گولسەم ئاغائۆغلۆ هاووتەبێژی کۆمسیۆنی پەنابەران و کۆچبەرانی #هەدەپە# لەبارەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر پەنابەران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
لەسەر سنوری تورکیا و یونان پەنابەران ڕووبەڕووی مەترسیەکی گەورە بوونەتەوە. پەنابەران هەوڵ دەدەن لەبەرانبەر برسیبوون، تینیویەتی و کەشوهەوا خۆیان بپارێزن بەڵام ئەم ڤایرۆسە کە بڵاوبووەتەوە مەترسی زۆری دروست کردووە. حکومەت پێویستە بە زووترین کات دەستوەردانی پێویست بکات. ئەگەر ئەم ڤایرۆسە کۆنتڕۆڵنەکرێت کاریگەریەکی زۆر خراب لەسەر پەنابەران دروست دەکات.
بانگەوازیمان بۆ حکومەت ئەوەیە، پێویستی پەنابەران دابین بکات و ڕێوشوێن بگرێتەبەر. ئەگەر ئەم ڤایرۆسە لەناو پەنابەراندا بڵاوببێتەوە، پێویستە ئەو کەسانە جیابکرێنەوە و بخرێنە ژیرچاودێریەوە.[1]
#16-03-2020#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,968 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!