Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
نووسینی: ئەحمەد کامەران
چاپی 2020
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
📕 فرۆشتنی سەرکووتوو
نووسەر: برایان ترەیسی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سەروەر نامیق مەحمود [1]
📕 فرۆشتنی سەرکووتوو
✌️ عوسمان سالچووق (جانشێر فەداکار)
نازناو : جانشێر فەداکار
ناو و پاشناو: عوسمان سالچووق
شوێنی لەداییک بوون: باکوری کوردستان-شڕنەخ
ناوی داییک و باوک: زەهرا-حاجی
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ عوسمان سالچووق (جانشێر فەداکار)
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
نازناو: گەلی بێریتان
ناو و پاشناو: کەمال سەلیمی
شوێنی لەداییک بوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان-سەلماس
ناوی دایی و باوک: شەهرات-شەمسەدین
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
یەکەم رۆژی دەوامی ساڵی خوێندنی بە 27ی ئەیلوولی 2020 بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی داناوە.
بەپێی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان یەکەم رۆژی دەوامی پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین ب
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
نوسینی عارف قوربانی
نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا چیرۆکی ژنێکی رزگاربووی پرۆسەی ئەنفالە کە مامان بووە و لە زیندانی دوبز ئەو ژنانەی منداڵیان بووە بە بەرد ناوکی بڕیون. سەرگوزشتەی ئەنفال و شەش مانگ مانەوەی ب
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
33 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی بەنێوبانگی کورد، مامۆستا تاهیر تۆفیق تێدەپەڕێت. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 20-10-2020 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر بە رێوڕەسمێک یادی کۆچی دوایی کرایە
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
دەریاچەی گڕکان ئامێزی نەمروود کە دەکەوێتە شارۆچکەی تاتڤانی سەر بە پارێزگای بەدلیس و لەڕووی رووبەرەوە یەکەمە لەسەر ئاستی تورکیا و دووەمە لەسەر ئاستی جیهان لەنێو هاوشێوەکانیدا.
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
نووسینی: بەکر شوانی
لەم کاتەدا لە چەندین وڵاتی جیهان شەڕ و ناکۆکی هەیە، بەڵام سەرۆک و گەورەی هیچ وڵاتێک بە دەم هەڕەشەی کوشتن و پاکتاوکردنی لایەنی بەرامبەر ناکات، وەک ئەوەی سەرۆکی تورکیا لەم ڕۆژانەدا
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
👫 ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
ئومێد کریم ساڵح ئومێد شێخ کریم لەبەرواری 08-07-1962 لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، دەرچوی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانیە.
لەسەرەتای هەشتاکانەوە دەستی کردوە بەنوسین بەتایبەتی هۆنراوە.
لە
👫 ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی لە رێکەوتی 31-05-1912 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 کەسایەتییەکان
شەفیق قەزاز
👫 کەسایەتییەکان
مارف خەزنەدار
✌️ شەهیدان
ڕێبەر فەیزوڵلا
✌️ شەهیدان
بەرهەم عومەر سەعید محەمەد
✌️ شەهیدان
کامەران عەباس شەرعی
📝 پەیامی پەکەکە بۆ هەفتەی قارەمانی | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

پەیامی پەکەکە بۆ هەفتەی قارەمانی
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکەپەکەکە پەیامێکی بە ناونیشانی 'پردی بەرخودانی ئازادیپارێز لە مەزڵوم تاوەکو مەعسوم' بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەموان لە دژی داگیرکەری لە دەوری شەهیدانی بەرخودان کۆبوو ببنەوە، فاشیزم هەڵوەشێنن و کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن و دیموکراسی و ئازادی بەدەست بهێنن.
پەیامەکەی پەکەکە بۆ هەفتەی قارەمانی:
راستیی قارەمانی، لە پێش هەموو شتێکەوە مێژووی سەرلەنوێ ژیانەوەی گەلێکە. لە ناو زۆرێک لە گەلانی جیهاندا ساتی مێژوویی لەو جۆرە هەیە. ئەگەر گەلێک هێشتا تازە بە تازە دەچێتە سەر تەختەی مێژوو و خاوەنی چەندین پێشەنگە و هەروەها ئەگەر گەلێک لە لێواری سڕینەوە و مەترسیی قڕکردندا بێت و لەو کاتەدا هەندێک هەڵبسن و لە دژی ئەو رەوتە داڕوخێنەرە بوەستنەوە، ئەگەر ئەو گەلە لە کۆیلەیەتییەوە بخەنە سەر رێگای ئازادی، ئەوا لەو کاتەدا لەوێ قارەمانییەک هەیە.
لە خاکی کوردستان و لە 200 ساڵی رابردوودا و بە تایبەتی لەم 100 ساڵەی رابردوودا گوشارێکی قڕکەرانەی کولتوری و رۆشنبیری لە گۆڕێدایە. رۆژانە لە دژی کورد و کوردستان قڕکردنی کولتوری و رۆشنبیری بەڕێوەدەچێت. لەسێدارەدانی قازی محەمەد، رێککەوتنی جەزایر، هەڵەبجەهەڵەبجە، ئەنفال، کۆمەڵکوژیی گازی، قامیشلۆقامیشلۆ و عەفرینعەفرین تەنها چەند ئازارێکی ئەو ژانە مێژووییەمانە.
بۆیە مانگی ئادار بۆ کوردان بووەتە مانگی کۆمەڵکوژییەکان، بەڵام لە هەمان کاتدا بۆ کوردان مانگی سەرەتای بەهارە، مانگی بەرخودانە، مانگی هۆشیاربوونەوەیە بۆ ژیان و ژیانەوە.
ئەوەی ئەو بەرخودانەی بە شێوەیەکی قارەمانانە گەیاندە ترۆپک، دڵسۆزییە لەگەڵ رێگە و یادی مەزڵوم دۆغان و مەعسوم کۆرکماز – عەگید، کە مەزڵوم دۆغان لە زیندانی ئامەدئامەد بە چەخماخەی سێ چەمچە پێشوازیی لە نەورۆز کرد و مەعسوم کۆرکمازیش لە 28ی ئاداری 1986 لە گابار شەهید بوو.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە درێژەپێدەرانی عەگیدەکانی سیمولی تێکۆشانی ئازادیمانن، هەم دڵسۆزی رێگاکەی و یادەکەیین، هەمیش بۆ ئەوەی ئامانجی عەگیدەکان بەدی بهێنن، گەورەترین و زۆرترین تێکۆشانی ئازادییان لە هەفتەی قارەمانیدا 21 – 28ی ئادار ئەنجامداوە. زەکییە، رەهشان، بێریڤان، رۆناهی، سەماکان لەم مانگەدا جەستەیان دایە بەر ئاگر و بە ئاگر بوونە ناوی سەرلەنوێ ئافراندنەوەی گەلێک و لە دژی سڕینەوە و قڕکردن وەستانەوە. گەلەکەمان لە دەروازەی راپەڕینەوە لە دژی رژێمی بەعس دەستی بە بەرخودانێک کرد و لەم مانگەدا بەرخودانەکەی هەنگاو بە هەنگاو بە باشووری کوردستاندا بڵاوکردەوە. بەو شێوەیە سەلماندی، کە سەر بۆ داگیرکەری نانەوێنێت. چیاگەرەکان لەم مانگەدا بەرخودانی خۆیان گەیاندە ترۆپک.
بۆیە مانگی ئادار بۆ کوردان هەم مانگێکە کە زوڵم تیایدا بەرامبەری گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و هەم بە بەرخودان لە دژی ئەو زوڵمە بە ئیرادەیەکی نائاسایی و بڵندی مرۆڤانەوە لە ئاستێکی بێ هاوتادا بەرەوە بەهار رۆیشتوە.
هاوڕێیانمان مەزڵوم دۆغان و مەعسوم کۆرکماز ئەو کەسایەتیانەن، کە لە ناو تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا خاوەن پێگەیەکی خۆسەر و تایبەتن. بە کەسایەتیی خۆیان لە ناو تێکۆشانی ئازادی دا هەڵمەتیان دەستپێکرد. نمونەی دەستەبژێر و گەرەترین کەسایەتیی نوێی مرۆڤەکانن.
مەزڵوم دۆغان لە زیندانی ئامەد دا و لە قورسترین هەلومەرجدا، لە هەلومەرجێکدا کە پەیوەندیی بە حیزب و بەرخودێرانەوە لە ناو زینداندا نەمابوو، بە شێوەیەکی تایبەت لە دژی دڕندەیی بەدەر لە مرۆڤایەتیی دەوڵەتی کۆماری تورکیا وەستایەوە. ئەو چالاکییەی کە لەو دۆخە بێدەرفەتەدا ئەنجامیدا، ئەوە بوو کە تەنها بە بڵێسەی سێ دانە چەمچە جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد، شەهادەتەکەی بۆ تێکۆشانی ئازادیمان بووە لە دایکبوونەوەیەک. بە شەهادەتەکەی هەم رێگای بەرخودانی سەرلەنوێی پیشانی هاوڕێیانی لە زینداندا دا و هەمیش رێگای نەدا دوژمن ئیدی ژیانی مرۆڤەکان وەک کەرەستەیەک بەکار بهێنێت. دروشمی 'بەرخودان ژیانە' لەو هەلومەرجە قورسەدا بووە وتەی پێداگری لەسەر بەرخودان و هەمیش وەک ئیرادەیەکی پۆڵاین بووە مەشخەڵی کوردستان.
یادکردنەوەی عەگید، باسکردنەوەی تێکۆشانەکەی، بیرهێنانەوەی یەکێک لە قارەمانە پێشەنگەکانی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیی کۆمەڵگە و نەتەوەییمان، تێگەیشتنە لەو داستانە. تێگەیشتنە لە جەنگاوەرێک، کە خەونەکانی ئازادیی گەلێکی لە کەسایەتیی خۆیدا کۆکردووەتەوە. لەبەر ئەوەش تێگەیشتن و یادکردنەوەی عەگید بە واتای بیرهێنانەوەی پێشەنگێکی گەل و جەنگاوەرێکی خۆبەخشی گەلە، کە لە ریزی پێشەوەی پێشدا بۆ تێکۆشانی ئازادی رێیکردووە. ئەو هەموو کات سیمبولی سەردەمی قارەمانیی تێکۆشانی بەرخودانی نەتەوەییە و هەمیشە بەو شێوەیە یادی دەکرێتەوە!
کاتێک دەوترێت جەنگاوەری پەکەکە، یەکەم شت کە بە بیری مرۆڤدا دێت ئەوەیە، کە جەنگاوەری خوڵقاندنی دەرفەتەکانە لە ناو بێ دەرفەتیدا. ئەو جەنگاوەرەییە، کە راستیی ئەستەم دەکاتە راستی بەدیهاتووی بەردەست، بۆیە لەو جەنگاوەرییەدا نابێت و ناکرێت نییە، بەڵکو ئاستی رۆحی ئازادییە. ئەو کەسەی ئەوەی لە ناو پەکەکەدا نەخشاند، ئیرادەی مەزڵوم دۆغان، هاوڕێیەتی، خۆشەویستی، دڵسۆزی، هەستیاری، شارەزایی لە تاکتیک، قوڵبوونەوەی ئایدۆلۆژی و تیۆریک و هەڵوێستی گەریلایی بە دیسپلینی عەگید – مەعسوم کۆرکمازە. ئەوە جەوهەر و کرۆکی بەرخودانی مەزڵوم تاوەکو مەعسومە، کیمیای هێڵی ئازادیی ئەو کەسایەتییانەیە، کە تامی ئازادییان کردووە.
گرنگ ئەوەیە لە کات و شوێنێکدا، کە فاشیزم زۆرترین هێرشی دەکاتەسەر، کێ زۆرتر خاوەنداری لەو هەڵوێستە ئازادیپارێزە نوێیە و لەو کیمیا نوێیە دەکات. بۆیە لە کاتێکدا، کە ئێمە 'هەفتەی قارەمانی'ی نوێ تێدەپەڕێنین، لە هەموو کات زیاتر گرنگە، کە بپرسین؛ ئەوەی دەبێت چاودێری بکرێت و درێژەی پێبدرێت چییە؟ ئەو کارانە چین، کە دەبێت بکرێن؟ دڵسۆزیی راست لەگەڵ تێکۆشاندا دەبێت چۆن بێت؟
لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە گەلەکەمان، گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەنجان و کەسانی تامەزرۆی دیموکراسی دەکەین؛ لە دژی ئەو رژێمە زاڵم و ملهوڕە راپەڕن – نەخشەکانی کاپیتالیزم بۆ خۆی بەکار دەهێنێت – کە دژوارترین فاشیەت لە دژی هەموو کەسێک بەکار دەهێنێت، بۆیە خۆتان بگەیەننە ئاستی رۆحی ماهیرەکان، کە لە قزلدەرە شەهید بوون و لەسەر بنەمای برایەتیی گەلان، بە بۆنەی هەفتەی قارەمانی لە مەزڵومەکانەوە تاوەکو عەگیدەکان بە دڵسۆزی بۆ شەهیدان لە دژی فاشیزم و داگیرکەری لە دەوری شەهیدانی بەرخودان کۆبوو ببنەوە، فاشیزم هەڵوەشێنن، کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن و دیموکراسی و ئازادی بە دەست بهێنن.[1]
27-03-202027-03-2020
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 27-03-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️27-03-2020
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 27-03-2020
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 27 2020 9:54AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 27 2020 10:10AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 27 2020 10:10AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 333 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 پەپوولە باڵشکاوەکان
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 25-10-2020
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
شەفیق قەزاز
شەفیق قەزاز نووسەر و لێکۆڵەری سیاسیی کورد و ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردییە.
پێشتر وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی بووە.
لەساڵی 1934 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
لە ساڵی 1963 تا 1973 ئەندامی دامەزرێنەری و سەرۆکی کۆمەلەی خوێندکارانی کورد بووە لە ئەمریکا.
لەساڵی 1975 نوێنەری گەلی کورد بووە بۆ هاوکاری و نیشتەجێکردن لە ئێران.
لە ساڵی 1990 سەرۆکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد بووە، هەروەها لە ساڵی 1996 تا 2005 وەزیری یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوکاری حکومەتی هەریمی کوردستان بووە
شەفیق قەزاز
مارف خەزنەدار
ناوی تەواوی مارف عەبدولقادر مارف ئەحمەد ئاغا رەسوڵ ئاغای خەزنەدار-ە، لە 01-11-1930 لەشاری هەولێر لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەشاری هەولێرو ئامادەیی لەشاری کەرکوک تەواوکردووە.
بنەماڵەکەیان خەڵکی سلێمانییە و دوای جەنگی جیهانیی یەکەم چوونەتە هەولێر.
ساڵی 1952 دەبێتە مامۆستای سەرەتایی و پاشان دەبێتە فەرمانبەر بەپلەی نووسەر لەبەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ئەوکاتە تا ساڵی 1957.
ساڵی 1957 خوێندنی زانکۆی تەواوکرد لەکۆلێژی ئاداب لەبەغداو بەکالۆریۆسی لەزمانی عەرەبی بەدەستهێناو بووە مامۆستای زما
مارف خەزنەدار
ڕێبەر فەیزوڵلا
لە رۆژی 25-10-2014 لە رزگارکردنی زومماردا شەهیدبوو.
ڕێبەر فەیزوڵلا
بەرهەم عومەر سەعید محەمەد
(سلێمانی – ی. ن. ک)، لە ڕۆژی (24-08-1987)دا لەگەڵ چوار هاوڕێی دیکەیدا دەستگیر دەکرێت، پاشان لە ڕۆژی (24-10-1987)دا لە دووڕیانی سەرچناری سلێمانی گوللە باران کراون. دوای خۆی دایکی بەناوی فەخریە کەریم قادر، برایەکی بەناوی ئازاد و خوشکێکی بەناوی مەهاباد گوللە باران کراون.
بەرهەم عومەر سەعید محەمەد
کامەران عەباس شەرعی
دانيشتووی گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی بووە، لە 13-05-1964 لە دایکبووە، لە ساڵی 1978 پەیوەندی کردوە بە شانە نهێنیەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەروە، لە ساڵی 1982 دا چۆتە ڕیزەکانی شۆڕشەوە لە شاخ، لە 25-10-1984 و تەمەنی بیست ساڵیدا شەهیدبووە
کامەران عەباس شەرعی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574