ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (17)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە رۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (3742) هاوڵاتین لە (33) شوێنی جیاواز کە لەئێستادا تەنها (1352) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2390) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە (400) لە
هەولێرهەولێر (25) لە
سلێمانیسلێمانی (89) لە
دهۆکدهۆک (3) لە هەلەبجە (6) لە
گەرمیانگەرمیان.
2. لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (227) پشکنین ئەنجامدرا کە (204) لە شاری هەولێر و (14)لە شاری سلێمانی و (9) شاری دهۆک، خۆشبەختانە تا دەرچوونی ئەم ڕاگەیاندراوە سەرجەنمیان نێگەتیڤ بوون و هیچ تووشبوێکی نوێ تۆمار نەکرا.
3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (28) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (1) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان ئەمڕۆ لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
14-03-202014-03-2020 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!