هەپەگە کاروانێکی سەربازی سوپای تورکی تێکشکاند: 79 سەرباز کوژران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستن گەل-
هەپەگەهەپەگە لە بارەی چالاکییەکی بەرفراوانی گەریلا لە ناوچەی بازیدی ئاگری راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیێندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێری کە لە هەرێمی سەرحەد بەردەوامە، هێزەکانمان لە 2ی ئازار کاتژمێر 08:50 لە سەر رێگای نێوان ناوچەی بازیدی ئاگری و گوندی گوربولاک لە دژی کاروانێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک ئۆپڕاسیۆنێکی شۆڕشگێری بەرفراوانیان ئەنجامدا. هێزەکانمان لە نزیکەوە 3 ئۆتۆبوس و زرێپۆشێکی جۆری کۆبرایان تێکشکاند. سەربازانی سوپای تورک کە بۆ رووبەرووبونەوە چوونە جێگای چالاکییەکە، بوون بە ئامانجی هێزەکانمان و هێرشیان کردە سەریان.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکە شۆڕشگێرییەکەدا بە گشتی 79 سەرباز کوژران. هێزی داگیرکەرانیش دوای چالاکییەکە بە هاوکاری دەیان ئامبولانس، سەربازە کوژراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە. یەکینەکەشمان کە چالاکییەکەیان ئەنجامدا، بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گەڕانەوەی بارەگاکانیان.
[1]
09-03-202009-03-2020 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!