گوندێکی کوردنشینە لە کۆماری قازغستان-کازاخستان، سەر بە شاری تەرەزایە. ئەم گوندە لە باشووری قازاغستان لە دووری 80 کیلۆمەتری باکووری ڕۆژئاوای شاری تەراز هەڵکەوتووە. لە دەشتێکی کاکی بە کاکی وشکی بیابانیدایە. دوای دوورخستنەوەی کوردەکانی قەوقاز بۆ ئاسیای ناوەڕاست لە ساڵی 1937 بەشێک لەم کوردە نەفیکراوانە لەم ناوچەیە نیشتەجێ دەکەن، سەرەتا بێ ماڵ و بێ خانوو بوون لە ناو ڕەشماڵدا ژیاون، ساڵێک دواتر ئەم گوندەیان دروست کردووە. لە سەرەتا تەنیا 30 ماڵیک بوون، بەڵام ئێستا 130 ماڵێک دەبن و نزیک بە 1300 کەس دەبن، گشتیان سەر بە عەشیرەتی (بروکا)ن. لە گوندەکانی ناوچەی نەخچیوانی ئازەربایجان نیشتەجێ بوون. ناوی قاشقا بولاق لە ناوی کانیی چیایەکی نزیک ئەم گوندەوە هاتووە. نادر نادرۆڤ خەڵکی ئەم گوندەیە و لێرە گەورە بووە، کە ئێستا نیشتەجێی شاری ئالماتییە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 876 ganger