نێچیرڤان بارزانی ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ رێگرتن لە...
کوردستانیيانی خۆشەویست،
ئەمڕۆ کە جیهان بەگشتی رووبەڕووی مەترسیی کۆرۆنا بووەتەوە، رێگریکردن لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردنی ئەم ڤایرۆسە خەمی سەرەکی و کاری لەپێشینەی هەموو وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانە. بە ئەزموون سەلمێندراوە کە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی کۆرۆنا و زاڵبوون بەسەر لێکەوتەکانیدا، خۆپاراستن باشترین چەکی بەرەنگاربوونەوەیە.
هەڵمەت و رێکارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرگیری لەم ڤايرۆسە و هەنگاو و کارەکانیان بەرز دەنرخێنم، ئەرکی هەموو لایەکمانە ئەوپەڕی هاوکار و یارمەتیدەریان بين لە جێبەجێکردنی کارەکانیاندا.
سوپاس و دەستخۆشی بۆ هەموو وەزارەتە پەيوەندارەکان و دکتۆر و پەرستاران و ستاف و تيمە پزيشکييەکان و تەواوی کەرتی تەندروستی و پۆليس و ئاسايش و کارمەندانی فڕۆکەخانە و دەروازەکان و پارێزگا و ئيدارەکان کە خزمەت دەکەن و بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا هاوکار و هەماهەنگن، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوه پەيوەندارە جيهانييەکان دەکەين بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، هاوکاريی هەرێمی کوردستان بکەن.
کوردستانیيانی ئازیز،
بە هەستی بەرپرسیاریەتی و هاوکاریی هەموومان پێکەوە، دەتوانین تەندروستی و سەلامەتیی خۆمان و ژینگەکەمان لەم مەترسییە بپارێزین. گرنگە بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکرێت، نە بە ترس و نە فەرامۆشکردن. دەبێ رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی تایبەت بە خۆپاراستن و پاکوخاوێنی، بڕیار و رێکارەکانی لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەت بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤايرۆسە، بە وردی و دروستی جێبەجێ بکرێن.
ئەرکی هەموو کەسێکە خۆی بە بەرپرسیار بزانێت بۆ پاراستنی تەندروستی، ژیان و سەلامەتیی خۆی و خێزانەکەی، کۆمەڵگا و ژینگەکەی. چاوەڕوانیم لە هەموو کوردستانیيانی ئازیز، ئەوپەڕی هەستکردنیانە بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بەم ئەرکە مرۆیی، نيشتمانی، ئايينی و ئەخلاقييە.
بە هاوکاری و هەماهەنگيی هەمەلايەنە و پابەندی بە رێنمايييەکانەوە، خۆمان و گەل و وڵاتمان دەپارێزين و ئەم سەختييەش تێدەپەڕێنين، هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکیش لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و لایەنە پەیوەندارەکانی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین. بە هیوای سەلامەتی بۆ سەرجەم کوردستانیيان و گەلی عێراق و گەلانی دراوسێ و جیهان.
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
11-03-202011-03-2020 ⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!