لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوە و تووشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرجەم ئەو هاووڵاتییانەی کە لە ڕێکەوتی 15/2/2020 لە دەرەوەی وڵات هاتوونەتەوە ناو کوردستان لە سنووری پارێزگای #هەولێر#، بۆ ئەنجامدانی پشکنینی دڵنیابوون لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19)لە ڕێکەوتی #01-04-2020# کاتژمێر (9)ی بەیانی تاکو کاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ، بەڵگەنامەی سەفەر (پاسپۆرت) لەگەڵ خۆیان بهێنن و سەردانی یەکێک لەم بنکە تەندروستییانەی خوارەوە بکەن.
ناو شار:
بنکەی تەندروستی برایەتی خێزانی
کورانی عنکاوە
بنکەی تەندروستی شەهیدان
بنکەی تەندروستی ملا فەندی
بنکەی تەندروستی کوردستان
سەنتەری شادی خێزانی
دەرەوەی شار:
بنکەی تەندروستی ڕاژان
بنکەی تەندروستی سارێژ
نەخۆشخانەی گشتی شەقڵاوە
نەخۆشخانەی گشتی بلێ
سەنتەری چارەسەری کۆڕۆنا لە #سۆران# (بنکەی چارە)
تێبینی:
تەنها ئەو هاووڵاتییانە سەردان بکەن کە پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت
ئەو هاووڵاتییانەی کە کوارەنتین (Quarantine) کراون یاخود پشکنینیان بۆ کراوە نایانگرێتەوە.
#31-03-2020#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,890 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!