جەماوەری خۆشەویستی کوردستان!
هاونیشتمانییانی بەڕێز!
بەداخەوە کارەسات لە دوای کارەسات یەک بە دوای یەک بەرۆکی کوردستان دەگرێت و هەر ڕۆژ ئێمەی کورد بەدەست کێشەیەکەوە دەناڵێنین.
گرفتی ئەمجارە واتە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەداخەوە کارەساتێکی نەخوازراو و گەورەیە. ئەم نەخۆشییە کارەساتێکی سروشتی نییه و مرۆڤ دروستی کردووە و هەر مرۆڤیش دەتوانێت پێش بەم نەخۆشییە بگرێت.
ئەگەرچی تا ئێستا دەرمان و چارەسەرێکی ئەوتۆی بۆ نەدۆزراوەتەوە، بەڵام پێشگرتن به و نەخۆشییە زۆر ئاسانه و بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنوێنییە پزیشکییەکان و بێهداشتییەکان دەتوانین لەم نەخۆشییە خۆمان بەدوور بگرین.
بەهۆی کەمبوونی ئیمکانات بە دژی ئەم ڤایرۆسە لە هەموو بوارەکاندا، لە ڕێگەی ئەم ڕاگەیەندراوەوە کەمپەینی پارێزەرانی ژیان بۆ یارمەتیدان و ڕێنوێنیکردنی خەڵک بە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی خۆی ڕادەگەیەنێت و هەوڵەکانی دەست پێدەکات.
خزمەتگوزاریی ئەم کەمپەینە سنووردارە، بەڵام هەر کەسێک پێویستی بە کەرەستەی خاوێنکردنەوە و ڕێنوێنیکردن بێت، بەپێی ئیمکان دەتوانین یارمەتی بکەین. هەروەها داوا دەکەین کە هەر کەس لەباری کەلوپەلی پاک و خاوێنی و دژە ڤایرۆس یان لەباری ماڵییەوە لە توانایدایە، دەتوانێت یارمەتیی ئەم کەمپەینە بکات تا بتوانین خزمەتی زیاتر بە نیشتمانەکەمان بکەین، بەتایبەت خزمەت به و کەسانەی کە ناتوانن کەرەستەی خاوێنکردنەوە و دژە ڤایرۆس دەست بخەن.
به هیوای سەرکەوتن بەسەر ئەم نەخۆشییەدا
کەمپەینی پارێزەرانی ژیان
25ی ڕەشەمەی 2719
#15-03-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,932
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!