بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (کەیۆ #جگەرخوێن#) کوڕی (جگەرخوێن)ی شاعێری ناوداری کوردمان پێ گەییشت، کە لە وڵاتی سوید بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
سەرەخۆشیی و هاوسۆزیی خۆمان بۆ خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو کەیۆ جگەرخوێن ڕادەگەیێنین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
لە خودای مەزن داواکاریین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
بارەگای بارزانی
#27-03-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,442
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!