بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی(ئاشووری- کلدانی) و جەژنەکانی ئەکیتۆ، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کلدانی و ئاشووری و سریانی لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەین. هیوادارین ساڵی خێر و خۆشی و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سەختە بێت کە هەرێمی کوردستان و جیهانی گرتووەتەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوورییە نەرێنییەکانی.
داوا لە هەموو لایەک دەکەم پابەندی ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ ئەوەی بە هاوکاری هەموولایەک بتوانین ئەم دۆخە دژوارە تێپەڕێنین.
هەرێمی کوردستان نموونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی ئایین و نەتەوەکانە کە مایەی شانازیمانە.حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە پابەندبوونی خۆی بە داکۆکیکردن لە مافی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و قووڵکردنەوەی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە دەکاتەوە.
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#31-03-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,065
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!