عەلیدۆست فەلاحەتی ناسراو بە خاڵۆ عەلیدۆست (1931 لە #ئیلام# -) مۆسیقازانی کورد، ئامێرساز و ژەنیاری بەتوانای ئامێری #دووزەلە# خەڵکی شاری ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. بە هۆی ئەوە کە ئارەزووی لە ڕاو بوو، هەموو کێوەکان و دارستانەکانی ناوچەی ئیلامی دەیناسی و بەم هۆیە لە مەزرینەگی ژینگەپارێزیی ئیلام وەکوو ژینگەپارێز دەستیکرد بە کار کردن.
عەلیدۆست فەلاحەتی لە چاککردنی ئامێری دووزەلە زۆر بەتوانایە. ئەو لە هەموو تەمەنی دووزەلەی دروست کردووە و هیچ ناو و نیشانەیەکیش لە سەری ئامێرەکانی دانەناوە، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوو لە سەری ئامێرەکانی مۆری (ع.فلاحتی) دەنووسێتەوە. یەکێک لە دووزەلەکانی لە مۆزەخانەی مرۆڤناسیی ئیلام دەپارێزرێت.
فیلمێکی دێکۆمانتەر لە لایەن فیلمسازێکی کوردی خەڵکی ئیلام میلاد شەماڵی سەبارەت بە ژیان و هونەری عەلیدۆست فەلاحەتی دروستکراوە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,409 keer bekeken