نووسەرێکی کورد، هەڵگری ڕەگەزنامەی نەرویژی بە ناوی(Dogan Kilic) (Alexander Bertelsen) لە ساڵی 1985 پەرتوکێکی لەسەر بارو گوزەرانی کوردانی باکووری کوردستان نووسی و لەو پەرتووکە باسی نەهامەتی کوردەکان کرد بەدەست ڕژێمی تورکیاوە، ڕژێمی تورکیا ئەو نووسەرەی بە دادگا دا و ماوەی 5 سال زیندانی بەسەریدا سەپاند.
نەرویژیەکان و هەندێک لە کوردانی نیشتەجێی ئەو ووڵاتە گردبوونەوەیەکیان لە بەردەم زانکۆی ئۆسلۆ ڕێکخست بۆ پشتیوانی ئالکساندەر. دواتر لە ژێر فشاری ووڵاتی نەرویژدا ڕژێمی تورکیا دۆگانی ناردەوە نەرویژ.[1]