برووسکەی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی مریەم خانمی قازی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ بنەماڵەی بەڕێزی پێشەوا قازی محەمەد
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی مریەم خانمی قازی، کچی پێشەوای نەمر و هاوسەری بەڕێز سەرداربەگی جاف - مان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە ئێوەی بەڕێز و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و خەڵکی نیشتیمانپەروەری شاری #مەهاباد# ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواکارم گیانی مریەم خانم بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا الیه ڕاجعون
#مەسعود بارزانی#
#16-03-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,011
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!