ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستن گەل-#هەپەگە# لە بارەی چالاکییەکی بەرفراوانی گەریلا لە ناوچەی بازیدی ئاگری ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیێندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێری کە لە هەرێمی سەرحەد بەردەوامە، هێزەکانمان لە 2ی ئازار کاتژمێر 08:50 لە سەر ڕێگای نێوان ناوچەی بازیدی ئاگری و گوندی گوربولاک لە دژی کاروانێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک ئۆپڕاسیۆنێکی شۆڕشگێری بەرفراوانیان ئەنجامدا. هێزەکانمان لە نزیکەوە 3 ئۆتۆبوس و زرێپۆشێکی جۆری کۆبرایان تێکشکاند. سەربازانی سوپای تورک کە بۆ ڕووبەرووبونەوە چوونە جێگای چالاکییەکە، بوون بە ئامانجی هێزەکانمان و هێرشیان کردە سەریان.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکە شۆڕشگێرییەکەدا بە گشتی 79 سەرباز کوژران. هێزی داگیرکەرانیش دوای چالاکییەکە بە هاوکاری دەیان ئامبولانس، سەربازە کوژراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە. یەکینەکەشمان کە چالاکییەکەیان ئەنجامدا، بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گەڕانەوەی بارەگاکانیان.[1]
#09-03-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,080 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!