مەسعود بارزانی بەبۆنەی 32هەمین ساڵیای کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاو...
کیمیابارانکردنی
هەڵەبجەهەڵەبجە درێژەپێدەری ئەو زنجیرە تاوان و کارەساتانە بوو کە دوژمن بۆ تواندنەوە و سڕینەوە دەرهەق گەلی کوردستان ئەنجامی دا. بەهۆی قوربانیدان و مەزلوومیەتی هەڵەبجەی شەهیدەوە جیهان زیاتر لە ئێش و ئازاری گەلی کوردستان تێگەییشت.
کیمیابارانکردنی هەڵەبجە برینێکی قووڵە لەسەر جەستەی گەلی کوردستان و هەرگیز لەبیر ناکرێت. مافی گەلی کوردستانە داوای قەرەبوو لە دەوڵەتی عێراق بکات. پێویستیشە چیتر حکوومەتی عێراق ئەمە پشتگوێ نەخات و قەرەبووی کیمیاباران و ئەنفال بکات.
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادی.
16-03-202016-03-2020 ⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!