📊 بابەت 376,017 | وێنە 59,731 | پەڕتووک PDF 11,159 | فایلی پەیوەندیدار 44,598 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,103
لەم کاتەدا 17 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 08-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅08 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 شەرەفەدین کوردستانی
سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 5ی ئاب هاوڕێ شەرەفەدین کوردستانی یەکێک لە ئەندامان و دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس کۆچی دوایی کرد. هاوڕێی بەڕێز و تێکۆشەر شەرەف کوردستانی (Şerafettin GÜRBÜZ) ساڵی 1962ی زایینی لە دەرسیم لە دایکبووە و لە ساڵی 1991ی زایینی وەکوو ئەندامێکی هەڵسووڕ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس چالاکیییەکانی خۆی لەو ڕێکخراوەدا دەست پێکرد و خزمەتی بە هۆنەر و چاندی نەتەوەکەی کرد.
✌️ بێوار کامەران عەبدولڕەحمان
تەمەنی 22 ساڵبووە، لە سلێمانی لەدایکبووە، تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە. لەساڵی 2011 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی یەکەی 121ی هێزەکانی پشتیوانی دوو بووە. لەڕۆژی 08-08-2014 لە گەڕەکی وەحدەی شاری جەلەولا بەگوللەی قەناس بەدەستەکانی داعش شەهیدبوو. شەهید دوو خوشک و برایەکی هەیە، دایک و باوکیشی لەژیاندا ماون.
👫 ڕوئیا هاشمی
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 08-08-2017، لە کۆمۆنی ئایدسڤۆڵی دەوروبەری شاری ئۆسڵۆ، پۆلیسی نۆڕوێژ لە کاتی پشکنین بۆ رووداوێکی هاتوچۆ، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ئۆتۆمبێلکدا دەدۆزێتەوە و دەمودەست شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکات. بەپێی راپۆرتی پۆلیس کە لە رۆژنامەکانی نۆڕوێژدا بڵاو کراوەتەوە،لە بەدواداچوونێکی کورتدا، دەردەکەوێ کە بکوژی رۆئیا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دەزگیرانی خودی رۆئیا بووە و بکوژ دانی بەوەدا ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەگەڵ رۆئیا دەمەقاڵییان لێ
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
📝 روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچە


بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا، کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی رووبەڕووی دۆخێکی سەختی تەندروستی و ئابووری کرد و هەرێمی کوردستان بەدەر نییە لەو دۆخە نەخوازراوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو سەلامەتی تەندروستیی هاووڵاتیاندا هەموو تواناکانی لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە خستووەتەگەڕ و هاووڵاتیان دڵنیادەکاتەوە کە پاراستنی گیانیان و دابینکردنی گوزەرانی ژیانیان لە پێشینەی ئەرکەکانیدایە.
سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە، وەزارەتەکانی (پێشمەرگە، تەندروستی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ) مووچەیان وەرگرتوە و لە گوژمەی پێویست لە داهاتی هەرێم دابینکرابوو، بۆ وەزارەت و دامەزراوەکانی تر چاوەڕێی هاتنی تەمویلەکەی بەغداین، هەرکاتێک گەیشت، راستەوخۆ دەست دەکەین بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی تر بە میکانیزمێک کە رەچاوی رێنماییە تەندروستییەکان بکرێت.
سەرجەمی مووچەی مووچەخۆران بۆ هەر مانگێک لە هەرێمی کوردستاندا بریتییە لە 894 ملیار دینار، لەو بڕە 453 ملیار دینار لە بەغداوە تەمویلدەکرێت، کە دەکاتە نزیکەی 51% کۆی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخە تەندروستییە و راگیرانی دەوامەوە لە بەغدا، هاتنی ئەو تەمویلە دواکەوتووە، بۆ ئەو مەبەستە بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدرال بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، بۆیە ئێمە چاوەڕێین لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو تەمویلەمان بەدەست بگات بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان.
حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە هەنگاوەکانی بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەم پەتایە و کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووری هەرێمی کوردستان.
سوپاسی هاووڵاتیان و دانیشتووانی هەرێم دەکەین کە تاوەکو ئێستا بە سەبربوونە لەگەڵمان. ئەمڕۆ رۆژی ئەوەیە هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە هاوکاری یەکتربین تاوەکو هەموو پێکەوە بەسەر مەترسیی ئەم پەتایە و کاریگەرییەکانی زاڵ ببین. بۆیە چاوەڕوانین گشت لایەنەکان واقیعیانە دۆخەکە لێکبدەنەوە و ئەم رەوشەی هاتووەتە پێش نەکرێتە کەرستەی موزایەداتی سیاسی. ئەم هەڕەشەیە تەنیا لەسەر حکومەت یان لایەنێکی سیاسی نییە، گشتمان پێکەوە ئامانجی ئەم پەتایە و لێکەوتە نەرێنیەکانین، بۆیە پێکەوەش دەتوانین بەسەر ئەم مەترسیە زاڵ ببین.
د. جووتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
26-03-202026-03-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 26-03-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی دارایی و ئابووری

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 26 2020 1:34PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 26 2020 1:36PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 26 2020 10:13PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 210 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.134 KB Mar 26 2020 10:13PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️26-03-2020
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️وەزارەتی دارایی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574