وەزارەتی رۆشنبیری داوا دەکات رۆشنبیر و هونەرمەندان هەڵمەتی نیشتمانی دژی کۆر...
وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری و لاوان داوایەک ئاڕاستەی رۆشنبیران و هونەرمەندان و وەرزشوانان دەکات.
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان.
وەک وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان داوا لە رۆشنبیران و نوسەران و هونەرمەندان وەرزشوانان دەکەین، وەک پاڵپشت بۆ هەوڵەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و لایەنە پەیوەندیارەکانی تری حکومەتی هەرێم، هەڵمەتێکی نیشتیمانی دەست پێبکەن هەریەک لە بوارەکەی خۆی هاوڵاتیان هانبدەن بۆ پابەندبونیان بە رێنماییەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەهەمان کاتیشدا داوا لە هاوڵاتیان بکەن هاوکار و هەماهەنگ بن لە جێبەجێکردنی بڕیارو رێکار و هەنگاوەکانی خۆپارێزی و بەرەنگاربونەوەی ئه و پەتایە لە هەرێمی کوردستان.
بۆیە وەک وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان داواتان لێ دەکەین لەرێگەی کورتە ڤیدیۆ و نوسین و سپۆت و لایڤ و وێنە و پۆستەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و هەر رێگە و چالاکییەکی تاکەکەسی لە چوارچێوەی رێنمایەکانی خۆپارێزی لە کۆڕۆنا پەیامەکانی هۆشیاری و خۆپارێزی له و پەتایە بگەیەننە هاوڵاتیان.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
14-03-202014-03-2020