سەبارەت بە بڵاو بونەوەی خشتەیەکی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عیراقی لە هەندێک پەیج و ناوەندی میدیایی بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە بەپێی بەیانی ژمارە (6)ی ساڵی 2020 کە لەلایەن لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایروسی(کۆرۆنا) و لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هەرێمی کوردستان دەرچووە.
لە 20-2-2020، سەرجەم گەشتە ئاسمانی یەکان لە نێوان هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# و #هەولێر# بۆ ووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ماوەیەکی دیاری نەکراو ڕاگیراوە وە فرۆکەخانەمان پابەندە بە جێبەجێکردنی تەواوی فەرمان و ڕێنماییەکانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، وە دڵنیایی دەدەینە هەموولایەک له و ڕۆژەی ئه و بڕیارە دەرچووە هیچ گەشتێک بۆ تهران و بە پێچەوانەشەوە ئەنجام نەدراوە ئه و خشتەیەش کە بڵاو کراوەتەوە مۆڵەتپێدانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عیراقی یە بە هێڵی ئاسمانی عێراقی بە پەسەندکردنی خشتەی گەشتەکانیان بۆ ماوەی (6) مانگ ئەمەش کەمتەرخەمی ئەوانە گۆڕانکاریان لە خشتەکانیان نەکردووە.
بۆ ئه و مەبەستە بەهەموولایەکی ڕادەگەیەنین هەر زانیارییەک لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرنەچێت جێگەی باوەڕ نییە.
بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
#14-03-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,581
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!