بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2017نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
✌️ شاپوور فەیروزی
خەڵکی : کامیاران
له دایکبووی : کرماشان 1943
کاتی شەهیدبوون : 1992-05-31
شوێنی شەهیدبوون : قسڵان. باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : رانیە
چۆنیەتیی شەهیدبوون : تیرۆر
پلەی تەشکیلاتی : ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی[1]
👫 فرانسیس یوسف شابوو
پەڕڵەمانتاری مەسیحی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەساڵی 1993 کوژرا و تائێستاش تیرۆرکەرانی نادیارن.
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,919 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,240 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
📊 ئاماری حاڵەتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی 2019 | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بە کۆتاییهاتنی ساڵ 1398ی هەتاوی (2019) ئامارێکی لە هەڵاواردن، سەرکوت و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران و بە تایبەتی کوردستان، بۆ هەشتەمین ساڵ بڵاو کردەوە.
راپۆرتی ئاماری پێشێلکاریی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردستانییەکانی ئێران، لە ساڵی 2019دا بەم چەشنەیە:
ئەم ئامارە بە جیاکردنەوەی لایەنە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، ئاماژە بە 1747 حاڵەتی پێشێلکاری مافی مرۆیی لە ساڵی 2019دا دەکات.
ئەو ئامارە لە ساڵەکانی 2012، 2013، 2014، 2015، 2016، 2017، 2018، 2019، بە ڕیز 1026، 1550، 1355، 1572، 1290، 3166 و 1790 حاڵەت پێشێلکاری لەو ساڵانە ڕوویان داوە.
حاڵەتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان   ☰ 

پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردساتان لە ساڵی 2019دا  ☰ 

ئەم ڕاپۆرتانە بە پشتبەستن بە سەرچاوە و زانیاریی کەسانی باوەڕ پێکراو بڵاو کراوەتەوە کە بە شێوەی ئاماری و بە بێ ئاماژەکردن بە ناوی کەسەکان پێشکەش دەکرێت.
لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا (2019)، حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران ڕوویان داوە، کە سەرەڕای ئەوەی کە هیچ ڕێکخراو یان سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ پشتڕاست کردنەوەیان بوونی نەبووە، لەم ئامارەدا، ئاماژەی پێنەکراوە.
ناوی ورد و بەڵگەی پەیوەندییدار بەم ڕاپۆرتە لە بەردەستی ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا دایە.
تەواوی ئامارەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران، لەلایەن سەرچاوە خۆجێییەکان و میدیاکانەوە بڵاو کراوەتەوە و ئەوەیکە لایەنێک نییە هەموو ڕووداوەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بڵاو بکاتەوە، دەکرێت ئەم ئامارە زۆر زیاتر لە ڕێژەیە بێت و ئاماژەیی پێی بکرێت.
دەسبەسەر کردن:
لە ساڵی 2019 لە کۆی 753 کەسی دەسبەسەر کراو، 232 کەس لەو کەسانە لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی 11 ساڵی 2019، دەسبەسەر کراون. ئەمە تەنیا ئامارێکە کە لەلایەن میدیا نافەرمییەکانەوە، بڵاو کراوەتەوە. بەڵام فەرماندە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە ژێر ناوی ڕێبەری ئاژاوەگێرەکان، ئەم ئامارەیان بڵاو کردووەتەوە.
ڕێکەوتی 28-12-2019، فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای کرماشانکرماشان، باسی لە دەسبەسەرکردنی 250 کەس لە هاووڵاتییانی ناڕازی لە ژێر ناوی ڕێبەر و دەستوپەیوەندییەکانی ئاژاوەگێرەکان کرد.
بەرپرسانی نیزامی و قەزایی لە پارێزگای سنەسنە لە ڕێکەوتی 10ی سەرماوەزی هەمان ساڵ، باسیان لە دەسبەسەرکردنی 25 هاووڵاتی لە شارەکانی مەریوانمەریوان و سنە، لە ژێر ناوی ڕێبەر و دەستوپەیوەندییەکانی ئاژاوەگێڕەکان لەو دوو شارە کرد.
ڕێکەوتی08-12-2019، فەرماندە هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای سنە، باسی لە ناساندن و دەسبەسەرکردنی 8 هاووڵاتیی لە ژێر ناوی ڕێبەر و دەستوپەیوەندییەکانی ئاژاوەگێرەکان لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە شاری مەریوان کرد.
ژمارەی هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراوی کورد لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەم چەشنەیە:
281 کەس بەهۆی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان، کۆبوونەوەی پشتیوانی لە خەڵکی ڕۆژئاوا، ناڕەزایەتی بەهۆی بەربوونەوەی فڕۆکەی موسافیربەریی ئۆکراینی، ناڕەزایەتی بە دۆخی کۆڵبەرکۆڵبەری، بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز، کوشتنی ژنان، پۆشینی جلوبەرگی کوردی، هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان، فەزای مەجازی و ڕەخنە لە حکوومەت، ئەمنییەتی، ڕەخنە لە عەلی خامنەیی و بەرپرسانی حکوومەتی، وەرگێڕانی کتێبی دژە دین، حیجابی ئیجباری و مردنی کۆڵبەران و هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و هەتا دوایی.... دەسبەسەر کراون.
هەروەها لە ساڵی 2019، 188 کەس لە چالاکانی بیاڤی مەدەنی، فەزای مەجازی، خوێندکار، کۆڵبەر، کرێکار و ژینگەپارێز و چالاکانی فەرهەنگی و هەتا دوایی، دەسبەسەر کراون.
هەروەها لەو 188 کەسه، 3کەسیان ژنن کە لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی حکوومەتییەوە، دەسبەسەر کراون.
649 کەس لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و 58 کەسیان لەلایەن هێزە نیزامییەکان و کەسێکی دیکەیان لەلایەن ئەرتەشی سایبری دەسبەسەر کراون.
653 کەس لەو دەسبەسەرکراونه چارەنووسیان ناڕوونە.
هەروەها، 736 جار هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییان و دەستیان بە سەر 27 کەرەستەی شەخسیی هاووڵاتییاندا، گرتووە.
25 هاووڵاتی لە کاتی دەسبەسەریدا، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانەوە، ئازار و ئەشکەنجە دراون، کە 4 کەسیان بریندار بوونه.
بانگهێشت کردن و لێپرسینەوە لە هاووڵاتییان:
لە یەک ساڵی ڕابردوودا (2019)، 111 کەس لە هاووڵاتییان بانگهێشتی ناوەندە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی لە کوردستان کراون و لێپرسرنەوەیان لەگەڵ کراوە.
کۆژران و برینداربوونی کۆڵبەران:
227 کۆڵبەر لە ساڵی 2019، کوژرا و بریندار بوونه. (57 کوژراون و 170 بریندار).
4 کەس لەو کۆڵبەرانە تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵ بووە (3 کوژراون و 1 بریندار).
شێوازی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران
189 کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژراو و بریندار بوونه، 14 کۆڵبەر بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانیان لەدەست داوە یا برینداربوونە، 9 کۆڵبەر بەهۆی سەرمابردوویی، 5 کۆڵبەر بە تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوونە، 3 کۆڵبەر بەهۆی کەوتنە ناو ڕووبار لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان گیانیان لەدەست داوە، لێدانی 3 کۆڵبەر لەلایەن هێزە نیزامییەکان، کوژران و برینداربوونی 2 کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی تورکیە و هەروەها کۆڵبەرێک لە ئەنجامی ڕووداوی هاتوچۆ بریندار بووه.
کوژران و برینداربوونی کاسبکاران و هاووڵاتییان مەدەنی بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ
لە ساڵی 2019، لە کۆی 20 کاسبکاری کورد لە جادەکانی کوردستان، بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاغ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە کوژراو و بریندار بوونه. (12 کوژراون و 8 بریندار).
هەروەها، 8 هاووڵاتیی مەدەنی بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاغ لەلایەن هێزە نیزامییەکان کوژراون و بریندار بوونه (3 کوژراو و 5 بریندار).
کوژراو و برینداربووەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019
لەم ڕاپۆرتەدا، تەنیا ناوی ئەو کەسانە کە مانگی 11 ساڵی 2019، کوژران و بریندار بوونە و لەلایەن ئاژانسی کوردپا ناویان تۆمار و پشتراست کراوەتەوە هاتووە؛ ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆر زیاتره؛ بەڵام هەتا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.
ژمارەی کوژراوەکانی مانگی 11 ساڵی 2019: 42 کوژراو و بریندار بووەکان 10 کەس
ئێعدام و مەحکووم کردنی هاووڵاتییان لە کوردستان بە ئێعدام:
لە ساڵی 2019، 37حاڵەتی ئێعدامکردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن حکوومەتی ئێران بەڕێوە چووە و هەروەها جیا لەو 37 کەسە، حوکمی ئێعدامی 10 هاووڵاتیی دیکە لە زیندانەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچووە کە بە هۆی ناڕوونیی ڕەگەزیان ؛لەم ئامارەدا ئاماژەی پێنەکراوە.
بەو پێیە 47 حاڵەتی لە سێدارەدان لە کوردستانی ئێران ڕوویداوە کە ئاژانسی کوردپا، بە ڕوونیی شوناسی 37 کەسیان کە کورد بوونە پشتڕاست کردووەتەوە.
کوژراون و برینداربوونی هاووڵاتییان بەهۆی تەقینەوەی مین:
18 هاووڵاتیی مەدەنی لە ساڵی 2019 بەهۆی تەقینەوەی مین و خومپارە بەجێماوەکانی شەڕی 8 ساڵەی ئێران و عێراق، کوژراو و بریندار بوونه. (4 کوژراو و 14 بریندار).
مانگرتن لە خواردنی زیندانییان:
لەو ماوەیەدا، 47 زیندانی_36 زیندانی سیاسی، 7 زیندانیی مەزهەبی و 4 چالاکی دەسبەسەرکراوی کورد (2 چالاکی مەدەنی، چالاکێکی پەێڕەوی ئایینی یارسان و چالاکێکی مافی ژنان)، بەهۆی هەڵسووکەوتی نەشیاوی بەرپرسانی زیندان، نالەباریی دۆخی جیسمانی و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی، دۆسیەسازی و ناڕوونیی چارەنووسیان دەستیان داوەتە مانگرتن.[1]
23-03-202023-03-2020
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 23-03-2020
[2] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی چارت و خشتە - بەناز جۆڵا

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 23-03-2020
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇷 ئێران
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 23 2020 8:06PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 25 2020 3:12PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Apr 25 2020 11:11PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 178 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.112 KB Apr 25 2020 2:56PMبەناز جۆڵا
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 12
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئاماری پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاپریلی 2016لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان
2.👁️ئاماری پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
3.👁️ئاماری دەسبەسەرکردنی رۆڵەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 2019
4.👁️ئامارەکانی گرتووخانەی شاری کامیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
5.👁️دەستگیرکردنی هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2019دا
6.👁️زیاتر لە 100 کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان چاوەڕوانی لەسێدارەدانن
7.👁️سێ‌ هەزار و چل‌ و هەشت (3048) کەڕەت مافی کرێکاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشێلکراوە
8.👁️گیان لە دەستدان و برینداربوونی 18 هاووڵاتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە هۆی ڕووداوی سروشتی
9.👁️لە 11 مانگی 2017دا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 105 بەندکراوی کورد لەسێدارە دراون
10.👁️لە ماوەی ساڵی 2017دا 226 کۆڵبەر لە نێوان سنوری هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی کە بە بەراورد بە ساڵی 2016ئاستی قوربانیانی کوژران کۆڵبەرەکان بووەتە دوو ئەوەندە
11.👁️لە ماوەی سێ ساڵدا 184 هاوڵاتی کورد لە پارێزگای کرماشانی‌ رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی مینەوە بوونەتە قوربانی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️23-03-2020
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,421 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574