ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەم بارەیەوە ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێریدا کە لە هەرێمی هەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە، هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیەکیان ئەنجامدا و لەم چوارچێوەیەدا؛
21ی ئازار هێزەکانمان لە دژی سەربازگەی یەکمالە لە ناوچەی قلەبانی شەرنەخ چالاکیەکیان ئەنجامدا. گورزی کوشتندە لە سەنگەر و حەشارگەکانی ئەو سەربازگەیە دران، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە.
25ی ئازاریش لە کاتژمێر 12:30 هێزەکانمان لە دژی هێزی داگیرکەران لە گردی شەهید شێخموس لە هەرێمی هەفتانین چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە گورزی کوشتنە لە سەنگەرەکانی دوژمن دران، 4 سەرباز کوژران و 3 سەربازی دیکەش بریندار بوون. سەربازە بریندار و کوژراوەکانیش بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە ناوچەکە دوور خرانەوە. دواتر سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فرۆکەی جەنگی ناوچەکەیان بوردومان کرد.
یەکینەکانمان کە چالاکیەکەیان ئەنجام دابوو، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە گەڕانەوە ناوچەکانیان.[1]
#26-03-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,166 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!