Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📊 ڕاپۆرتی ئۆفیسی هاوکاریی پەنابەرێتی ئەوروپی EASO تایبەت بە دۆخی ئێراق و هەرێمی کوردستان
یەکێتی ئەوروپا لەکاتی مامەڵەی لەگەڵ پرسی پەنابەرێتیدا دەیەوێت هەموو ئەو زانیارییانە لەبەرچاو بگرێت کە سەبارەت بە عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەستدان.
راپۆرتەکە لە 79 لاپەڕەدا بە وردی دۆخی عێراق و هە
📊 ڕاپۆرتی ئۆفیسی هاوکاریی پەنابەرێتی ئەوروپی EASO تایبەت بە دۆخی ئێراق و هەرێمی کوردستان
📷 تاس
تاس لە کۆندا لفکە و سابون و بەردە پێی تێکراوە و ژنان بردویانە بۆ حەمام، هەر وەک جانتایەک بەکار هێنراوە لەبەر ئەوەی زۆر دوبارە بۆتەوە لە کوردەواریدا هەر شتێک دوبارە بکرێتەوە وەک پەندێک دەوترێت (نەفسی ت
📷 تاس
📷 هیزە
هیزە لە پێستی گیسک یان بزن دروست دەکرێت لە کۆن و ئێستادا لە گوند ڕۆنی تێدا هەڵدەگیرێت.[1]
📷 هیزە
💬 حەرامخۆرە، کیسە بۆرە
حەرامخۆرە، کیسە بۆرە
حەرامخۆر، حەڵال و حەرام لێک جیاناکاتەوە و ئەوەی بکەوێتە دەستی حەڵالە، گوێ بەهیچ نادات بۆیە تورەگە و کیسەکەی پیس و چڵکن دەبێت، زۆربەی ئه و حەرامخۆرانە بەسکێک تێر و بەدوان برسین و
💬 حەرامخۆرە، کیسە بۆرە
💬 ئاگری بن کایە
ئاگری بن کایە.
کا، ئەگەر گڕی گرت، ئاگرەکەی گڕێکی کزی هەیە وهێواش هێواش کایەکە دەسوتێنێت و دووکەڵێکی خەستی ڕەنگ شین و بۆر وسپی وڕەشی دەبێت ودووکەڵێکە خنکێنەره و چاوکوێر دەکات، ئه و گڕەش لەژێری کایەکەو
💬 ئاگری بن کایە
💬 ئەسپێ لە باخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت
ئەسپێ لە باخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت
وتراویشە(ئەسپێ لەگیرفانم فەتەڕۆ دەکات)، سەوزەڵێ گۆرانیەکی فۆلکلۆری کوردییە و بۆ هەڵپەڕکێ و ئاهەنگ و بەزم گێڕان دەوترێت، گیرفان و باخەڵ کە بەتاڵن، ناتوانرێت پێداویس
💬 ئەسپێ لە باخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت
📖 لە سنووری دهۆک کارگەیەک دۆزرایەوە مێژووەکەی بۆ 1500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە
ەمە یەکەمین شوێنەوار نییە لە سنووری پارێزگای دهۆک بدۆزرێتەوە، بەتایبەتی لەو شوێنەی ئێستا دەوروبەری بەنداوی موسڵە، بەڵام یەکەمین شوێنەواری هاوشێوەیە و پێشتر هیچ کارگەیەکی وەها لە کوردستان و لە عێراقیش
📖 لە سنووری دهۆک کارگەیەک دۆزرایەوە مێژووەکەی بۆ 1500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە
💎 کۆنترین کارگەی دروستکردنی کەلوپەلی ئاودێری لە دهۆک
یەکێکە لە شوێنەوارە دەگمەنەکان لە ئەندازیاریی ئاودێری، کە پێش ئێستا نەدۆزراوەتەوە. ئێرە فڕن و شوێنی دروستکردنی کەرەستەی ئاودێری بووە و بۆڕییەکانی ئاودێری لەو کارگەیە دروستکراون ئەم کارگەیە ئەو دەکەوێت
💎 کۆنترین کارگەی دروستکردنی کەلوپەلی ئاودێری لە دهۆک
💬 کێچ بە گا دەفرۆشێت
کێچ بە گا دەفرۆشێت
کێچ زیندەوەرێکی بچوکی باڵداری مشەخۆرە هاوشێوەی(ئەسپێ)یە، دەچێتە نێو کەوڵ و جلوبەرگ و دەچێتە سەر لەشی مرۆڤەوە، زۆر خراپ بە مرۆڤەوە دەدات و هەستیاری دروست دەکات، ناویشیان لەدوای یەک
💬 کێچ بە گا دەفرۆشێت
💬 دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
بچوکی چۆلەکە زۆر ئیدیۆمی لێ دروستبووه (چۆلەکە خۆت چی و گۆشتاوت چی؟، چۆلەکە خۆی هەيە تافروجاوی هەبێت؟، کێشکەی بەچل وچاران) هەر لەبەر گچکەیی و بچوکی چۆلەکەیە وتراویشە(دون
💬 دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
📕 لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی [1]
📕 لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم
📕 ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی
نووسینی: ئەشرەف عوسمان
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی
پوختەی ڕۆمانەکە دەربارەی باوکێکە کە ڕۆڵەکەی دەیەوێت هاوسەرگیری بکات، بەم جۆرە باوکەکە ڕێنوێنیکارێکی زۆر باش دەبێت، تاوەکو هاوسەرگیرییەکەی سەرکەوتوو بێت.
📕 ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی
📕 لەگەڵ خەڵکدا
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی [1]
📕 لەگەڵ خەڵکدا
👫 ئەیاد فەهمی سابیر حەمەغەریب
ناوم: ئەیاد فەهمی حاجی سابیرە، لە کۆتایی ساڵی 1995 لە گوندی کچان سەر بەناحیەی سەنگاو لە دایکبووم.
بەکالۆریۆسم هەیە لە خوێندنی ئیسلامیدا (دراسات) بەپلەی باڵا.
ماوەی چوار ساڵه ڕۆژانە لە سۆشیال میدیادا
👫 ئەیاد فەهمی سابیر حەمەغەریب
💬 مێشێک دەکاتە گامێشێک
مێشێک دەکاتە گامێشێک
وتراویشە(مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە) بەڵام ئەمەیان تەواو پێچەوانەیە بۆ سەخاوەت و دڵئاوایی ووتراوە، مێش، مێشولە زیندەورێکی بچوکە و گامێش ئاژەڵێکی زەبەڵاحە، ئەوە لایەنە ڕاستەقینەک
💬 مێشێک دەکاتە گامێشێک
💬 هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە
هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە.
کەندەران، کەندەڵان، لاپاڵی هەموو(کەندێک) پێی دەوترێت(کەندەڵان) ئینجا بەگوێرەی قوڵی و فراوانی و گەورەیی کەندەکە، کەندەڵانەکەش گەورە و بچوکی دەردەکەوێت، بە
💬 هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە
💬 گۆڕی بەخیل تەنگە
گۆڕی بەخیل تەنگە
بەخیل، کەسێکی هەبووی قرچۆکە، لە هەموو ڕوویەکەوە هەتاوەکو لەکاتی پێویستیش ناتوانێت پیاوەتی و چاکە بکات، زەوی و زاری دونیاش فراوانە بەڵام ئەگەر ئه و سەیری بکات دەبێتە چەرمی چۆلەکە، بۆی
💬 گۆڕی بەخیل تەنگە
💬 قازانج سەری مایە دەخوا
قازانج سەری مایە دەخوا
مایە، هەموو کەلوپەلێکی گوازراوە ونەگوازراوەیە، سەرمایە بەگەڕبخرێت یان قازانجی لەدوایە یان زەرەر، هەندێجاریش هەیە(قل وبەگایەتی) دەردەچێت، زیانی زۆر بەسەرمایە دەکەوێت بۆیە سەرمای
💬 قازانج سەری مایە دەخوا
💬 کەس ناچتە قەبری کەس
کەس ناچتە قەبری کەس
لەکۆمەلی ئاینیدا گۆڕ(قەبر) جێگەی سزا و پاداشتە یان دەبێتە باخچەیەکی بەهەشت یانیش دەبێتە چاڵێکی دۆزەخ، بۆیە ترس و تۆقین لەگۆڕ له و بیروباوەڕانەدا یەکجار زۆرە و بووە بە وێردی سەر زم
💬 کەس ناچتە قەبری کەس
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 209ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
ەقی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (209)
1. پشکنین: (4697 پشکنینی نوێ)
(1568 هەولێر)، (798 سلێمانی، 143 گەرمیان)، (21
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 209ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
📕 سەمای فریشتەکان
سەمای فریشتەکان لە نووسین و ئامادەکردنی عەبدولعەزیز مەجیدە، کتێبەکە گەڕانێکە بە نێو مێژووی سەما و هونەری میللی لە باشووری کوردستان.
نووسەر لە کتێبەدا ژیان و بەرهەمی کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی وەکو راهێن
📕 سەمای فریشتەکان
🎵 ناساندنی کتێبی سەمای فریشتەکان بە هەڵپەڕکێ
لە رۆژی 22-9-2020 لە هۆڵی رۆشنبیری هەولێر، رێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی سەمای فریشتەکان بەڕێوەچوو، کە ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان و رۆشنبیران ئامادەی ببوون.
کتێبی سەمای فریشتەکان لە نووسین و
🎵 ناساندنی کتێبی سەمای فریشتەکان بە هەڵپەڕکێ
🎵 دیاسپۆرا
لە دیاسپۆردا بایەخ بە مژارە ئەوروپییەکان کە کاریگەرییان لەسەر کوردستان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەبێ و ئەو مژارانەی جێگەی بایەخی رەوەندی کوردن دەدرێت. شۆیەکە لە کۆمەڵێک دۆسێ پێکدێت کە جگە لەوەی پاکێجی بۆ
🎵 دیاسپۆرا
📕 گرنگی دوعا لە ژیانی مرۆڤی موسڵماندا
ئامادەکردن : دکتۆر دڵشاد ئەحمەد [1]
📕 گرنگی دوعا لە ژیانی مرۆڤی موسڵماندا
📕 فیزیا بناسە
ئامادەکردنی: راویە ئاریان عەبدوڵڵا [1]
📕 فیزیا بناسە
👫 کەسایەتییەکان
حەمەی نێرگز
👫 کەسایەتییەکان
جیهاد دڵپاک
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
23-09-2001
✌️ شەهیدان
ملازم عەبدوڵڵا شێخ مەحمود گ...
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی
📝 پژاک: پێویستی ئەم قۆناغە بە یەکیەتی هاوبەشی هێزە کوردستانیەکان هەیە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

پژاک: پێویستی ئەم قۆناغە بە یەکیەتی هاوبەشی هێزە کوردستانیەکان هەیە
پژاکپژاک لە راگەیەنراوەکەیدا باسی ئەوەی کرد، لەم چل ساڵەی دەسەڵاتداریەتی کۆماری ئیسلامی، لەژێر دروشمی “عەداڵەتی عەلی” نەتەنیا سەقامگیری لە ژیانی کۆمەڵگا پێکنەهاتووە، بە پێچەوانە کۆمەڵگای بەره و دوو جەمسەری بردووە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەردوو باڵی خۆیەوە لە پێناو سانترالیزمی هزری و سیاسی، هەموو دەنگە بەرهەڵستکارەکانی سەرکووت کرد و رێگای لە گەشەی دیمۆکراتیک گرت کە بنەمای گەشەی ئابووریه.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی پەژاک بەم شێوەیەیە:
”ساڵی 1398ی هەتاوی بۆ ئێران ساڵێکی پڕ لە هەورازونەشێو بوو. کۆماری ئیسلامی ئێران کە چڵ ساڵ لە ماوەی دەسەڵاتداری تیپەڕ دەبێت، بەردەوام هەوڵ دەدات که دەیەی پێنجەمینی دەسەڵاتی وەکوو دەیەی سەقامگیر بوونی بنگەکانی ناوزەد بکات و وەها نیشان بدات کە توانیویەتی لە ژێر رێنوێنیەکانی جیهان بینی وەلایەتی فەقێ ئەزموونێکی سەرکەوتوانە لە رێوەبەری ئۆلیگاریشی دینی پیشانی جیهانی دەرەوە بدات. لەم چوار دەیەی دواییدا، هەموو کەمووکورتیەکانی لە دەرەوەی خۆی سەیرکردووە و بە کەڵک وەرگرتن لە تێۆری پیلان گێڕان، خۆی لەبن بەرپرسیاری ئەو کەموو کورتیانە کە لە بواری گەشەی سیاسی و پێشخستنی دیمۆکراسی هاتوونەتە پێشەوە دەربێنی، کۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر لەسەر بنەمای ئۆمەتی ئیسلامی، زیاتر خاوەن روانگەی مەزهەبی بوو تا نەتەوەیی و بە واتایێکی دیکە ئیسلامی ئێرانی؛ بەڵام ئێستا زیاتر لەڕابردوو نزیک بە روانگەی ئێرانی ئیسلامیە کە لە سەردەمی ئەحمەدی نژاد بە ناوی “مەکتەبی ئێرانی” دەستیپێکرد و کەسانی وەکوو “ئێسفەندیار رەحیم مەشایی” سەرپەرشتی ئەو پرۆژەیەیان دەکرد. ئەم مەکتەبە کە ریشەکانی دەگەڕێتەوە بۆ “بزاڤی شعووبیه” و ئانتی سیمیتیسسم، لە هەوڵی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی ئیمپراتۆریەتی سەفەوی و هەڵاتن لە کاریگەری گەمارۆکان بە کەڵک وەرگرتن لە جوگرافیای کەلتووری ئێرانی کۆن دایە، هەروەها لە هەوڵی پێکەوەنانی رێکخستنێکی پاراستنی_ جەماوەری لە ئاست ناوچەکه دایە لە پێناوە ئامادەکاری بۆ دژکردەوەی خێرا لە بەرامبەر تەکنۆلۆژیای بەهێز و پێشکەوتووی رۆژئاوا لە رەهەندی نیزامیدا.
کۆماری ئیسلامی ئێران کە بەردەوام هەوڵی داوە کۆمەڵگا بکات بە دووبەشی خۆمانی و بێگانه(خودی و غیرخودی)، ئەوانەی کە لە چوارچێوەی سیستەمدا دەسووڕێنەوە و لەناو بەسیج و سوپادا بەرێکخستن کراون، وەکوو خودی ناوزەدی کردوون و ئەو بەشەی کۆمەڵگا کە هەوڵی داوە لەدەرەوەی دەسەڵات و لە چوارچێوەی رێکخراوە مەدەنیەکان سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت، وەکوو بێگانه ناویان لێدەبەن و پێناسەیان دەکەن و هاوکات هەوڵدەدرێ بە رەنگاریان ببنەوه. لە سەرەتاکانی ساڵی پار، لافاوێکی گەوره روویدا که زۆرێک لە پارێزگاکانی گرتەوه. له پارێزگای گوڵستان بگرە هەتاکوو لۆرستان و ئیلامئیلام و خوزستان و… کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی ناکارامه بوونی شێوازی رێوە بەری، نەتەنیا نەیتوانی خزمەتگوزارییێکی باش پێشکەش بە گەل بکات، بەڵکوو زۆر ئاستەنگی و لەمپەری نایەوە لە بەردەرم هاوکاری و بە هاناوە چوونی گەل بۆ یەکتری. لە ماوەی ئەم چڵ ساڵەی دەسەڵاتداری خۆیدا، بەردەوام هەوڵیداوە دەرفەتە ئابووری و ئێکۆلۆژیکیەکان لە بەرژەوەندی سیستەم بەکاربێنێ. لە قۆناخی بونیادنانەوە بە هۆی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان لە دژی ئێران، دەسەڵات و دەوڵەتی هاشمی لەپێناو چارەسەرکردنی کەمووکورتیەکان و قەرەبووکردنەوە زیانەکان، دەستیدایە پەرەپێدانی بواری کشتوکاڵی و لە چوارچێوی غەزای ئاوەدانی و بونیادناوه ”جهاد سازندگی” بێ سەرووبەر سەرچاوە ئاویەکان بەکار هێندران. بەبێ لە بەرچاو گرتنی لێکەوتەکان، بەشێوازێکی بەربڵاو و بێ بەرنامە، سامانە سروشتیەکان بەکارهێندران. نموونەی ئەمەش؛ سڕینەوەی دارستانەکانی باکوور و درووست کردنی رێگاوبان و ویلاکان بوو. هەروەها ئەوبەنداوانەی کە لەسەر رووبارەکان بەستران، ئێکۆسیستەمی جۆگرافیای ئێرانی تووشی ئاڵۆزییێکی گەورە کردووە کە هەنووکە شاهیدی بەشێک لە ئەنجامەکانی هەین بۆ وێنە؛ وشک بوونی دەریاچەی ورمێورمێ و خۆڵ بارین لە پارێزگاکانی رۆژئاوای ئێران و هەروەها روودانی ئه و لافاوانە کە سەرەتای ساڵی پار رویان دا. دەبێ بزانین کە یەک لە هۆکارەکانی زیان لێکەوتوویی لە ڕادەبەدەری ئەو رووداوە سروشتیانە، دەگەڕێتەوە بۆ چۆنیەتی ئەندازیاری و نەگرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە درووست کردنی جادەوبان و بەنداوەکان. زۆرێک لەو بەنداوانە بوونە هۆکاری لادانی چەمەکان لە رێڕەوەی بنگەیی و ئاسایی خۆیان. کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاستێک لە رێکخستنی کۆمەڵگا دەترسێ کە لە سەردەمە هەستیارەکانیشدا کە پێویست بە هاوکاری بەشە جیاجیاکانی کۆمەڵگا هەیە، بەرگری لەوە دەکات و هەوڵیداوە بیانخاتە بن کۆنترۆڵی خۆیەوە بۆ ئەم یەکەش سوپا دەخاتە دەورەوە و تەنانەت بۆ پێشگێری لەو یەکە، حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی کە رێکخراوێکی دەرەکی سەربەخۆیەتی هێنایە ناو وڵاتەوە.
لە سەرەتاکانی پاییزی ساڵی رابردوو، دوای هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە بۆ سەرێکانیسەرێکانی و رۆژهەڵاتی چەمی فۆرات، گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرامبەر ئەو هێرشکاریە ڕژانە سەر شەقام. هاوکات زۆرێک لە کەسایەتی رووناکبیر، نووسەر، هونەرمەند و چالاکانی مەدەنی دژی ئەم داگیرکەریەی دەوڵەتی تورکیە هەڵوێستیان نواند و پشتیوانی خۆیان لە رۆژئاوا نیشان دا. ئەم هەڵوێستە لە ڕاستیدا وەرچەرخانێکی مەزن بوو لە شێوازی بەرهەڵستکاری گەلی کورد و گەلانی ئێران. هەروەها، کاریگەری هەڵوێست و چالاکییەکانی ئەمریکا و هێزە هژمۆنیک خوازە جیهانیەکان لە میانەی رووداوەکانی سەرێکانی و گرێسپی بوو بە هۆکاری گۆڕانی روانگە و چاوەڕوانی گەل سەبارەت بە هاوکاری و پشتیوانی هێزە دەرەکییەکان سەبارەت بە گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران. واتا جۆرەیەک لە نەمانی متمانه بەئەم هێزانە لە رای گشتی کۆمەڵگای ئێران هاتە ئاراوە و تا دەچێ بیرۆکە و ئیرادەیەکی تۆکمەتر بۆ تێکۆشان لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ئێران پێکدێت کە پشت بەستن بە هێزی گەوهەری کۆمەڵگا و گەلان بە بنەما دەگرێت. ئێستاکە کۆمەڵگای ئێران بە هەموو چین و توێژەکانیەوە به و قەناعەتە گەیشتوون کە چاوەڕوانی لە هیزه دەرەکییەکان ئەنجامگیر نابێ و پێویستە کە هەموو پێکەوە بە کەڵک وەرگرتن لە ماتەوزە و هێزی گەوهەری خۆیان بەرنگاری رژێم ببنەوە و تێکۆشان سەربخەن.
دوای هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتننامەی “بەرجام” ئابڵۆقە ئابوورییەکان لە سەر ئێران زۆرتر و چڕتر بوونە تەوە، چەندەش رژێم هەوڵی زۆری دا کە ئەم گەمارۆیانە نەدیتوو بگرێ، بەڵام رۆژ لەدوای رۆژ دەرکەوت کە تەنگیان پێهەڵچنیوە و کاریگەریەکان بەتایبەت لەسەر چینی ژێرەوە و هەژاری کۆمەڵگا زۆرترە. لەم چل ساڵەی دەسەڵاتداریەتی کۆماری ئیسلامی، لەژێر دروشمی “عەداڵەتی عەلی” نەتەنیا سەقامگیری لە ژیانی کۆمەڵگا پێکنەهاتووە، بە پێچەوانە کۆمەڵگای بەره و دوو جەمسەری بردووە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەردوو باڵی خۆیەوە لە پێناو سانترالیزمی هزری و سیاسی، هەموو دەنگە بەرهەڵستکارەکانی سەرکووت کرد و رێگای لە گەشەی دیمۆکراتیک گرت کە بنەمای گەشەی ئابووریه.
ئەگەر پێشتر داخوازییەکان زیاتر رەنگ و بۆی سیاسیان هەبوو و هەوڵدانەکان بۆ ئازادی رادەڕبڕین و به واتایێکی دیکه هزریبوون، بەڵام ئەم یەک دوو ساڵەی دوایی بەلاواز بوونی دۆخی ئابووری، ناڕەزایەتیەکان رەهەندی زیاتری بەخۆەگرتووە و بەرفەراوانتر بوون و هەموو چین و توێژە کانی کۆمەڵگای لەخۆ گرتووە. چینی خوارەوەی کۆمەڵگا کە زۆرترین بەشی کۆمەڵگای ئێران پێک دێنێ، برسیە و شەڕی مان و نەمان دەکات، بۆیێ ئیدی لە هەردووباڵ تووڕەیە و هیوای بە هیچیان نەماوه و بەدروشمی” اصلاح طلب، اصول گرا دیگە تمومە ماجرا” هێڵی خۆیان دەسنیشان کرد، شۆڕشی ئەمڕۆکە شۆڕشی نانه. ئەگەر پێشتر کۆماری ئیسلامی بە هێندێ گۆڕانکاری سیاسی دەیتوانی کۆمەڵگا بەره و لای خۆی ڕاکێشێت، ئێستا ئیدی ئه و دەرفەتە وەکوو بەرێ نەماوە. له سەرهەڵدانی مانگی خەزەڵوەر کە بە بیانووی گرانبوونی بەنزین دەستیپێکرد، گەل ئیدی بێ ترس هاتە مەیدانەوە. ئەم سەرهەڵدانە خاوەن چەند تایبەتمەندی جیاواز بوو؛ یەکەم هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەوانە ژنان، جەوانان، خوێندکاران، کرێکاران و ماموستایان و هەروەها بێ جیاوازی ئەتنیکی هەموو گەلانی ئێران بەشداریان تێدا کرد، ئەم سەرهەڵدانە وەکوو پێشتر تەنیا لە ناوەند قەتیس نەما. دووهەم: گەل بوێرانە و بە شێوازێکی توند و تۆکمە هاتە مەیدانەوه و هەموو بەربەستەکانی پێش خۆی تێکدا. سێهەم: چاوەڕوانی هێزی دەرەوە نەبوو، هەروەها ئەم سەرهەڵدانانەی دوایی بە وێنەی سەرهەڵدانە سەردەمیانەکان، خاوەن رێبەرایەتیەکی سانترالیزم نەبوو و گەل بەڕێوەبەریێکی خۆڕسکانە رەوتی سەرهەڵدانەکانی موڵتڤە کرد.
چوارەم ئەوە بوو کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا تێکڕا تەواوەتی سیستەم و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیان رەد کردەوه. سەرەهەڵدان و راپەڕینەکانی ئەم جارە ئەوەی خسته ڕوو کە تا دەچێ رەوتی دەربڕینی ناڕەزایەتیەکان خێرایی زیاتر بە خۆوە دەگرن و مەودای نێوانیان کورتتر دەبێتەوە.
ئەوه مژارێکی حاشاهەڵنەگرە کە سەرهەڵدانەکانی خەزەڵوەر، روانگەکانی هەم لە ناوخۆ و هەمیش دەرەوە گۆڕا، ئه و تابلۆ ئارامەی کە رژێم بەردەوام پیشانی دەرەوەی دەدا تێک دا. لە هەمان کاتدا وڵاتانی دژبەری ئێران بەتایبەت ئامریکا، گەیشتن به و ئەنجامەی کە ئابڵۆقە ئابووریەکان کاریگەری باشیان کردووە و بەشی ژێرەوەی کۆمەڵگای هێناوەتە بەرامبەری رژێم. ئەم یەکە جەسارەت و بوێری دا بە ئامریکا کە بە ڕاشکاوانەتر هەڵوێست نیشان بدات. نموونە ی ئەمەشمان لە ئۆپراسیۆن دژی ژنڕاڵ قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانی بینی. ئه و ناکۆکی و ئاڵۆزییانەی کە دوای هاتنە سەرکاری رژێمی داگیرکەری ئێران و سەقامگیر بوونی لەئارادا بوو، بە کوشتنی قاسم سولەیمانی کەوتە نێو قۆناخێکی دیکەوە و شێوازی شەڕی ناڕاستەوخۆ تێپەڕی قۆناخی راستەوخۆ بوو. رژێمی ئێران و دەزگای ئیدئۆلوژی کە بە تووندی زەربەی خواردبوو، هە وڵیدا خۆی لەسەر پێ ڕاگرێت، بۆیێ پەنای بردە بەر بەڕێوەبردنی شانۆیەکی جەماوەری و تەرمی قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانی شاربەشار گەڕاند و بەشداری کردنی گەلی وەک هێمای گرێدراوی گەل بە سیستەم پێناسە کرد. لە هەمان کاتدا سوپای پاسدارن کە باڵی لەشکەری رژێمە و ساڵەهایە هەموو دەرفەت و دەرەتانە ئابوورییەکانی بەره و لای خۆی راکێشاوه، هەستا بە تۆڵە کردنەوە. ئەوە بوو کە چەندین پایەگای ئامریکایی لە عێراق کردە ئارمانج و له و موشکانە کە ئاراستەی ئه و بنکانەی کرد دوانیان لە فڕۆکەی نەفەرهەڵگری ئۆکرانی کەوت و کارەساتێکی مرۆیی لێکەوتەوە. هەرچەند سەرەتا ویستی بیشارێتەوه، بەس هێدی هێدی ئاشکرا بوو و ئەمەش، ناکارامە بوونی هێزی بەرگری سوپای بۆ هەموان روون کردەوە، ئه و هێزەی کە ساڵەهایە لە ناوەوە سەرکووتی گەل دەکات و سامانی ئەم وڵاتە هەڵدەلووشێ. کۆمەڵگای ئێران و بەتایبەت خوێندکاران کە لە هەر هەلێک دەگەڕێن بۆ ئەوەی دژبەری خۆیان نیشان بدەن، ئەمجارەش رژانە سەر شەقام و وێنەکانی قاسم سولەیمانیان دڕاند و خستیانە بەر پێ، بەم جۆرە هەیمەنە و شکۆی ئیدئۆلۆژیکی رژێم بۆ جارێکی دیکە کەوتە بەر پرسیارەوە.
رژێم کە بە هەموو شێوازێک هەوڵیداوە خۆی بەهێز نیشان بدات و بەم بۆنەشەوە لە ساڵوەگەڕی شۆڕشی گەلان لەساڵی 57 رێ و ڕەسم و فستیواڵی جیاوازی بەڕێوە دەبرد، ئەمجارە رووبەرووی بایکۆتی چین و توێژە جیاوازەکان به تایبەت هونەرمەندان بوویەوە.
سەرهەڵدانی گەلانی ئێران دژی سیستەم بە بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکانی پارلەمان و مەجلیسی شارەزایانی رێبەری گەیشتە لووتکە، رژێم بۆخۆی رێژەی بەشداربوونی لە سەدا 42 راگەیاند، ئەمە کەمترین رێژەی بەشداربوونی گەلە لەمێژووی هەڵبژاردنه فۆرمالیتەکانی کۆماری ئیسلامی، بەڵام لە ڕاستیدا بە پێی سەرچاوە سەربەخۆ کان رێژەی بەشداربوون لەسەدا 30 زۆرتر نەبووە. رژێم کە هەمیشە دەسەڵاتداریەتی خۆی لە ئێران وەکوو مەدینەی فازلە نیشان داوە و هەوڵیداوە خۆی وەکوو نموونەیێکی سەرکەوتوو لە رێوەبەرییێکی ئیسلامی شێعە پێشکەش بکات، ئەمڕۆ لە زۆر رەهەندەوە گەیشتووەتە چەقبەستوویی. لە کەسایەتی کۆماری ئیسلامی و رێوەبەرانیدا، بیرۆکەی حکوومەتی وەلایەتی فەقێ تووشی نسکۆ و فەشل هێنان بووە. ئەم روانگە هزریه کە وەکوو هێزێکی بەرهەڵستکار و بەرخۆدانوان لە بەرخۆدانی کەربەلا ئیلهامی وەردەگرت، لەسەردەمی سەفەویە بووە هێز و له و دەرفەتە بۆ داڕشتنی هزر و سیستەمی رێوەبەری دینی کە دواتر وەکوو وەلایەتی فەقێ دەناسرا، کەڵکی وەرگرتووه. سەرەتا لە لایەن فەیلەسوفانی وەکوو میرداماد و عەلامە مەجلیسی و مەلا سەدرا بناغە فەلسەفیەکەی داڕێژراوە. لە سەردەمی قاجاڕەکاندا، دەرفەتێک هاتە ئاراوە کە بۆ یەکەم جار ئەم روانگە و تویژە یەکەمین ئەزموونی بەشداری سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵات تەجروبە بکەن. لە ساڵی 57 دەستی بە سەردەستکەوتەکانی شۆڕشی گەلاندا گرت و دەسەڵاتی گرتە دەست. رژێمی داگیرکەری ئێران ئەمڕۆکە هەم لە ناوەوه و هەمیش لە دەرەوە لەگەڵ قەیرانی نەبوونی رەوایی رووبەروو بووەتەوە. چیدی ئه و ناوچە ئارامە نیە کە بانگەشەیان بۆ دەکرد. لە لوبنان و عێراق گەلی ئه و وڵاتانە دژی هەستانەوه و باڵوێزخانەکانیان ئاگر تێبەردا. هەروەها لە چاوپێکەوتنەکانی ئاستانە کە وەکوو بەشێک لە چارەسەری کێشەی سووریا سەیر دەکرا، بەلاوە نراوە و لە دواهەمین چاوپێکەوتنەکانی ئەردۆغان و پووتیندا، کورسیەکەی رووحانی بەتاڵ بوو. ئەمە بە واتای شکستی رژێم هەم لەناوەوە هەمیش لە دەرەوە دێت.
رژێمی داگیرکەری ئێران بێ لە بەرچاو گرتنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ئێران، بەردەوام لە روانگەیێکی تەسکی ئایدیۆلۆژیکیدا سەیری دەرەوە و ناوەوەی کردووە کە ئه و ئایدیۆلۆژیەیش تەنیا بەرژەوەندی تاقمێکی بچووکی بازنەی دەسەڵاتی پاراستووە. بەم جۆرە رێگای بۆ هەرچەشنە فرتوفێڵ، درۆ و ریا کردووەتەوە. سەرەڕای ئەم دۆخەش، چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا، لایەنە دیمۆکراسیخوازەکان، چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێز دەستیان لە تێکۆشان هەڵنەگرتووە و هەروەها بەردەوامن لە تێکۆشان و بەرخۆدان. ئەم رەوتەش بۆتە هۆی ئەوەی کە رژێم بە توندی هەڵوێست نیشان بدات و لەم پێناوەشدا لە ساڵی رابردوو بووین بە شاهیدی شاڵاوی گرتن و زیندانی کردنی چالاکانی مەدەنی و سیاسی بەتایبەت ژنان و خوێندکاران. هەروەها بەشێکی زۆر لە هونەرمەند، وەرزشکار و شارەزایان لە بوارە جیاوازەکاندا ناچاربوون وڵات بەجێ بهێڵن.
هەروەها خومەینی دەیگوت بۆ پاراستنی وەلایەتی فەقێ هەر کارێک رەوایە. ئێستایش تەنیا بۆ ئەوەی چەند شانۆی هەڵبژاردن و رێورەسمی پیرۆزبایی 22ی رێبەندان کە تەنیا دەکەوتە بەرژوەندی رژێم، سەبارەت بە پەرەسەندنی نەخۆشی کۆرۆنا (کۆڤید 19) بێدەنگی هەڵبژارد و هەر وەها لەپێناو بەرژوەندی گرووپێکی نزیک لە دەسەڵات که قازانجی ئابووریان هەبوو، رێگای هاتوچۆی لەگەڵ وڵاتی چین دانە خست. بە جۆرێ کە ئەمڕۆ ئەم نەخۆشیە ئێپیدمی بوەتەوه و هەموو ئێرانی گرتووەتەبەر. ئەمەش جۆرەیەک لە قوربانی کردنی گەلە لە پێناو دەوڵەت کە وەکوو وەدیعەیەکی خودایی سەیری دەکرێت. رژێم سەرەتا ئەم نەخۆشیەی بو بێدەنگ کردنی کۆمەڵگا بەکار هێنا، چوون بەراورد دەکرا کە دوای هەڵبژاردنە نمایشیەکە گەل زۆرتر بەرهەڵستکاری نیشان بدەات. کاربەدەستانی رژێم بە زانیاری هەڵە کۆمەڵگایان چەواشەکرد، بە جورێ کە ئەمڕۆ بێ تەدبیری رژێم و لە دەس چوونی باوەڕی نێوان رژێم و گەل، بێ هیوایی و سەرلێشێواوی کۆمەڵگای بە دوای خۆیدا هێناوه و رۆژ دوای رۆژ ئەم نەخۆشیە زیاتر تەشەنە دەسێنێت و قوربانیی لێدەکەوێتەوە. بێ بەرنامەگی رژێم لە کۆنترۆڵکردنی ئەم نەخۆشیە هەروەها گرفتە ئابووریەکان ژێرخانی تەندرووستی ئێرانی داڕماندووە. رژێم بە گوشارەکانی خۆی رێگای لە بەشداری و هاوکاری گەل گرتووە کە لە وەها رەوشێکدا گەورەترین هێزە بو تێپەڕکردنی قەیڕانەکان. لێرەدا پێویستە بوێری و ماندووبوونی چالاکانی گۆڕەپانی تەندروستی، بەتایبەت دوکتور و پەرەستارەکان، هەروەها لایەنگران و چالاکانی ژینگە پارێز لەبیر نەکەین. ئەگەر رەوشەکە هەروەها بەردەوام بکات قەیرانەکانی دوای کۆرۆنا هەم لەبواری کومەڵایەتی و هەمیش لە بواری ئابووری لە ئاستێکدا بەرز دەبنەوە کە دەبێ باس لە ئێرانێکی پاش کۆرۆنا بکەین.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە سەر بنەمای هێڵی سێهەم سیاسەتی یەکساڵەی خۆی داڕشتووە. لەپێناو دەستەبەر کردنی مافە دیمۆکراتیکەکانی گە لی کورد و پێشخستنی نەتەوەی دیمۆکراتیک لە ئێران سیاسەتی بەڕێوە بردووە. بێ ئەوەی بکەوێتە نێو بازنە و کایەی ئەوهێزانەی کە لەسەر ناوی پێشخستنی دیمۆکراسی هەوڵی دەستێوەردان لە هەرێمەکە دەدەن، بە پێشخستنی سیاسەتێکی سەربەخۆ و بنەما گرتنی بەرژوەندی و هێزی جەوهەری گەل، لەئه و دەرفەتانەی کە له و قەیران و ئاڵۆزییانە هاتوونەتە ئاراوە کەڵکی وەرگرتووە و بووە بە ئاکتەرێکی کارای گۆڕەپانی سیاسی هەرێمەکە. لەم قوناخەدا هێزە ئاکتیوەکانی کۆمەڵگا بەتایبەت ژنان و جەوانان و چالاکانی بواری ژینگە بە کارایی بەشداری چالاکیەکان بوون. تاکه هێز کۆمەڵگایە و ئازادی و دیمۆکراسی بە بەشداری کارای گەل پێشدەکەوێ، پژاک ئەم قۆناخە وەکوو قۆناخی تێپەڕبوون لە کۆماری ئیسلامی و بەشداری گەل لە داڕشتنی پرۆژەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا و وڵات پێناسە دەکات و بۆ گەیشتن بەم ئارمانجە لە ئەورووپا زهنجیرە کۆنفرانسێکی بۆ راوێژی گەل بەڕێوە بردووە.
لەم چەند ساڵەی دوایی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گێژاوێکی مەزندا ‍‍دەژی، ئەم هەرێمە بووەتە گوڕەپانی ململانێی زلهێزانی هەرێمی و جیهانی و هەریەکە هەوڵدەد ا لەم گێژاوەدا لەئاراستەی بەرژەوەندیەکانی، خۆی هەڵکێشێ. لە رەوشێکی وەهادا، کە هەموو هێزەکان لاسەنگ بوون، دەرفەتی نوێ بۆ ئه و هێزانە دەڕەخسێ کە تاکوو ئێستا لە پەراوێزدا بوون. گەلی کورد یەک له و گەلانەیە کە دوای درووست بونی ناوەندگەرایی دەوڵەت نەتەوە لە بەرداشی ململانێکان دەهاڕدرێ. ئەمە لەکاتێکدایە کە لەم چەند ساڵەی دوایی، گەلی کورد دوای تێکوشانێکی بێ وێنە و بە پێشکەشکردنی شەهیدێکی زۆر، توانیویەتی خۆی لە قووڵایی مێژووە بکێشێتە سەرەوه و مۆرکی خۆی لە رەوتی رووداو و ئاڵوگۆڕییەکان بدات. ئه و بەرخۆدانەی کە له رۆژئاوای کوردستان نیشان دراوه، گەلی کوردی بە هەموو جیهان ناساند و ئەمڕۆ بەهۆی ئەوەی کە ئەکتەرێکی چالاکی گۆڕەپانەکەیه، هێزەکانی دیکەش ناتوانن لەبەرچاوی نەگرن و گەیشتوون به و قەناعەتەی کە کورد بەشێک لەچارەسەری قەیرانەکانە.
لەمێژووی تێکۆشانی گەلی کورددا ئه و خاڵەی کە بووەتە هۆکاری لە کیس چوونی دەرفەتە زێڕینەکان، نەبوونی یەکیەتی لە ناوبەری پارت و رێکخراوە کوردیەکانە. گەلی کورد ئەمڕۆ زیاتر لە هەرکاتێکی دیکە یەکگرتووە. مێژوو پێمان ئەڵێت کە گەلی کورد وەکوو گەڵ بەردەوام پشتیوانیان لە یەکدی کردووە و یەکیەتی خۆیان پاراستووە، چ لە کاتی کارەساتەکانی ئەنفال و هەڵەبجەهەڵەبجە و کۆڕەوەکان یان سەردەمی شۆڕشی روژئاوا و بەرخۆدانی کۆبانی و عەفرینعەفرین، هەروەها هاوخەمی و پشتیوانی هەرچوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات لە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی “سەرپێڵی زەهاو” هەمووی پیشاندەری یەکیەتی گەلی کوردە. بەڵام ئەوەی کە لەم نێوانەدا لە بەرامبەر درووست بونی یەکیەتی سیاسی و هەروەها پێشخستنی ستراتێژی هاوبەش ئاستەنگی درووست کردووە، پارت و رێکخراوە کوردیەکانن. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە بن رێنماییەکانی کۆنگرەی پێنجەمی خۆی لە ساڵی رابردوودا بەشێکی زۆری لە کار و چالاکییەکانی هەم لە ئاستی چوارپارچەی کوردستان و هەمیش لە ئاستی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پێشخستنی خەباتی نەتەوەیی تەرخان کردووە.
پژاک بەدەرس وەرگرتن و لە بەرچاوگرتنی ئەزموونی سەرەتاکانی شۆڕشی گەلان لە ئێران و هۆکارەکانی بەفیڕۆ چوونی ئه و هەلە کە دەیتوانی کرانەوەیێکی گەورە لە کێشەی کورد بێنێتە ئاراوه، بۆ دروست کردنی یەکیەتی نەتەوەیی هەنگاوی هەڵگرتووە و هەموو کاناڵە دیپلۆماتیکەکانی بەکار هێناوە. پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام دەستی رەدیان ناوه بە سینگی داخوازی و پرۆژەکانی پژاک، لە هەمان کاتدا خۆشیان بە هیچ شێوازێک پرۆژەیێکیان بو یەکیەتی نەتەوەیی پێشکەش نەکردووە. لەم ناوەیشدا بەردەوام هەوڵیان داوە لە بەر یەکیەتی نەتەوەیی تەگەرە بنێنەوە. ئەوان لەبن کاریگەری پلانی زلهێزانی جیهانی کە کوردستانیان لە لۆزان پارچە کرد، جێگایان گرتووە و باوەڕیان به و واقیعە هێناوە کە هەر بەشێک لە کوردستان هی وڵاتێکە، بۆیێ دژی هەر پلانێکی کوردستانین، ئەوان وەکوو مڵکێکی حزبی سەیری کوردستان دەکەن و لە رۆژهەڵاتیشدا هەرێمەکانیان لە نێوان خۆیان دابەش کردووه. بۆیە لە پژاک و چالاکیەکانی وەکوو دەستێوەردانێک لە مۆڵکەکەیان سەیر دەکەن. روانگەی تەسکی حزبی و سانترالیسم لە بواری رێوەبەریدا وای کردووە کە پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری پژاک بۆ رۆژهەلاتی کوردستان کە ئارمانج بەرتەسک کردنەوەی دەسەڵاتی حزب و بەشدار کردنی گەلە لە رێوەبەریدا، هەر وەها بەشداری کردنی کارای ژنانە و دژایەتی کردنی لەگەڵ هزری پیاوسالاریە، وەکوو مەترسییێک بۆ سەر خۆیان سەیر دەکەن. لە ڕاستیدا دژایەتی ئەوان و پەراوێز خستنی پژاک لە لایەن ئه و پارتانەوە تەنیا وەکوو حزبێک نیە، دژبەری ئەوان روانگەیێکی پارادیگمایی هەیە، ترس له و گۆڕانکاریە هزریانەیە کە بە رێگای پژاک دەستیان پێکردووە. لەم بوارەدا پێویستە کە لەبیر نەکەین کە بەشێکی زۆری جەماوەری رۆژهەڵاتی کوردستان حزبی نین و لەدەرەوەی هزر وچوارچێوەی حزبەکاندا جێگا دەگرن، بەداخەوە ئه و حزبانە لە سۆنگەی شابلۆنی حزبیی باشووری کوردستانەوە خوێندنەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن. هەربۆیە یەکیەتی و یەکریزی نەتەوەیی پێویستە کە بە بەشداری و هاوکاری هێزە سیاسیە ناحزبیەکان، رووناکبیران، بیرجیاوازان، هونەرمەندان و چالاکانی مەدەنی بەڕێوەبچێت و پێکبێت. ئەگەر وەها نەبێت، گەڕانەوە بۆ قۆناخی لۆزان و سایکس -پیکۆ راستی و رئاڵیتەیەکی حاشا هەڵنەگرە.
هەنووکە پێویست بە دروست کردنی هێزێکی پاراستنی هاوبەش، دیپلۆماسی و راگەیاندنێکی هاوبەش هەیە، چۆن قۆناخی تێپەڕبوون، لە رۆژهەڵات و ئێران بە شێوازێکی ئارام نابێت، بۆیە پێویست بە یەکیەتی هاوبەشی هێزە کوردستانیەکان هەیە، بەتایبەت لە بواری لەشکەری و هاوکات گەلیش دەبێ لە سەر بنەمای گەلی شۆڕشگێڕی بە رێکخستن بکرێت.[1]
01-04-202001-04-2020
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 01-04-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-04-2020
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-04-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Apr 1 2020 7:38PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 1 2020 8:55PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 1 2020 8:55PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 349 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 لەبارەی خوداوە بۆتان د...
  🕮 گرنگی دوعا لە ژیانی مر...
  🕮 فیزیا بناسە
  🕮 جینۆساید لە باکوری کور...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 25-09-2020
  🗓️ 24-09-2020
  🗓️ 23-09-2020
  🗓️ 22-09-2020
  🗓️ 21-09-2020
  🗓️ 20-09-2020
  🗓️ 19-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
حەمەی نێرگز
هونەر مەند ناوی تەواوی محەمەد ساڵحی حاجی شەریفە باوکی ناسرابوو بە سالح بەگی عەلاف (1965کۆچی کردووە) و باپیریشی حاجی شەریف مالی لە تەنیشت مزگەوتی گەورەی سلێمانی کەماڵەکەی بە حەوشی گەورەی کانی ئەسکان (کانێسکان) ناسرابوو، ، بە هۆی کوێر بوونی باوکی کە هونەرمەندو براو خوشکەکانی مندال بوون دایکیان بە خێووی کردوون 3 برا و 4 خوشک بوون وە هەروەها نازناوی نێرگز بە هۆی کە باوکی دوو ژنی بووە ودواتر کوێر بوونی و رۆڵی بەرزی پەروەردەی نێرگزی دایکیان نازناوی پێداون ئافرەتێکی زۆر زیرەک بووە لە هونەری خواردن کردن
حەمەی نێرگز
جیهاد دڵپاک
جیهاد زۆراب ئەحمەد، ساڵی 1948 لە کەرکوک لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی هەر له و شارەدا تەواوکردوەو دەرچووی خانەی مامۆستایان بووە ساڵی 1971 یەکەم کاری بەناوی (ژیانی کچە لاڵەکە) وەک کاری شانۆ پێشکەشکردووه و درامای (بەهاری دزراو)یش یەکەم کاری دراما بووە کە ساڵی 1972 بەشداریی تێدا کردووە. پاشان لەساڵەکانی دواتردا بەشداریی لەژمارەیەکی زۆر لەدراماو فیلمدا کردووە لەوانە فیلمی (مامە ڕیشە، کەرکوک 4، بەشەکانی درامای گەردەلول، لەپەڕەکانی کەرکوک)و چەندین بەرهەمی تر.
جیهاد دڵپاک
23-09-2001
باشووری کوردستان
- هێزێکی سەربازانی ئیسلام لە ناوچەی هەڵەبجە هێرشی کردە سەر هێزەکانی ینک لە گوندی خێڵی حەمە، کەبووە هۆی شەهیدکردنی دەیان پێشمەرگەی یەکێتی و تەرمەکانیشیان شێواندن.[1][2]
23-09-2001
ملازم عەبدوڵڵا شێخ مەحمود گوڵانی
شەهيد ملازم عەبدوڵڵا شيخ مەحمود گوڵانی، سەرکردەی داستانەکەی قاتەکانی کفری، کە لە 25ی 9ی ساڵی 1963دا لەگەڵ 28 پێشمەرگەی قارەمان و چاونەترس دا لە شەرێکی نابەرامبەردا لەگەڵ هێزێکی سەربازی گەورەی دەسەڵاتی عێراقی هەتا دوا هەناسەیان بەرگریان لە خاکی کوردستان کرد. ناوی ئەو شەهیدە نەمرانە ملازم عەبدوڵڵای شيخ مەحمود، عەبدولکەریم قادر سڵێمان (عەول قالە فاتان ڕەباتی)، نامق قادر مەحمود تیلەکۆیی، فاتح حمەشەریف خوامراد، مەحمود ڕەشید حەسەن تیلەکۆیی، حەمەئەمین قادر حەمە عەلی، حسێن فەرەج مەعروف، عوسمان ئەحمەد خو
ملازم عەبدوڵڵا شێخ مەحمود گوڵانی
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی
لە بانە لەدایکبووە. رۆژی 23-09-2016 لە هندستان کۆچی دوایی کرد. برای هونەرمەند تەها کەریمی-یە.
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574