وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە راگ...
کەس وکاری سەربەرزی شەهیدانی
هەڵەبجەهەڵەبجە خەڵکی شۆرشگیری هەڵەبجە و هەورامان و
شارەزوورشارەزوور جەماوەری کوردستان.
32 ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، کە تاوانێکی گەورەی رژێمی لەناوچووی بەعس بوو دژی گەلی کوردستان و خەڵکی ئەم شارەخۆراگرە و دەوروبەری ئەنجامیدا.
16ی ئاداری هەموو ساڵێک بۆ هەموومان یادی برینێکی قوڵی نەتەوەکەمانە، کە داگیرکەران لە رێی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و شەهیدکردنی زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتی بێتاوان و بریندارکردنی هەزارانی تر و ئاوارەکردنی تەواوی دانیشتوانی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور و خاپوورکردنی ناوچەکانیان، تاوانەکەیان گەیشتە لوتکەی دڕندەیی بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی گەلەکەمان.
بەڵام بەخۆڕاگری و خەباتی ئازادیخوازی و قوربانیدانی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان ئەم خەونەی دوژمنان لەگۆڕنرا.
کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لاپەڕەیەکی ڕەشی لەمێژووی مرۆڤایەتیدا تۆمارکرد، بۆ رێگرتن و دووبارەنە بوونەوەی ئه و تاوانه دڕندانەیه، داوادەکەین کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بەجینۆساید بناسێنێت.
تا جارێکی تر ئه و تاوانەبەرامبەر مرۆڤ و سرووشت لە هیچ گۆشەیەکی ئەم جیهانەدا ئەنجام نەدرێت.
پێویستە حکومەتی عێراقی فیدراڵ بۆ قەرەبووکرنەوەی شایستەی کەس وکاری شەهیدان و قوربانیانی هەڵەبجە، کار بەبریاری دادگای باڵای تاوانەکان و مادەی 132ی دەستوری عێراقی فیدراڵ بکات و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای تایبەت بە جینۆساید و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان لە عێراق دەربکات.
هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کار و هەوڵەکانی بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و چارەسەکردنی بەرەکەوتووانی چەکی کیمیایی.
کەس وکاری سەبەرزی شەهیدان
بۆ بەرز راگرتنی مەرگەساتەکانی گەلی کوردستان بەگشتی و تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بەتایبەتی،
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ساڵانە ئه و یادانە دەکاتەوە،
ئەمساڵ بەهۆی پابەندبوون بە بڕیارو راسپاردەی دامەزراوە تەندروستییەکانی کوردستان و مەترسی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەپێویستمان زانی هاوشێوەی ساڵانی پێشوو ئەم یادە نەکەینەوە.
بەڵکو بەشێوازی ترو بە پاراستنی تەندروستی و ژیان لە هەڵەبجە و سەرتاسەری کوردستان، پەیامی زیندوێتی یادی شەهیدان بڵند رابگرین و لە هەوڵەکانمان بۆ بەجیهانیکردن و ناساندنی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە وەک جینۆساید لەسەر ئاستی جیهان و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەردەوام دەبین.
نەمری بۆ شەهیدانی مەرگەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
15-03-202015-03-2020 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!