خێرۆ عەبباس (Xêro Abbas) (لەدایکبووی 1962 لە قامیشلۆ)، گۆرانیبێژێکی کوردە.
خێرۆ عەبباس لە ساڵی 1962 لە شاری قامیشلۆی ڕۆژاوای کوردستان لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی لە سووریا بڕیون. لە 1986 لەبەر زەبری حکوومەتی سووریا لە ئەڵمانیا بووە کۆچبەر. لەو ساڵانەدا پەیوەندی لەگەڵ موزیک و گۆرانی زیادتر بوو. لە 1989 چووە نێو کۆمەڵەی بەرخودان.
لە 1998 یەکەم ئەلبومی بە ناوی (غەریبۆ) بڵاوکردەوە، ئەم ئەلبومە لەنێو کوردان پێشوازییەکی باشی لێ کرا. لە 2002 بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی یەک ملیۆن کەسیی ئامەدی کرد.
ئەلبومەکان:
غەریبۆ - Xerîbo (1998)
ڕاوەستا بوو - Westiya Bû (2001)
ئاخین - Axîn (2005)
بارانی شەو - Barana Şevê (2007)
زۆرێ - Zorê (2010)