📊 بابەت 374,195 | وێنە 58,996 | پەڕتووک PDF 10,982 | فایلی پەیوەندیدار 42,520 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,598
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 07-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-06-2020
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 05-06-2020 - تورک لە باکوور رەشبگیری هەدەپە دەکات و لە باشووریش لە رۆژی جیهانیی ژینگە رەز و باخەکانمان دەسووتێنێت!
باکووری کوردستان
- پاش لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەڕڵەمانتارانی هەدەپە، لەیلا گیوڤەن و فاریس ئۆگیولاری، شەوی رابردوو هەردووکیان لەلایەن تورکەوە دەستگیرکران.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ بۆ ئەوەی رێگری لە ناڕەزایەتییەکانی گەل لەو شارەدا لە دژی ئەو هێرشەی رژێم بگرێت رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 5ی حوزەیران بۆ ماوەی 15 رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەک لە شارەکەدا قەدەغەیە.[3]
- پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەمسوور و جزیر لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و 5 کەسیان دە
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
هونەرمەندێکی بەناوبانگی قامیشلۆ بوو. رۆژی 07-06-2018 کۆچی دوایی کرد.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📝 20 رێکخراو داوا دەکەن تورکیا بە خێرایی زیندانییەکان ئازاد بکات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
20 رێکخراو داوا دەکەن تورکیا بە خێرایی زیندانییەکان ئازاد بکات
📝 بەڵگەنامەکان


20 رێکخراوی دیموکراتیک لە ئەوروپا لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا داوایان کرد حکومەتی تورکیا بە خێرایی زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکات و لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە زیندانییەکان یەکێک لەو شوێنە سەرەکییانەیە، کە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) مەترسیی زۆری لەسەرە. زیندانییەکان لە کاتی ئاسایدا دەرفەتی پێویستییان نییە بۆ پاکوخاوێنی راگرتن، ئێستا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە مەترسیی گەورەیان لەسەرە. بەشێک لە زیندانییەکان هەر بۆ خۆیان کێشەی تەندروستییان هەیە و ئەوەش مەترسیی سەر ژیانیانی چەند هێندە زیاتر کردووە.
پسپۆڕان پێشنازی ئەوە دەکەن، دەبێت مرۆڤەکان لە دژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا پێکەوە نەبن و لە شوێنی قەرەباڵغ پێکەوە نەبن، بەپێی پێوەرەکانی پاکوخاوێنی راگرتن بجوڵێنەوە و هۆشیاری خواردن و خواردنەوەیان ببن. هەروها حکومەتەکان ئەوە قەدەغە دەکەن، کە مرۆڤەکان بەشێوەی کۆمەڵ و قەرەباڵغ پێکەوە بن، بەڵام لە زیندانەکاندا سەدان هەزار کەس پێکەوە بە شێوەی بە کۆمەڵ راگیراون. ئەوە مەترسیی بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە و گیان لەدەستدان بۆ سەر زیندانییەکان زیاتر دەکات.
لە تورکیا و کوردستان و زۆرێک لە وڵاتانی دونیا مەترسی لەسەر زیندانییەکان هەیە. زیندانییەکان زیاتر لە قەبارەی خۆیان کەسیان تیادا زیندانیکراوە. قەبارەی زیندانەکانی تورکیا جێگای 300 هەزار کەسیان تیادا دەبێتەوە، بەڵام ژمارەی کەسە زیندانیکراوەکان لە تورکیا زۆر لەوە زیاترە. زیندانییەکان بە سەرە دەخەون، یان بەشێکیان لەسەر زەویدا دەخەون، چونکە شوێنی خەوتن بەراورد بە ژمارەی زیندانیان کەمە و ئەوەش مەترسیی لەسەر ژیانی زیندانییەکان دروستکردووە.
لە زیندانەکانی تورکیادا 1343 زیندانی نەخۆشیی قورسیان هەیە و دۆخی تەندروستیی 344 کەسیان زۆر قورسە و لە زیندانەکاندا چارەسەری ناکرێن. مەترسی لەسەر زیندانییە نەخۆشەکان و لەوێشەوە مەترسی بۆ سەر زیندانییە ئاساییەکان دەیان جار زیاترە. ئەو زیندانیانەی کێشەی تەندروستییان هەیە و چارەسەر نەکراون، توانایی تەندروستییان نییە، بەڵام لە ژووری تاکە کەسیدا راگیراون، مەترسیی کۆرۆنا بۆ سەر ژیانیان زۆر زۆرە.
لە راگەیاندراوە هاوبەشەکەی ئەو 20 رێکخراوەدا ئەوەش هاتووە، زیندانەکان مەترسیدارترین شوێنن بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا و راشیانگەیاندووە لە کاتێکدا خوێندنگەکان داخراون، رێپێوان، خۆپیشاندان، کۆبوونەوە، پانێل، کۆنسێرت، سینەما و شانۆەکان قەدەغە کراون و شەقامەکان داخراون، ئەگەر لە زیندانەکاندا دۆخێکی نەخوازراو بەسەر زیندانیاندا بێت ئەوە حکومەت لێی بەرپرسیارە.
دەبێت مرۆڤ مەترسیی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دژی مرۆڤایەتی ببینێت و بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی زیندانییەکان دەبێت لە پێش هەموانەوە هەموو زیندانییە سیاسیەکان و دواتریش زیندانییەکانی تر ئازاد بکرێن.
ناوی رێکخراوەکان
پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان لە ئەوروپا (تەسەپە - TSP)
کۆنفیدراسیۆنی کۆچبەرانی چەوساوە لە ئەوروپا (AvEG-Kon)
یەکێتیی ژنانی سۆسیالیست (SKB)
گەنجانی تێکۆشەر (YS)
کۆنفیدراسیۆنی کرێکارانی تورکیا لە ئەوروپا (ATİK)
کۆمیتەی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی (UPOTUDAK)
کۆنفیدراسیۆنی مافە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا (ADHK)
بزووتنەوەی ژنانی دیموکراتیک لە ئەوروپا (ADKH)
بزووتنەوەی گەنجانی سۆسیالیست (SYM)
فیدراسیۆنی یەکێتیی دێرسیمییەکان لە ئەوروپا (ئادەف - ADEF)
ئەو جیهانەی بۆ ژیان دەبێت
Alinterî-Ewropa
یەکێتیی کۆچبەرانی زەحمەتکێش لە ئەروپا (AGEB)
هەرەوەزیی مۆر – سوور
دەستپێشخەریی گەنجانی پارتیزان – مارکسیست – لنینیست – مائۆیست (PGİ-MLM)
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا / KCDK-E)
بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا - TJK-E)
حیزبی شۆڕشگێڕ – ئەوروپا
دەستپێشخەریی کۆمۆنی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕ لە ئەوروپا
ئەنجوومەنی دوورخراوەکان لە ئەوروپا (ASM)[1]
22-03-202022-03-2020
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 22-03-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-03-2020
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە
🗺 وڵات - هەرێم: 🇹🇷 تورکیا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 22 2020 12:10PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 22 2020 12:13PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 22 2020 12:13PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 148 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
20 رێکخراو داوا دەکەن تورکیا بە خێرایی زیندانییەکان ئازاد بکات
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-03-2020
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,11 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574