بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کەیۆ جگەرخوین دەکات
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (کەیۆ
جگەرخوێنجگەرخوێن) کوڕی (جگەرخوێن)ی شاعێری ناوداری کوردمان پێ گەییشت، کە لە وڵاتی سوید بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
سەرەخۆشیی و هاوسۆزیی خۆمان بۆ خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو کەیۆ جگەرخوێن رادەگەیێنین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
لە خودای مەزن داواکاریین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
27-03-202027-03-2020