بافڵ تاڵەبانی جەژنی نەورۆز لەگەلی کورد پیرۆز دەکات
نەورۆز هەمیشە هێمای بەرگری و بەردەوامی و زاڵبوون بووە بەسەر کۆسپ و کارەسات و دۆخە نەخوازراوەکاندا، بۆ گەلی کورد، ساڵێکی نوێ، دەسپێکی یەکخستنی ئیرادەو تواناکان بووە بۆ سەرکەوتن و هەستانەوە و بەرگری لە شکۆی نەتەوەکەمان.
هەر لەمڕۆدا سەرکەوتنەکانی راپەڕین بە ئازادکردنی
کەرکوککەرکوکی قودسی کوردستان تاجی سەرکەوتنی لەسەر نا.
کەواتە با هەموومان ئارام بگرین و پێکەوە رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببینەوە و زیاتر پاپەندبین بە رێنماییە تەندروستییەکان و هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بین بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخەدا سەختەدا و هەوڵەکان یەکبخەین بۆ سەرکەوتن بەسەر تەحەددییەکاندا لە پێناو کوردستانێکی ئاوەدانتر.
لەم رۆژە نەتەوەییەدا، پیرۆزبایی گەرم لە کۆمەڵانی خەڵک و برا پێشمەرگەکانمان و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکەم کە لەسەنگەری پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنان، دەستی ماندووبوونیان دەگوشین کە شەو و رۆژیان خستۆتە سەر یەک بۆ پاراستنی ئاسایشی تەندوستی هاوڵاتیان.
بەهیوای سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ هەمووان
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
20-03-202020-03-2020 ⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!