پەیامی لاهور شێخ جەنگی بۆ جەژنی نەورۆز
ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆز لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پزیشک و کارمەندانی ماندوونەناسی تەندروستی، هێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایشی ناوخۆ، دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان، راگەیاند نکاران، و هەموو گەلانی ئازادیخواز و نوێخواز پیرۆز بێت، کە نەورۆز و دەرفەتی نوێبوونەوە و بەهای دژایەتی ستەمکاران، بەرز رادەگرن.
کوردستانیانی بەڕێز
لەم بۆنەیەدا، کە گەلەکەمان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و پەتای کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی، دووچاری قەیران و ترس و دڵەڕاوکێ بووە، بە نیگەرانیی قووڵەوە چاودێریی دۆخی ناهەموواری ژیانی خێزانە کەمدەرامەتە سەربەرزەکان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکەین.
ئێمە لە ئەرکی سەرشانمان بۆ کۆمەککردنی ئه و خوشک و برایانەمان راناوەستین، لەگەڵ ئەوەشدا داواکارین لە لایەنە پەیوەندارەکان، بەهانای ئەم چین و توێژە بەشخوراوانەی کۆمەڵگەوە بچن، تا ئەم ئازیزانەش بتوانن بێ هەستکردن بە گوشاری زیادە، رۆژانی سنورداریی هاتوچۆ و کەمبوونەوەی داهات، بە ئارامی تێپەڕێنن. داواکارین، حکومەتە خۆجێیەکان، ئۆرگانە حزبی و نیشتمانییەکان، و رێکخراوە مرۆڤدۆست و خێرخوازەکان بەهانای لێقەوماوان و هەژارانی کوردستانەوە بچن.
هەرچەندیش ئەمساڵ، بۆ خەڵک و خۆ پاراستن لە نەخۆشی، هەمووان پابەندن بە رێنماییەکان و لە ماڵەکاندا دەمێننەوە، بەڵام هێشتا نەورۆز ئاگر و روناکییە و لەناخماندا زیندووە، و هێشتاش دەتوانێت ورە و وزەی خۆڕاگری و خەبات بۆ ژیانێکی باشتری سیاسی و ئابوری و تەندروستی بە هاونیشتمانیانمان ببەخشێت.
کەرکوککەرکوکییە قارەمانەکان
بەراورد بە گەل و لایەنی تر، بۆ ئێمە لە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نەورۆز تایبەتمەندیی گەورەی هەیە. لە درێژەی سەرکەوتنەکانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بە رابەرایەتی هەڤاڵ
مام جەلالمام جەلال، بیست و نۆ ساڵ لەمەوبەر و، بۆ یەکەمجار لە مێژووی نوێی کوردستان دا، کەرکوکی قودسی کوردستان راپەڕی و، لەسەر دەستی پارتیزان و شانەی چەکدار و رێکخستن و پێشمەرگەی قارەمانی یەکێتی، کەرکوک لە بەعسی دڕ ندەی فاشیست پاککرایەوە و، لە رۆژی نەورۆزدا، ئازاد کرا. بۆیە جێی خۆیەتی، جەژنی نەورۆز و رزگارکردنی کەرکوک، لە کەرکوکییەکان و تێکۆشەرانی پیرۆز بکەین و، یادی شەهید و قوربانییەکانی ئەم گەلە مەزنە بەرز رابگرین.
ئێمە بۆ چرکەساتێک دۆخی سەپێنراو و نەخوازراوی کەرکوکی دوای ریفراندۆممان فەرامۆش نەکردووە و، بەڵێنتان پێدەدەین کە یەکێتی، تا ئاسایی کردنەوەی تەواوی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان، لە خەباتی سیاسی و دەستوری و هەر رێگەیەکی تریش بۆ یەکلایی کردنەوە، بەردەوام دەبێت.
یەکێتییە دڵسۆزەکان
لە ململانێی نێوان ئەفسانە و حەقیقەت دا، مێژووی نەورۆز، دوو بنەما لەخۆدەگرێت ؛ نوێبوونەوە و خەبات دژی ستەمکاری.
نەورۆز پێمان دەڵێت کە تاریکی، کۆتایی دێت، خۆری نوێ هەڵدێت و، ئەوەی نوێ نەبێتەوە، ناژی. لێرەوە یەکێتیی نوێ، بەهای نوێبوونەوەی کردۆتە رێنمای خۆی و، لەسەر رەگ و ریشە قووڵ و کۆنەکان، چاوەڕوانە، هەزاران چرۆی نوێی لێ سەوز ببێت.
لە نەورۆزەوە ئەوەش فێربووین کە زوڵم و ستەم ناتوانن تا سەر بمێنن و، زوڵم لە ئەستووریدا دەپچڕێت. خەباتی نەپساوەی گەلەکەمان لە دژی زاڵمان و، ئه و ئازادییەی لەم رێبازەدا بەدەستهات، دەریدەخا کە هەرگیز هەوڵ و قوربانیدان بەفیڕۆ ناچن و، دواجار ئامانجە باڵاکەی ئازادی و ژیان و کەرامەت دێنە کایەوە. ئێمەش لە یەکێتی، بەردەوام دەبین لە بەگژاچوونەوەی زوڵم و ستەمکاری. دڵنیاشین، بە پشتیوانیی خەڵکی ئازادیخواز، ئه و خەباتە سەردەکەوێت و، تاکڕه و و ستەمکارەکانیش، دەچنە ریزی دۆڕاوەکانی مێژوو و، شکستهێنانیان دەبێتە هاندەری چەوساوەکان بۆ راپەڕین و نوێکردنەوەی تر.
ئێستا کە یادی نەورۆز دەکەینەوە، دروود و وەفا دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدان و، رۆحی بەرزەفڕی مام جەلال، سەرکردەی بەگژاچوونەوەی زوڵم و ستەمکاری، کە هەموو تەمەنی خۆی لەپێناو دابینکردنی مافەکانی کورد و چەوساوەکان تەرخان کرد.
نەورۆزتان پیرۆز و بەهیوای تەندروستیی باش بۆ هەموو لایەک.
لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
نەورۆزی ساڵی 2720ی کوردی
20-03-202020-03-2020