچێ ڕەوتی دەربڕینی ناڕەزایەتیەکان خێرایی زیاتر بە خۆوە دەگرن و مەودای نێوانیان کورتتر دەبێتەوە.
ئەوه مژارێکی حاشاهەڵنەگرە کە سەرهەڵدانەکانی خەزەڵوەر، ڕوانگەکانی هەم لە ناوخۆ و هەمیش دەرەوە گۆڕا، ئه و تابلۆ ئارامەی کە ڕژێم بەردەوام پیشانی دەرەوەی دەدا تێک دا. لە هەمان کاتدا وڵاتانی دژبەری ئێران بەتایبەت ئامریکا، گەیشتن به و ئەنجامەی کە ئابڵۆقە ئابووریەکان کاریگەری باشیان کردووە و بەشی ژێرەوەی کۆمەڵگای هێناوەتە بەرامبەری ڕژێم. ئەم یەکە جەسارەت و بوێری دا بە ئامریکا کە بە ڕاشکاوانەتر هەڵوێست نیشان بدات. نموونە ی ئەمەشمان لە ئۆپراسیۆن دژی ژنڕاڵ قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانی بینی. ئه و ناکۆکی و ئاڵۆزییانەی کە دوای هاتنە سەرکاری ڕژێمی داگیرکەری ئێران و سەقامگیر بوونی لەئارادا بوو، بە کوشتنی قاسم سولەیمانی کەوتە نێو قۆناخێکی دیکەوە و شێوازی شەڕی ناڕاستەوخۆ تێپەڕی قۆناخی ڕاستەوخۆ بوو. ڕژێمی ئێران و دەزگای ئیدئۆلوژی کە بە تووندی زەربەی خواردبوو، هە وڵیدا خۆی لەسەر پێ ڕاگرێت، بۆیێ پەنای بردە بەر بەڕێوەبردنی شانۆیەکی جەماوەری و تەرمی قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانی شاربەشار گەڕاند و بەشداری کردنی گەلی وەک هێمای گرێدراوی گەل بە سیستەم پێناسە کرد. لە هەمان کاتدا سوپای پاسدارن کە باڵی لەشکەری ڕژێمە و ساڵەهایە هەموو دەرفەت و دەرەتانە ئابوورییەکانی بەره و لای خۆی ڕاکێشاوه، هەستا بە تۆڵە کردنەوە. ئەوە بوو کە چەندین پایەگای ئامریکایی لە عێراق کردە ئارمانج و له و موشکانە کە ئاراستەی ئه و بنکانەی کرد دوانیان لە فڕۆکەی نەفەرهەڵگری ئۆکرانی کەوت و کارەساتێکی مرۆیی لێکەوتەوە. هەرچەند سەرەتا ویستی بیشارێتەوه، بەس هێدی هێدی ئاشکرا بوو و ئەمەش، ناکارامە بوونی هێزی بەرگری سوپای بۆ هەموان ڕوون کردەوە، ئه و هێزەی کە ساڵەهایە لە ناوەوە سەرکووتی گەل دەکات و سامانی ئەم وڵاتە هەڵدەلووشێ. کۆمەڵگای ئێران و بەتایبەت خوێندکاران کە لە هەر هەلێک دەگەڕێن بۆ ئەوەی دژبەری خۆیان نیشان بدەن، ئەمجارەش ڕژانە سەر شەقام و وێنەکانی قاسم سولەیمانیان دڕاند و خستیانە بەر پێ، بەم جۆرە هەیمەنە و شکۆی ئیدئۆلۆژیکی ڕژێم بۆ جارێکی دیکە کەوتە بەر پرسیارەوە.
رژێم کە بە هەموو شێوازێک هەوڵیداوە خۆی بەهێز نیشان بدات و بەم بۆنەشەوە لە ساڵوەگەڕی شۆڕشی گەلان لەساڵی 57 ڕێ و ڕەسم و فستیواڵی جیاوازی بەڕێوە دەبرد، ئەمجارە ڕووبەرووی بایکۆتی چین و توێژە جیاوازەکان به تایبەت هونەرمەندان بوویەوە.
سەرهەڵدانی گەلانی ئێران دژی سیستەم بە بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکانی پارلەمان و مەجلیسی شارەزایانی ڕێبەری گەیشتە لووتکە، ڕژێم بۆخۆی ڕێژەی بەشداربوونی لە سەدا 42 ڕاگەیاند، ئەمە کەمترین ڕێژەی بەشداربوونی گەلە لەمێژووی هەڵبژاردنه فۆرمالیتەکانی کۆماری ئیسلامی، بەڵام لە ڕاستیدا بە پێی سەرچاوە سەربەخۆ کان ڕێژەی بەشداربوون لەسەدا 30 زۆرتر نەبووە. ڕژێم کە هەمیشە دەسەڵاتداریەتی خۆی لە ئێران وەکوو مەدینەی فازلە نیشان داوە و هەوڵیداوە خۆی وەکوو نموونەیێکی سەرکەوتوو لە ڕێوەبەرییێکی ئیسلامی شێعە پێشکەش بکات، ئەمڕۆ لە زۆر ڕەهەندەوە گەیشتووەتە چەقبەستوویی. لە کەسایەتی کۆماری ئیسلامی و ڕێوەبەرانیدا، بیرۆکەی حکوومەتی وەلایەتی فەقێ تووشی نسکۆ و فەشل هێنان بووە. ئەم ڕوانگە هزریه کە وەکوو هێزێکی بەرهەڵستکار و بەرخۆدانوان لە بەرخۆدانی کەربەلا ئیلهامی وەردەگرت، لەسەردەمی سەفەویە بووە هێز و له و دەرفەتە بۆ داڕشتنی هزر و سیستەمی ڕێوەبەری دینی کە دواتر وەکوو وەلایەتی فەقێ دەناسرا، کەڵکی وەرگرتووه. سەرەتا لە لایەن فەیلەسوفانی وەکوو میرداماد و عەلامە مەجلیسی و مەلا سەدرا بناغە فەلسەفیەکەی داڕێژراوە. لە سەردەمی قاجاڕەکاندا، دەرفەتێک هاتە ئاراوە کە بۆ یەکەم جار ئەم ڕوانگە و تویژە یەکەمین ئەزموونی بەشداری سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵات تەجروبە بکەن. لە ساڵی 57 دەستی بە سەردەستکەوتەکانی شۆڕشی گەلاندا گرت و دەسەڵاتی گرتە دەست. ڕژێمی داگیرکەری ئێران ئەمڕۆکە هەم لە ناوەوه و هەمیش لە دەرەوە لەگەڵ قەیرانی نەبوونی ڕەوایی ڕووبەروو بووەتەوە. چیدی ئه و ناوچە ئارامە نیە کە بانگەشەیان بۆ دەکرد. لە لوبنان و عێراق گەلی ئه و وڵاتانە دژی هەستانەوه و باڵوێزخانەکانیان ئاگر تێبەردا. هەروەها لە چاوپێکەوتنەکانی ئاستانە کە وەکوو بەشێک لە چارەسەری کێشەی سووریا سەیر دەکرا، بەلاوە نراوە و لە دواهەمین چاوپێکەوتنەکانی ئەردۆغان و پووتیندا، کورسیەکەی ڕووحانی بەتاڵ بوو. ئەمە بە واتای شکستی ڕژێم هەم لەناوەوە هەمیش لە دەرەوە دێت.
رژێمی داگیرکەری ئێران بێ لە بەرچاو گرتنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ئێران، بەردەوام لە ڕوانگەیێکی تەسکی ئایدیۆلۆژیکیدا سەیری دەرەوە و ناوەوەی کردووە کە ئه و ئایدیۆلۆژیەیش تەنیا بەرژەوەندی تاقمێکی بچووکی بازنەی دەسەڵاتی پاراستووە. بەم جۆرە ڕێگای بۆ هەرچەشنە فرتوفێڵ، درۆ و ڕیا کردووەتەوە. سەرەڕای ئەم دۆخەش، چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا، لایەنە دیمۆکراسیخوازەکان، چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێز دەستیان لە تێکۆشان هەڵنەگرتووە و هەروەها بەردەوامن لە تێکۆشان و بەرخۆدان. ئەم ڕەوتەش بۆتە هۆی ئەوەی کە ڕژێم بە توندی هەڵوێست نیشان بدات و لەم پێناوەشدا لە ساڵی ڕابردوو بووین بە شاهیدی شاڵاوی گرتن و زیندانی کردنی چالاکانی مەدەنی و سیاسی بەتایبەت ژنان و خوێندکاران. هەروەها بەشێکی زۆر لە هونەرمەند، وەرزشکار و شارەزایان لە بوارە جیاوازەکاندا ناچاربوون وڵات بەجێ بهێڵن.
هەروەها خومەینی دەیگوت بۆ پاراستنی وەلایەتی فەقێ هەر کارێک ڕەوایە. ئێستایش تەنیا بۆ ئەوەی چەند شانۆی هەڵبژاردن و ڕێورەسمی پیرۆزبایی 22ی ڕێبەندان کە تەنیا دەکەوتە بەرژوەندی ڕژێم، سەبارەت بە پەرەسەندنی نەخۆشی کۆرۆنا (کۆڤید 19) بێدەنگی هەڵبژارد و هەر وەها لەپێناو بەرژوەندی گرووپێکی نزیک لە دەسەڵات که قازانجی ئابووریان هەبوو، ڕێگای هاتوچۆی لەگەڵ وڵاتی چین دانە خست. بە جۆرێ کە ئەمڕۆ ئەم نەخۆشیە ئێپیدمی بوەتەوه و هەموو ئێرانی گرتووەتەبەر. ئەمەش جۆرەیەک لە قوربانی کردنی گەلە لە پێناو دەوڵەت کە وەکوو وەدیعەیەکی خودایی سەیری دەکرێت. ڕژێم سەرەتا ئەم نەخۆشیەی بو بێدەنگ کردنی کۆمەڵگا بەکار هێنا، چوون بەراورد دەکرا کە دوای هەڵبژاردنە نمایشیەکە گەل زۆرتر بەرهەڵستکاری نیشان بدەات. کاربەدەستانی ڕژێم بە زانیاری هەڵە کۆمەڵگایان چەواشەکرد، بە جورێ کە ئەمڕۆ بێ تەدبیری ڕژێم و لە دەس چوونی باوەڕی نێوان ڕژێم و گەل، بێ هیوایی و سەرلێشێواوی کۆمەڵگای بە دوای خۆیدا هێناوه و ڕۆژ دوای ڕۆژ ئەم نەخۆشیە زیاتر تەشەنە دەسێنێت و قوربانیی لێدەکەوێتەوە. بێ بەرنامەگی ڕژێم لە کۆنترۆڵکردنی ئەم نەخۆشیە هەروەها گرفتە ئابووریەکان ژێرخانی تەندرووستی ئێرانی داڕماندووە. ڕژێم بە گوشارەکانی خۆی ڕێگای لە بەشداری و هاوکاری گەل گرتووە کە لە وەها ڕەوشێکدا گەورەترین هێزە بو تێپەڕکردنی قەیڕانەکان. لێرەدا پێویستە بوێری و ماندووبوونی چالاکانی گۆڕەپانی تەندروستی، بەتایبەت دوکتور و پەرەستارەکان، هەروەها لایەنگران و چالاکانی ژینگە پارێز لەبیر نەکەین. ئەگەر ڕەوشەکە هەروەها بەردەوام بکات قەیرانەکانی دوای کۆرۆنا هەم لەبواری کومەڵایەتی و هەمیش لە بواری ئابووری لە ئاستێکدا بەرز دەبنەوە کە دەبێ باس لە ئێرانێکی پاش کۆرۆنا بکەین.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە سەر بنەمای هێڵی سێهەم سیاسەتی یەکساڵەی خۆی داڕشتووە. لەپێناو دەستەبەر کردنی مافە دیمۆکراتیکەکانی گە لی کورد و پێشخستنی نەتەوەی دیمۆکراتیک لە ئێران سیاسەتی بەڕێوە بردووە. بێ ئەوەی بکەوێتە نێو بازنە و کایەی ئەوهێزانەی کە لەسەر ناوی پێشخستنی دیمۆکراسی هەوڵی دەستێوەردان لە هەرێمەکە دەدەن، بە پێشخستنی سیاسەتێکی سەربەخۆ و بنەما گرتنی بەرژوەندی و هێزی جەوهەری گەل، لەئه و دەرفەتانەی کە له و قەیران و ئاڵۆزییانە هاتوونەتە ئاراوە کەڵکی وەرگرتووە و بووە بە ئاکتەرێکی کارای گۆڕەپانی سیاسی هەرێمەکە. لەم قوناخەدا هێزە ئاکتیوەکانی کۆمەڵگا بەتایبەت ژنان و جەوانان و چالاکانی بواری ژینگە بە کارایی بەشداری چالاکیەکان بوون. تاکه هێز کۆمەڵگایە و ئازادی و دیمۆکراسی بە بەشداری کارای گەل پێشدەکەوێ، پژاک ئەم قۆناخە وەکوو قۆناخی تێپەڕبوون لە کۆماری ئیسلامی و بەشداری گەل لە داڕشتنی پرۆژەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا و وڵات پێناسە دەکات و بۆ گەیشتن بەم ئارمانجە لە ئەورووپا زهنجیرە کۆنفرانسێکی بۆ ڕاوێژی گەل بەڕێوە بردووە.
لەم چەند ساڵەی دوایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گێژاوێکی مەزندا ‍‍دەژی، ئەم هەرێمە بووەتە گوڕەپانی ململانێی زلهێزانی هەرێمی و جیهانی و هەریەکە هەوڵدەد ا لەم گێژاوەدا لەئاراستەی بەرژەوەندیەکانی، خۆی هەڵکێشێ. لە ڕەوشێکی وەهادا، کە هەموو هێزەکان لاسەنگ بوون، دەرفەتی نوێ بۆ ئه و هێزانە دەڕەخسێ کە تاکوو ئێستا لە پەراوێزدا بوون. گەلی کورد یەک له و گەلانەیە کە دوای درووست بونی ناوەندگەرایی دەوڵەت نەتەوە لە بەرداشی ململانێکان دەهاڕدرێ. ئەمە لەکاتێکدایە کە لەم چەند ساڵەی دوایی، گەلی کورد دوای تێکوشانێکی بێ وێنە و بە پێشکەشکردنی شەهیدێکی زۆر، توانیویەتی خۆی لە قووڵایی مێژووە بکێشێتە سەرەوه و مۆرکی خۆی لە ڕەوتی ڕووداو و ئاڵوگۆڕییەکان بدات. ئه و بەرخۆدانەی کە له ڕۆژئاوای کوردستان نیشان دراوه، گەلی کوردی بە هەموو جیهان ناساند و ئەمڕۆ بەهۆی ئەوەی کە ئەکتەرێکی چالاکی گۆڕەپانەکەیه، هێزەکانی دیکەش ناتوانن لەبەرچاوی نەگرن و گەیشتوون به و قەناعەتەی کە کورد بەشێک لەچارەسەری قەیرانەکانە.
لەمێژووی تێکۆشانی گەلی کورددا ئه و خاڵەی کە بووەتە هۆکاری لە کیس چوونی دەرفەتە زێڕینەکان، نەبوونی یەکیەتی لە ناوبەری پارت و ڕێکخراوە کوردیەکانە. گەلی کورد ئەمڕۆ زیاتر لە هەرکاتێکی دیکە یەکگرتووە. مێژوو پێمان ئەڵێت کە گەلی کورد وەکوو گەڵ بەردەوام پشتیوانیان لە یەکدی کردووە و یەکیەتی خۆیان پاراستووە، چ لە کاتی کارەساتەکانی ئەنفال و #هەڵەبجە# و کۆڕەوەکان یان سەردەمی شۆڕشی ڕوژئاوا و بەرخۆدانی کۆبانی و #عەفرین#، هەروەها هاوخەمی و پشتیوانی هەرچوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات لە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی “سەرپێڵی زەهاو” هەمووی پیشاندەری یەکیەتی گەلی کوردە. بەڵام ئەوەی کە لەم نێوانەدا لە بەرامبەر درووست بونی یەکیەتی سیاسی و هەروەها پێشخستنی ستراتێژی هاوبەش ئاستەنگی درووست کردووە، پارت و ڕێکخراوە کوردیەکانن. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە بن ڕێنماییەکانی کۆنگرەی پێنجەمی خۆی لە ساڵی ڕابردوودا بەشێکی زۆری لە کار و چالاکییەکانی هەم لە ئاستی چوارپارچەی کوردستان و هەمیش لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پێشخستنی خەباتی نەتەوەیی تەرخان کردووە.
پژاک بەدەرس وەرگرتن و لە بەرچاوگرتنی ئەزموونی سەرەتاکانی شۆڕشی گەلان لە ئێران و هۆکارەکانی بەفیڕۆ چوونی ئه و هەلە کە دەیتوانی کرانەوەیێکی گەورە لە کێشەی کورد بێنێتە ئاراوه، بۆ دروست کردنی یەکیەتی نەتەوەیی هەنگاوی هەڵگرتووە و هەموو کاناڵە دیپلۆماتیکەکانی بەکار هێناوە. پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام دەستی ڕەدیان ناوه بە سینگی داخوازی و پرۆژەکانی پژاک، لە هەمان کاتدا خۆشیان بە هیچ شێوازێک پرۆژەیێکیان بو یەکیەتی نەتەوەیی پێشکەش نەکردووە. لەم ناوەیشدا بەردەوام هەوڵیان داوە لە بەر یەکیەتی نەتەوەیی تەگەرە بنێنەوە. ئەوان لەبن کاریگەری پلانی زلهێزانی جیهانی کە کوردستانیان لە لۆزان پارچە کرد، جێگایان گرتووە و باوەڕیان به و واقیعە هێناوە کە هەر بەشێک لە کوردستان هی وڵاتێکە، بۆیێ دژی هەر پلانێکی کوردستانین، ئەوان وەکوو مڵکێکی حزبی سەیری کوردستان دەکەن و لە ڕۆژهەڵاتیشدا هەرێمەکانیان لە نێوان خۆیان دابەش کردووه. بۆیە لە پژاک و چالاکیەکانی وەکوو دەستێوەردانێک لە مۆڵکەکەیان سەیر دەکەن. ڕوانگەی تەسکی حزبی و سانترالیسم لە بواری ڕێوەبەریدا وای کردووە کە پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری پژاک بۆ ڕۆژهەلاتی کوردستان کە ئارمانج بەرتەسک کردنەوەی دەسەڵاتی حزب و بەشدار کردنی گەلە لە ڕێوەبەریدا، هەر وەها بەشداری کردنی کارای ژنانە و دژایەتی کردنی لەگەڵ هزری پیاوسالاریە، وەکوو مەترسییێک بۆ سەر خۆیان سەیر دەکەن. لە ڕاستیدا دژایەتی ئەوان و پەراوێز خستنی پژاک لە لایەن ئه و پارتانەوە تەنیا وەکوو حزبێک نیە، دژبەری ئەوان ڕوانگەیێکی پارادیگمایی هەیە، ترس له و گۆڕانکاریە هزریانەیە کە بە ڕێگای پژاک دەستیان پێکردووە. لەم بوارەدا پێویستە کە لەبیر نەکەین کە بەشێکی زۆری جەماوەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان حزبی نین و لەدەرەوەی هزر وچوارچێوەی حزبەکاندا جێگا دەگرن، بەداخەوە ئه و حزبانە لە سۆنگەی شابلۆنی حزبیی باشووری کوردستانەوە خوێندنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن. هەربۆیە یەکیەتی و یەکریزی نەتەوەیی پێویستە کە بە بەشداری و هاوکاری هێزە سیاسیە ناحزبیەکان، ڕووناکبیران، بیرجیاوازان، هونەرمەندان و چالاکانی مەدەنی بەڕێوەبچێت و پێکبێت. ئەگەر وەها نەبێت، گەڕانەوە بۆ قۆناخی لۆزان و سایکس -پیکۆ ڕاستی و ڕئاڵیتەیەکی حاشا هەڵنەگرە.
هەنووکە پێویست بە دروست کردنی هێزێکی پاراستنی هاوبەش، دیپلۆماسی و ڕاگەیاندنێکی هاوبەش هەیە، چۆن قۆناخی تێپەڕبوون، لە ڕۆژهەڵات و ئێران بە شێوازێکی ئارام نابێت، بۆیە پێویست بە یەکیەتی هاوبەشی هێزە کوردستانیەکان هەیە، بەتایبەت لە بواری لەشکەری و هاوکات گەلیش دەبێ لە سەر بنەمای گەلی شۆڕشگێڕی بە ڕێکخستن بکرێت.[1]
#01-04-2020#
ئەم بابەتە 2,490 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 01-04-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-04-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 01-04-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,490 جار بینراوە
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,952
وێنە 104,269
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,727
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!