فەرماندەی یەکینەی تۆڵە: لە ئامێدی 6 سەربازی تورک کوژران
فەرماندەی یەکینەی تۆڵەی شەهید بەدران گوندک رەمۆ لە بارەی چالاکیەکیاندا لە دژی بنکەی سەربازی سوپای تورک لە ناوچەی کانی ماسی سەر بە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
19ی ئازار کاتژمێر 18:00 یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندک رەمۆ بنکەی سەربازی سوپای دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەی کانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدی سەر بە
دهۆکدهۆک، کردە ئامانج. یەکینەکەمان خێمە و سەنگەر و حەشارگەکانی ئەو بنکە سەربازیەیان کردە ئامانج و لەو چالاکیەدا 6 سەربازی تورکی کوژران و 4 سەربازی دیکەش بریندار بوون.
ئەم چالاکیە وەکو سەندنەوەی تۆڵەی هێرشکردنە سەر رۆڵەی گەلی ئێزیدیمان بەڕیوە چوو. هەتا ئەو رۆژەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر لە دژی خەڵکی مەدەنی شەنگار بەردەوام بێت، وڵامی توندی یەکینەکانیشمان بەردەوام دەبێت و ئەم جۆرە چالاکیانەی تۆڵەسەندنەوە، کۆتایی پێنایەن.
[1]
21-03-202021-03-2020 ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!