بزوتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی بروسکەیەکی پیر...
بەڕێزان: ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
دوابەدوای کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەم، و هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی یەکێتی، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین ئومێدەوارین ئەم رێکارە رێکخراوەییانە هۆکاری چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری سیاسیی و لێکتێگەیشتنی زیاتری نێوانمان بێت.
هاوکاتیش، هەلومەرجی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عیراق و، روداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لێمان دەخوازێت بەهەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرزی نیشتمانیەوە روبەڕووی ئاڵنگاری و پێشهاتەکان ببینەوەو، هەمومان بەیەکەوە ببینە هێزی چەسپاندنی چاکسازی گشتگیر لە هەرێم تا لە سایەیدا نمونەیەکی سەرکەوتوی سیاسی و حوکمڕانی نیشان بدەین، و خەڵکی خۆشمان هەست بە لایەنی کەمی ژیانێکی شایستە و رێزلێگیراو بکەن.
هیواخوازین بونی ئێوە لە بەرپرسیارێتی سیاسیی یەکێتیدا زەمینەسازی زیاتر بکات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی سیاسیی نێوان پارتە سیاسیەکانی هەرێم، و گۆڕان و یەکێتی بەتاییەت، ئێمەش دەمانەوێت سەقامگیری و یەکگرتویی نێوانتان بێتە مایەی خێر بۆ لایەنگرانتان و خەڵکی کوردستان و حکومەتی هەرێم و بەپیرەوەچونی داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان.
دوبارە پیرۆزبایتان لێ دەکەین و ئومێدمان سەرکەوتنتانە.
بزوتنەوەی گۆڕان
11-03-202011-03-2020 ⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!