هێزەکانی گەریلا لە خواکورک گورزی قورسیان لە دوژمن دا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی
هەپەگەهەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەڕ و شەهید رۆنیادا لە هەرێمی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. لەو چوارچێوەیەدا:
هێزەکانیان رۆژی 26ی ئادار لە کاتژمێر 12:00 دا لە دژی داگیرکەران لەسەر شاخی شەهید ئاخین چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی قورسیان لە حەشارگە و پەناگەکانی دوژمن دا، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان روون نەبووەتەوە. فڕۆکە جەنگییەکانی کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە ناوچەی دەورووبەری چالاکییەکان بۆردومانکرد.
هەروەها ئەمڕۆ 27ی ئادار لە کاتژمێر 07:00 دا هێزەکانمان بۆ جاری دووەم لە شاخی شەهید ئاخین لە داگیرکەرانیان دایەوە. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان لەو چالاکییەدا روون نەبوویەوە.
یەکەی ئەنجامدەری چالاکییەکەمان سەرکەوتوانە گەڕایەوە بارەگاکانی خۆی.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە 26ی ئادار و لە کاتژمێر 15:00 دا ناوچەی شەهید کەنداڵ-یان لە هەرێمی حەفتانین لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومانکرد، لە کاتژمێر 18:00 دا ناوچەی دۆڵی شیڤێ لە هەرێمی زاپ-یان بۆردومانکرد.
هێزەکانمان لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێکیان پێنەگەیشت.
[1]
27-03-202027-03-2020 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!