قائیمقامیەتی سۆران: ئەوانەی بە قاچاغ هاتوچۆی ئێران دەکەن دەبێت رووبەڕووی دا...
ئاگاداری بە پەلە بۆ خەڵکی دەڤەری
سۆرانسۆران
1- لە بەر ئەوەی لە نیوەشەوی ئەم شەو 13 لە سەر 14/3/2020 بۆ ماوەی 48 کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆی ناچاریە لە ناو سەنتەری شاری
هەولێرهەولێر، تکایە هیچ کەس بۆی نیە سەفەری هەولێر بکات لە دەڤەرەکەمان، تەنیا ئەمبۆلانس و هێزە ئەمنییەکانی لە ئەرکدان و کارمەندانی بیانی.
2- قەدەغە لە نێوان پارێزگاکانی هەولێر و
دهۆکدهۆک و
سلێمانیسلێمانی لە نیوەشەوی ئەم شەو دەستپێدەکات بۆیە هاتن و چوون بۆ دەرەوەی سنووری پارێزگای هەولێر رێگا پێدراو نیە.
3- لە ناو شاری سۆران قەدەغەی هاتوچۆی ناچاری نیە تا ئێستا، بەڵام دەرنەچوون بۆ زۆر کاری پێویستی نەبێ مەیکەن، تکایە رەحم بە خۆتان و شار و وڵاتتان بکەن مەیەنە دەرەوە.
4- تکایە قەرەباڵغی بووک و سەیرانی بە کۆمەڵ رابگرن و ناچارمان مەکەن بۆ سەلامەتی خۆتان ناچار بین هێزی یاسایی بە کار بێنین.
5- خەڵکێکی نابەرپرس تا ئێستاش بۆ جەلەبی قاچاغ سەردانی ئێران دەکات لە رێگای
سیدەکانسیدەکان و لای تورکیا، ئەوانە نەک هەر دەبێ کەرەنتینە بکرێن، دەبێ بدرێنە دادگا و ئیجرائاتی تریشیان لەگەڵ بکرێ.
ژووری عملیاتی سۆران لە ناو قائمقامیەتە هەر کەسێ پێویسی پەیوەست بە کۆڕۆنای هەبوو. کە ژمارەی کراوەی ژووری عملیاتە..
14-03-202014-03-2020 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!