پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,085
وێنە 105,178
پەرتووک PDF 19,084
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دیمانەیەکی تایبەتی نەوشیروان مستەفا لە بارەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی باشوووری کوردستان 1991
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیمانەیەکی تایبەتی نەوشیروان مستەفا لە بارەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی باشوووری کور...

دیمانەیەکی تایبەتی نەوشیروان مستەفا لە بارەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی باشوووری کور...
ئەم چاوپێکەوتنەی ڕەوانشاد #نەوشیروان مستەفا# بیست ساڵ پێش ئێستا (06-03-2000) لە لایەن باست حەمەغەریب ئەنجام دراوە و لە کەناڵی کوردسات بە 32 دەقیقە پەخش کراوە.
لیژنەی پاراستنی ئەرشیفی نەوشیروان مستەفا بە باشی زانی لە یادی ڕاپەڕین دا بە تێکست و وەک خۆی بڵاوی بکاتەوە. گرنگی ئەم چاوپێکەوتنە و بڵاوکردنەوەی لەبەر دو هۆکارە:
یەکەم، لەبەر ئەوەی لەو کاتەدا کوردسات لە پەخشی ئەزمونیدا بوە، کەمترین خەڵک چاوپێکەوتنەکەی بینیوە.
دوەم، لەبەر ئەوەی تا ئێستا کاک نەوشیروان چاوپێکەوتن و دیداری لەسەر پلان و دەست پێکردنی ڕاپەڕین نییە. لە کاتێک دا خۆی ئەندازیاری ڕاستەقینەی ئەو ڕوداوەیە، کە لە مێژوی گەلەکەمان دا بێ وێنەیە.
باست حەمەغەریب: ئەم چاوپێکەوتنە لەگەڵ بەڕێز کاک نەوشیروان مستەفا ئەنجام ئەدەین بە مەبەستی ئەوەی بزانین، ئەو کاتە ڕۆڵی یەکێتی لە ڕاپەڕیندا چۆن بوە. چۆن توانرا جەماوەری کوردستان بهێنرێتە جۆش و خرۆش بۆ ڕاپەڕین، بە شاری #کەرکووک#یشەوە.
سوپاس کاک نەوشیروان بۆ ئەم دەرفەتەی بۆت ڕەخساندین. ئەو کاتەی عێراق کوردی داگیر کرد، ئێوە وەک سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، چۆن پێشبینی وەزعەکانتان ئەکرد؟
نەوشیروان مستەفا: سوپاستان ئەکەم. کە عێراق ڕۆیشت کوێتی داگیر کرد، لە ڕاستیدا ئەوە وەکو نوقتەی وەرچەرخان وابوو لە هەموو سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، چونکە لەوەپێش کە عێراق چوبو بەگژ دەوڵەتی جمهوری ئیسلامی ئێراندا، دنیا پشتیوانیان لە دەوڵەتی عێراق ئەکرد. چونکە عێراق شەڕی لەگەڵ دەوڵەتێکدا ئەکرد، کە بەشی زۆری دنیا بە خەتەریان ئەزانی لەسەر خۆیان. بەڵام کە چو کوێتی داگیر کرد، عێراق ئەو پشتیوانییەی لە دەستدا و بە عەکسەوە هەموو دەوڵەتانی دنیا بون بە دژی عێراق. لەبەر ئەوە چو بو دەوڵەتێکی بچکۆڵەی داگیر کرد بو، بەبێ ئەوەی ئەو هیچ حەقێکی بەسەر ئەوەوە هەبوبێ. ئەو کاتە ئێمە چەند مانگێک بو حەملاتی ئەنفالمان بەسەردا جێبەجێ بو بو، عەمەلیاتی ئەنفال بەسەر کوردا جێبەجێ کرا بو، بەشی زۆری دێهاتەکانی کوردستانی عێراق کاول کرا بو. خەڵک بە زۆر ڕاپێچ کرا بون بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان. دێهاتی کوردستان و لادێی کوردستان چۆڵ کرا بو. بەشی هەرە زۆری ئاوەدانییەکان، بریتی بون لە مەرکەزی شارە گەورەکانی وەکو: #سلێمانی# و #هەولێر# و #دهۆک# و کەرکووک. مەسەلەن شارێکی وەکو سلێمانی، لەودیو جادەی 60 مەترییەوە ئاوەدانی تیادا نەما بو. خەڵکیان هەمو کۆکرد بوەوە لە چەند ئۆردوگایەکدا. ئۆردوگاکان بە درێژایی جادە سەرەکییەکانی کوردستانی عێراق بینا کرا بون. ژمارەی ئۆردوگاکان لە 70 ئۆردوگا بەرەو ژور بون. خەڵک هەمو لەوانەدا کۆکرا بونەوە. ئەو کاتەی بارەگاکانی ئێمە، بارەگاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە قاسمەڕەش و زەڵێ بون، کە کەوتونەتە ناوچەیەکی سنوری، دیوێکی ئێران و دیوێکی عێراقەوە، ئەو ناوچەیە ئاوەدانی تێدا نەبون. ئاوەدانییەکەی بریتی بو لەو مقەڕانەی یەکێتی دروستی کرد بون. بەشی هەرە زۆری هێزەکانی ئێمە توشی زەربەی گەورە بو بون، بە هۆی عەمەلیاتی ئەنفالەوە. لەبەر ئەوە هەمو هێزەکانمان کێشابونەوە بۆ ناوچە سنوریییەکان. ئەو زەمانە هێزەکانی خۆمانمان دابەش کرد بو بەسەر سێ جۆر لە پێشمەرگە. جۆرێکیان ئەوانە بون کە لەسەر سنورەکان لە بەتالیۆنەکاندا ڕێکمان خستبون، کە 14 بەتالیۆن بون. بە شێوەیەکی وا ڕێکمان خستبون، کە خۆیان لە حدودی 170-180 کەس ئەبون. ئەمانە بە زۆری کادری مەشق پێکراو بون، ئەیانتوانی لە کاتی پێویستدا هەمو بەتالوێنێک لە حدودی 2000-2500 کەس لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە و قیادەیان بکات. لەپاڵ ئەم بەتالیۆنانەدا، هێزێکی ترمان هەبو کە ئەویش دیسان سەر بە فەرماندەیی پێشمەرگە بو، ئەوش پارتیزانەکان بون، کە لەناو داخڵی کوردستانی عێراقدا بون و بە مەجموع ژمارەیان 520 پێشمەرگە بون. ئەمانەمان لە هەرە باشەکانی پێشمەرگە هەڵبژارد بو. بێجگە لەمانە، ئێمە لە هەمو شارەکان و ئۆردوگاکاندا هێزێکی ترمان دروست کرد بو بە ناوی شانەی چەکدارەوە. لە ڕاستیدا ئەوانە خۆیان سەرکردایەتی تایبەتیان هەبو. لە ناو شارەکاندا سەر بە ڕێکخستنەکانی ناوخۆ بون. من لێرەدا ئەمەوێ بە زۆری باسی ئەوە بکەم، کە تا ئێستا ڕۆڵی ڕێکخستنەکانی ناوشار زۆر کەم باس کراوە، کە بە ڕاستی قارەمانی ڕاستەقینە بون، لە ڕۆژانی تەنگانە و ناخۆشیدا ئەرکێکی زۆر گەورەیان خستبوە سەر شانیان، بۆ بەرز ڕاگرتنی ئاڵای مقاومەتی کورد. ڕێکخستنەکانی ناوشار بون، دەورێکی زۆریان هەبو، تەنانەت لە یارمەتی دانی پارتیزانەکاندا. لە یارمەتیدانی ئێمە بە دەنگوباس. بێجگە لەوە لە ڕێخکستنی شانە چەکدارەکاندا. ئەوان زەربەی زۆریان خوارد، هەندێکیان لێ گیرا، هەندێکیان لێ ئیعدام کرا. ئەو کاتەی عێراق پەلاماری کوێتی دا، وەکو باسم کرد ئێمە بارەگاکانمان لە قاسمەڕەش و زەڵێ بوو. زنجیرەیەک کۆبونەوەمان بە ئەندامانی سەرکردایەتی، بە فەرماندەکانی پێشمەرگە، بە کادرە پێشکەوتوەکانی یەکێتی، کرد بۆ ئەوەی چی بکەین و چی نەکەین، یان هەڵوێستمان چی بێت. لەو زنجیرە کۆبونەوانە ژمارەیەک ئەگەرمان دانا. ئەگەر بەو مانایەی عێراق ڕۆشتوە و کوێتی داگیر کردوە، ئەگەر لە کوێت کشایەوە، ئێمە هەڵوێستمان چۆن بێ. ئەگەرێکی تر ئەوە بو، ئەگەر عێراق مایەوە و لە کوێت نەکشایەوە و لێی نەدرا. یەعنی ئەگەر عێراق توانی کوێت بکات بە بەشێک لە قەڵەمڕەوی خۆی، ئێمە هەڵوێستمان چۆن بێ.
ئەو شوێنانەی هێزەکانی ئێمە و مەسئولەکانی ئێمەی لێی کۆبوبنەوە. بۆ نمونە: ئەو هێزەی ئەبو بێتە ناو شاری سلێمانی، ئەوانەی لە بلەکێ بون، هاتبونە پشتی چوارتا و ئەولاتر. ئەو هێزە لەوێ بون. ئەو هێزانەش کە ئەبو بچنە سەر شارەزور و زەڕایەن، لە دزڵی دامان نابون. ئەو هێزانەی ئەبو بپەڕنەوە بۆ بەری #کەلار# و #دەربەندیخان#، لە تەپەڕەش دانرابون، کە ئەویش شوێنێکە بەرامبەر ناوچەی دەربەندیخانە. هەندێکی تریش لەو هێزانە مەسئولەکانی یەکێتی تێدا بو، بە تەحدید واجبیان بۆ دیاری کرا بو، کە ئیشەکانیان چییە و چی نییە. پاش ئەوەی پلانەکە هەموی جێبەجێ کرا، ژمارەیەکی تریش خەڵکی ترمان ناردە خوارەوە، بۆ نمونە: لە زمنی ئەوانەی ناردمانە خوارەوە؛ مامۆستا جەمالی حاجی محەمەد هاتە ناوچەی شارباژێر، تەحسین کاوانی بە خۆی و مەفرەزەیەکەوە هات بۆ ناوچەی خۆشناوەتی، شەهید سلێمان عەرەب، ئەویش دیسان دابەزی چو بۆ ناوچەی هەولێر و ئەوانە. ژمارەیەک مەفرەزەی ترمان نارد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لەگەڵ خەڵکدا ڕاستەوخۆ پەیوەندیان هەبێ، قسەیان لەگەڵ بکەن، بەشداری بکەن لە ئامادەکردنی ڕاپەڕین. بێجگە لەمانە، پارتیزانەکان بون، کە مابونەوە لە ناو کوردستانی عێراقدا. تەعلیماتیان بۆ چو، بۆ ئەوەی هەر یەکەی لای خۆیەوە پەیوەندی بکا بەو کەسانەوە کە ئەتوانێ پەیوەندیان پێوە بکا.
وەکو باسم کرد، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا جەوی سیاسی بە پێچەوانەی قازانجی دەوڵەتی عێراق جوڵا بو. دنیا بو بو بە دژی دەوڵەتی عێراق. دەوڵەتی عێراقیش گەوجێتیەکی وای کرد، کە لە کوێت نەکشایەوە، چونکە ئەگەر بکشایەتەوە دور نەبو توشی ئەو لێدانە گەورەیە نەبێ، بەڵام سواری سەری خۆی بو، مایەوە. ئەوە بو شەڕەکە دەستی پێ کرد، پەلاماری عێراق درا، عێراق نەیتوانی مقاوەمەت بکا.ئەو فەترەیەی کە قەسفی جەوی بەردەوام بو لەسەر عێراق، پەیوەندی بەینی هێزەکانی جەیشی عێراقی و بەینی هێزەکانی عێراق لە ناو خۆیاندا پچڕا، بۆیە هێزەکانی هاوپەیمانان توانیبویان سەیتەرە بکەن بەسەر دەزگای پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراقیدا. بێجگە لەوە سەیتەرەیان کرد بو بەسەر ئاسمانی عێراقیشدا. ئەو فەترەیە فرسەتێکی زۆر گەورە بو بۆ ئێمە، کە ئەوەندەی بتوانین کادر و ئەندام و لایەنگرەکانی خۆمان ساز بدەین، هەندێکیان بنێرینەوە بۆ ناو داخلی کوردستانی عێراق. پێش ئەوەی ڕاپەڕین دەست پێبکا، ئێمە 16 دەزگای بێ تەلمان لە سەرتاسەری کوردستانی عێراقدا هەبو، کە بەردەوام دەنگوباسی هەمو ناوچەکانی کوردستانیان پێ ڕائەگەیاندین. پێش ئەوەی ڕاپەڕینیش دەست پێ بکا، کاک عەزیز سدیقمان ناردەوە بۆ ناوچەی #ڕانیە#، بۆ ئەوەی تەنسیق لەگەڵ هەمو ڕێکخراوی شارەکاندا بکا. مەرکەزێکی لەناوچەی ڕانیە دروست کرد، هەمو ڕێکخراوەکان ئەو دەنگوباسانەی ڕۆژانە وەریان ئەگرت، ئەیان برد تەسلیمی نوقتەیەکیان ئەکرد، ئەوانیش تەسلیمی عەزیز بەگیان ئەکرد، ئەویش بە دەزگای بێ تەل ئەیناردەوە بۆ ئێمە. بۆیە ئێمە زۆر لە نزیکەوە ئاگامان لە ڕوداوەکان بو. بێجگە لەوەی ڕۆژانە دەیان نامەمان لە ڕێکخراوی ناو شارەکان و دۆستەکانمانەوە بۆ ئەهات. یەعنی خۆ ئامادەکردنێکی زۆر باش خۆمان ئامادە کرد.
وەکو باسم کرد ئەوە یەکێک بو لە ئیحتیمالەکان. ئیحتیمالێکیشیان بۆ ئەوە بو، کە عێراق ئەگەر بکشێتەوە، بۆ ئەمەشیان خۆمان بە نەوعێکی تر ئامادە کرد بو. ئەوە بو عێراق نەکشایەوە و توشی لێدان بو. کە توشی لێدا بو، ئێمەش هێزەکانمان بەو جۆرەی دابەشمان کرد بو، لەسەر ئەو 10 میحوەرە هەر کەسە و واجباتی خۆی وەرگرت. نیدامان دەرکرد، بانگەوازی زۆرمان لە ڕادیۆکەی خۆمانەوە دەرکرد. ڕادیۆکەمان دەورێکی زۆر هەبو، لە بەرزکردنەوەی ورەی خەڵکدا، لە ڕوخانی ورەی پیاوەکانی ڕژێم و دۆستەکانی ڕژێم، لە سازدانی خەڵکدا، لە ڕێکخستنی خەڵکدا. لە ڕادیۆکەی خۆمانەوە چەندین بانگەوازمان دەرکرد بۆ ئەوەی سەر بنێن بە یەکەوە و لە کۆڵانەکاندا شانەی چەکدار دروست بکەن. بە ڕاستی شانەی چەکداریان دروست کرد و پەیوەندیان پێوە ئەکردین. بەشی زۆری شانە چەکدارەکان کۆدی نهێنیان هەبو، بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا لە ڕادیۆکەمانەوە بتوانین بانگیان بکەین. پێش ڕاپەڕین ڕێکخستنەکانی ناو شار توانیان دو خەتی زۆر گەورەی ڕێکخستنی شانە چەکدارەکان دروست بکەن؛ یەکێکیان مەرکەزەکەی لە هەولێر بو، لەوێوە درێژ ئەبوەوە، بەشێکی بۆ ناو کەرکووک و بەشێکی بۆ ناو ئۆردوگاکانی تر بە ناوی شانەی چەکداری بروسکەوە، یەکێکی تریشیان مەرکەزەکەی لە سلێمانی بو بەناوی شانەی چەکداری شاڵاوەوە. ئەمە بێجگە لەوەی لەناو شاردا و لە هەمو ئۆردوگاکاندا خەڵکیان ڕێکخست بو، شانەی چەکداریان دروست کرد بو، لەناو کەرکووکیشدا دروستیان کرد بو. بۆ هەمو ئەو شانە چەکدارانە ڕەمزێکی نهێنیان هەبو، بۆ ئەوەی لە حاڵەتی پێویستدا بتوانن لەگەڵ ئێمە پەیوەندیان هەبێ. هەندێکیان بۆ ئەوەی باوەڕ بکەن بۆ ئەوەی ئەو کەسەی پەیوەندی پێوە کرد بون لەلایەن ئێمەوە ڕاسپێردراون، جاری وا هەبو کاغەزیان بۆ ئەناردین و ئەیانوت لە ئێستگەکەتانەوە نیشانەیەکمان بدەنێ، کە ئەو کەسەی ئێوە ناردوتانە باوەر پێ کراوە یان نا. زۆر جار هەبو نیشانەکەمان ئەوت، بۆ ئەوەی ئەو لایە باوەری پێ بکا.
ئەو کاتەی ڕاپەرین دەستی پێ کرد ڕێکخستنەکانی ناو شاری ئێمە لە حدودی 7000 کەسیان لە ڕیزی شانە چەکدارەکان ڕێکخست بو. دیارە شانە چەکدارەکان هەمویان لەو کەسانە نەبون، کە تێکۆشەری کۆن بون، هەندێکیان ئەوانە بون، کە لەناو فەوجەکاندا ئامر سریە بون، ئامر مەفرەزە بون. هەندێک لە هێزەکان لەناو ئەوانەدا ڕێکیان خستبون. یەعنی لەناو هێزە چەکدارەکانی حکومەتی عێراقیدا، ئێمە توانیمان بەشێکی باشییان بە دۆست و لایەنگرەکانی خۆمان ڕێک بخەن. ئینجا بەشی هەرە زۆری ئەو پێشمەرگانەی لە کاتی ئەنفال و دوای ئەنفالدا تەسلیم بوبونەوە، هەمو پەیوەندیان پێوە کرا بو و ڕێکخرابونەوە. شان بە شانی ئەمانە تێکۆشەرەکانی ناوشاریش ڕێک خرا بون. لەبەر ئەوە ئێمە قاعیدەیەکی بەهێزمان هەبو لەناو شارەکاندا؛ ڕێکخستنی ناو شارمان هەبو، شانەی چەکدارمان هەبو، پارتیزانەکانمان هەبو، بێجگە لەوە هێزە نیزامیەکەی خۆمان، کە لەسەر سنورەکان پێک هاتبون لە 14 بەتالیۆن. سەرەڕای ئەوە قاعیدەیەکی فراوانی پشتیوانی هەبو لە ناو میلەتەکەی خۆمان، بە تایبەتی کە میلەتێکی بریندار بو، ئەنفالی بەسەردا هات بو، ڕاگوێزرا بو، ژمارەیەکی زۆر خەڵک کوژرا بون. یەعنی خەڵک هەمو چاوەڕوانی ئەوە بون ڕۆژێکیان لێ هەڵ بێ، تروسکەیەک ببین، بۆ ئەوەی لەو تروسکەیەوە ئامانجەکانیان بەدی بێ.
بێگومان ڕاپەرین لە مێژوی کوردا کارێکی بێ وێنە بوە. من پێم وانییە نە لە پێش ڕاپەڕیندا و نە لە دوای ڕاپەڕینیش جارێکی تر لەم نزیکانەدا، ڕوداوێکی وا دوبارە بێتەوە. لەبەر ئەوە هەمو کوردێک باسی ئەوە ئەکا لە ڕاپەڕیندا بەشداری کردوە، ڕاست ئەکا. من پێم وایە ئەبێ هەمو کوردێ حەقی خۆیەتی شانازی بەوەوە بکا، کە لە ڕاپەڕیندا بەشدار بوە و بڵێ من ڕاپەڕینم کردوە.
باست حەمەغەریب: کاک نەوشیروان لەو پلانەدا ی.ن.ک بە تەنیا بو؟
نەوشیروان مستەفا: بەڵێ، لە پێشا ئێمە بە تەنیا نەخشەی ڕاپەڕینمان دانا، دابەش کردنی کوردستان بەسەر میحوەرەکاندا، دابەش کردنی هێزەکانمان بەسەر ئەو 10 میحوەرەدا، دابەش کردنی مەسئولەکانی یەکێتی بەسەر ئەو 10 میحوەرەدا، بەڵێ لەلایەن ی.ن.ک و سەرکردایەتی ی.ن.ک بوە. ئێمە هێزەکانمان، کە لەوێ دابەشمان کرد بو، بێجگە لەوەی پێشمەرگەکانی خۆمانمان دانا بو، هەمو ئەو کەسانەی چو بونە دیوی ئێران لەگەڵمان بون، لە ڕیش سپی و پیاوماقوڵ و ئەنجومەنی گوندەکان، ئەوانەشمان ساز دابو بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو هێزانەدا بگەڕێنەوە. فیعەلەن خۆیان ئامادە کرد بو بۆ گەڕانەوە. پێش ئەوەی ئێمە ئەمە جێبەجێ بکەین، چەند کەسێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەو پرۆژەیەی ئێمەیان برد بۆ لای مەکتەبی سیاسی پارتی، پێشکەشیان کرد بە کاک مەسعود بەرزانی. کاک مەسعودیش پاش ماوەیەک بە نامە ئاگاداری کردین کە موافیقە لەسەری. ئەوانیش لەسەر ئەو 10 میحوەرەی ئێمە ئامادەمان کرد بو، مەسئولەکانی خۆیان و هێزەکانیان دابەش کرد، بۆ ئەوەی پێکەوە بە هاوکاریی کارەکە ئەنجام بدەین. لە ڕاستیدا ئەو کاتە جەبهەی کوردستانی هەرچەندە چەند حزیبێکی تری تیا بو بێجگە لە یەکێتی و پارتی، بەڵام بە چاکمان نەزانی ئەو هەمو تەفسیلات و پلانەی خۆمان بۆ حیزبەکانی تر باس بکەین. ئەوەی بە دەرەجەی ئەساسی ئەیزانی، پارتی بو و بێگومان مەسئولەکانی ئێمەش. ئەمە لە ترسی ئەوە بو، کە نەوەک یەکێک لەوانە کەسێکی وای تیا بێ، کە خەبەرەکە تەسریب بکا بۆ دەزگاکانی حکومەتی عێراقی و ئیشەکانمان لێ تێک بدا. بەڵام لە دوایدا، کە ئیتر سەرەتای ڕاپەڕینەکە هات و سەرەتاکەی دەرکەوت، هەمو لایەنەکانی تریش ئاگادار کرانەوە و هەر کەسەی بە گوێرەی حەجمی خۆی بەشداریی لە ڕاپەڕینەکەدا کرد.
باست حەمەغەریب: کاک نەوشیروان سەرکردایەتی یەکێتی لەو پلانەی خۆیدا، ئیعتیمادی ئەساسی لەسەر کێ بو؟ لەسەر هێزی پێشمەرگە بوو، یان تەنزیماتی ناو شارەکان؟
نەوشیروان مستەفا: ئیعتیمادی ئەساسیمان لەسەر تەنزیماتی ناو شارەکان بو، لەسەر شانە چەکدارەکان بو، لەسەر پارتیزانەکان بو، لەسەر پێشمەرگەکان بو. یەعنی لە حەقیقەتدا ئەمانە هەموی وەکو حەڵقە بە یەکەوە بەسترا بون، هیچیان دابڕاو نەبون لە یەکتری. بۆ نمونە ئەو پارتیزانانەی کە پێشتر لەناو داخلی کوردستانی عێراقدا بون، دواتر زیاد کران و خەڵکی تریان بۆ نێردرا، لە نزیکەوە پەیوەندیان هەبو لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی ناو شارەکان و ناو ئۆردوگاکان. ئەوان بە موختەفی ئەو کارانەیان ئەکرد و لەگەڵ زۆر لە چەکدارەکانی حکومەت قسەیان کرد بو، بۆ ئەوەی هاوکارییان لەگەڵ بکەن. هەندێک لەوانە تا کاتی ڕاپەڕین لەناو شاردا مانەوە. لەبەر ئەوە، کە ئەڵێی ئیعتیمادی ئەساسی لەسەر کێ بو، ناتوانی بڵێی بە یەک هێز ئیشەکەم کردوە، بەڵام ئەوەی دەوری گرنگی بینی، لە ڕاستیدا ڕێکخستنی شارەکان بو، کە شانە چەکدارەکانیان ڕێکخست بو، تەوجیهی شانە چەکدارەکانیان ئەکرد. بێجگە لەمە کاتێ گەیشتە دەست پێکردنی ڕاپەڕین، ئیتر خۆمان لە ڕێگای ڕادیۆوە بە مەرکەزیی ئاگادارمان ئەکردنەوە، کە کوێ دەست پێ بکا و کوێ دەست پێ نەکا. بۆ نمونە: لەبەر ئەوەی ئێمە خۆمان لە ناوچەی زەڵێ و قاسمەڕەش بوین پێویستیمان بەوە هەبو، کە دەروازەیەکمان هەبێ بۆ کوردستانی عێراق، هەر لە زوەوە ئێمە قورسایی خۆمانمان خستبوە سەر ناوچەی ڕانیە و بتوێن و چوارقوڕنە و حاجی ئاوا و سەروچاوە. لەناو ئەوانە هێزی زۆر باشمان ڕێک خست بو، پێشمەرگەی باشیشمان نارد بو، کادری باشمان نارد بو، بۆ ئەوەی لەو ناوچەیەدا خەریکی سازدانی کۆمەڵانی خەڵک بن. ئەوە بو ڕاپەڕین لە 5ی 3 لە ڕانیەوە دەستی پێ کرد، ناوچەکەیان ڕزگار کرد. ڕزگار کردنی ناوچەکەش بوە سەبەبی ئەوەی ڕێگاش بۆ ئێمە بکاتەوە، بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین لە قاسمەڕەش و لە زەڵێوە بەشی هەرە زۆری هێزەکانی خۆمان، ئەوانەی مەسئول بون لە ئیشەکانیان لە هەمو پارێزگای هەولێردا، لە ناوچەی بتوێن و ڕانیە، بۆ ئەوەی لەو ناوچەیەوە بێینە خوارەوە. خۆشمان ئێمە لەوێوە هاتینە خوارەوە، بۆیە ناویش نراوە دەروازەی ڕاپەڕین، چونکە لەوێوە دەستی پێ کرد، یەکەم شوێن، کە ڕزگار کرا ئەوێ بو، ئەوان ڕێگاکەیان کردەوە بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین لەو سەرەوە دابەزینە خوارەوە. پاش ئەوەی هەمو هێزەکانی هەولێر گەیشتنە شاری ڕانیە، خەڵک پێشوازییەکی #گەرمیان# لێ کردن، کاک کۆسرەت و کاک حەسەن کوێستانی و کاک شێردڵ و ئەوانیان لەگەڵدا بو، ئۆتۆمبیلەکانیان بە دەست بەرز کردنەوە. ئینجا پێش ئەوەی هیچ ئیسراحەتێک بکەن هەمو هێزەکانی ناوچەکەیان ساز دا، هەمو ئەو هێزە چەکدارانەی پێشتر لەگەڵ حکومەتدا بون، تێکەڵاوی ڕاپەڕین بو بون، بۆ ئەوەی جێگاکانی تری پێ ئازاد بکەین، ئەمە بە گوێرەی ئەو نەخشەیەی کە پێشتر دانرابو. ئەوە بو هێزەکانیان دابەش کرد، بەشێکیان چونە سەر شەقڵاوە، بەشێکیان چونە سەر کۆیە، شەقڵاوەشیان ئازاد کرد و کۆیەشیان ئازاد کرد. هەمو ئەو ڕێگایەی پێی ئەوترێ جادەی هاملتۆن لە شەقڵاوەوە تا حاجی ئۆمەران سقوتی کرد، ئەو هێزانەی لەو ناوچانەدا بون هەمویان تەسلیمی خەڵک بون. هێزەکانی تریشیان کۆ کردەوە لە شەقڵاوەوە بۆ سەڵاحەدین و لەوێوە بەرەو هەولێر، لە کۆی سنجاقەوە بەرەو هەولێر. ئەوە بو لەناو شاری هەولێریشدا شانە چەکدارەکان و کۆمەڵانی خەڵک ڕاپەڕینیان دەست پێ کرد و پەلاماری دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕژێمیان دا. هاوزەمان لەگەڵ پەلاماردانی ئەوانەدا، پێشمەرگەش گەیشتە ناو شاری هەولێر. لە ڕۆژی 11ی ئازاردا، کە ڕۆژێکی مێژویی بڵاوکردنەوەی بەیانی 11 ی ئازارە ناو شاری هەولێریش ئازاد کرا. بێگومان پێش ئازادکردنی شاری هەولێر وەکو وتم: 5ی ئازار لە ڕانیە دەستی پێ کرد و ئازاد کرا، لەناو سلێمانیدا 7ی ئازار ڕاپەڕین دەستی پێ کرد. لەناو شاری سلێمانی لە دو شوێنی سەرەکییەوە دەستی پێ کرد، یەکێکیان لە سەروی سلێمانییەوە، کە خەڵک کۆبونەوە، ئەوانەی سەر بە ڕێکخستن و شانەی چەکدارەکان لە شیمالی سلێمانییەوە دەستیان پێ کرد، بەشێکی تریشیان لە جنوبی سلێمانییەوە دەستیان پێ کرد، لە دوایدا ئەمانە هەمویان لە ئەمنە سورەکە یەکیان گرتەوە، ئەمنە سورەکەشیان ئازاد کرد و بەو شێوەیە سلێمانی ئازاد بو.
لە ڕاستیدا بە ئازادبونی سلێمانی مەعنەویاتی خەڵکی کوردستانی زۆر زۆر پێ بەرز بوەوە، چونکە سلێمانی شارێکی ئاسایی نەبو، سلێمانی شارێکی گەورەیە، مەرکەزی پارێزگایە، بێجگە لەوە یەکێک بو لەو شارانەی عێراق زۆر ئیهتیمامی پێ دابو بە پارێزگاری کردنی دامودەزگا سەرکوتکەری زۆر بەهێزی تیابو، لەبەر ئەوە زۆر پارێزگاریان لێ ئەکرد، بۆیە ئازادکردنی شاری سلێمانی بو بە سەبەبی ئەو تەلیسمەی دەسەڵاتی بەعس لە کوردستانی عێراقدا شکا. خەڵکیش ورەیان بەرز بوەوە، بۆ ئەوەی زیاتر حەماس پەیدا بکەن بۆ پەلاماردانی دامودەزگاکانی حکومەت.
باست حەمەغەریب: کاک نەوشیروان ڕۆژێکی دیاری کراوتان دانا بو بۆ ئەوەی لە سەرتاسەری کوردستاندا بە یەک جار ڕاپەڕین ببێ؟
نەوشیروان مستەفا: نەخێر دانەنرا بو، لە سەرتاسەری کوردستاندا بێ، چونکە پێمان وابو، کە ئەوە کارێکی لە کردە نەهاتوە، بە تایبەتی چونکە بۆ ئازاد کردنی هەندێ شوێن، تۆ پێویستت بەوە هەبو هێزی لەسەر کۆبکەیەوە، یەعنی نەتئەتوانی بە هێزێکی بچوک ناوچەیەک بگری. بۆ نمونە، ئەگەر ڕانیە ڕزگار نەکرایە، نەئەتوانرا شەقڵاوە و کۆیە ڕزگار بکرێ. چونکە پاش ئەوەی ڕانیە ڕزگار بو، هەمو هێزەکانی ڕانیە بە هەزاران بردرانە ئەو جێگایانەی تر، بۆ ڕزگار کردنی شەقڵاوە و کۆیە و دواتر بۆ ڕزگار کردنی هەولێر. یەعنی نەئەتوانرا لە یەک کاتدا لە سەرتاسەری کوردستاندا دەست پێ بکرێ، لەبەر ئەوە لە ئەساسەوە دانرا بو، کە لە ڕانیەوە دەست پێ بکەین، ڕانیە ببێ بە بنکەی سەرکردایەتی ڕاپەڕین.
باست حەمەغەریب: هیچ حسابێ کرا بو لانی کەم، بێ لایەنکردنی جەیشی عێراق؟
نەوشیروان مستەفا: بەڵێ لە کاتی داگیرکردنی کوێت دا 8 فیرقە عەسکەر لە کوردستانی عێراقدا هەبو، ئێمە هەر هەشتیان نامەمان بۆ نوسی بون، کە شەڕمان لەگەڵدا ڕاگیر کردون. سەرکردایەتی سیاسی جەبهەی کوردستانیش لەلای خۆیەوە شەڕی ڕاگیر کرد لەگەڵیان. بێجگە لەوە لە دابەزینی هێزەکانمان، تەعلیمات درا بو بە هەمو مەسئولەکانی ی.ن.ک، کە لە هیچ جیگایەک توخنی جەیش و پۆلیسی عێراقی نەکەون، بە عەکسەوە لە هەمو ناوچەکان خۆیان لە شەڕی ئەوانە لابەن. هەوڵ بدەن بە زوترین کات بچنە ناو مەرکەزی ئاوەدانییەکان، یەعنی ناو مەرکەزی شارەکان، لەناو مەرکەزی شارەکانیشدا پەلاماری 4 جێگا بدەن، ئەوانەش بریتی بون لە، مقەڕی حیزبی بەعس، مقەڕی ئیستیخباراتی عەسکەری، مقەڕی موخابەراتی عەسکەری و دائیرەی ئەمن. یەعنی ئەم چوارە ئامانجی پەلامارەکان بون لە ناو شارەکان. وە وەکو باسمکرد ئەمە عەسەبی حەساسی ڕژێمی عێراق بو، دوای ئەوەی ئەم چوارە سقوتی ئەکرد شارەکە سقوتی ئەکرد. لەبەر ئەوە ئەو هێزانەی ئێمە کە جوڵەیان کرد، هەمو ئەوانەی لە بلەکێوە هاتن بۆ سلێمانی خۆیان لادا لە هێزەکانی حکومەتی عێراقی. ئەوەی لە ناوزەنگەوە بەڕێکەوت بەرەو ڕانیە خۆی لادا لە جەیشی عێراقی، ئەوەی لە تەپەڕەشەوە چو بۆ کەلار و دەربەندیخان خۆیان لادا لە جەیشی عێراقی، هەم لە پۆلیسی عراقی و هەم لە جەیشی شەعبی. لەو هێزانەی ڕەبایەی سەرجادە و معسەکەرات خۆیان لادا، بۆ ئەوەی بە زوترین کات بگەنە ناو شارەکان. بۆیە توانیمان تا حەدێکی زۆر جەیشی عێراقی محاید بێ، بێجگە لەوەی نیدایەکی زۆر زۆریشمان لە ڕادیۆکەی خۆمانەوە بۆ دەرکردن، پاش ئەوەی بە چاپیش بڵاومان کردەوە. بۆ ئەوەی جەیشی عێراقی بێ لایەن بکەین، لەم بارەیەوە ژمارەیەکی زۆر بەیانمان پێش دەست پێ کردنی ڕاپەڕین چاپ کرد و بۆمان فڕێدانە ناو معەسکەرەکانیانەوە. یەعنی هەوڵی ئەوە زۆر درا، کە جەیشی عێراقی بێ لایەن بێ، بە ڕاستیش بێ لایەن بو. ڕەنگە بێ لایەنییەکە هەموی ئەوە نەبێ، کە ئێمە تەئسیرمان تێ کردبن، هەندێک لە بێ لایەنییەکەی ئەگەڕایەوە بۆ ئەوەی جەیشی عێراقی لەو ڕۆژانەدا سەری نەمابو، چونکە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ قیادەی عامی قواتی مسەلەحەی خۆیا بە جیهازی لاسیکی نەمابو و پچڕا بو، لەبەر ئەوە نەیئەزانی چی بکا و چی نەکا. بێجگە لەوەی ورەیان دابەزی بو، پێیان وابو کە ئیتر سەددام ڕۆشتوە و تەواو بوە، ئەو ڕژێمە تەواو بوە، بۆیە نایهێنێ دیفاعی لێ بکەن و خۆیانی لەسەر بە کوشتن بدەن.
باست حەمەغەریب: کاک نەوشیروان ئەی سەبارەت بەو ڕاپەڕینەی لە باشوری عێراق ڕوی دا، هیچ تەنسیقێک لە نێوان ڕاپەڕینی باشوری عێراق و کوردستاندا کرا بو؟
نەوشیروان مستەفا: دوای ئەوەی عێراق کوێتی داگیر کرد، ئێمە لیژنەیەکی سێ قۆڵیمان هەبو، لە نوێنەرێکی یەکێتی، نوێنەرێکی پارتی و نوێنەرێکی مەجلیسی ئەعلای شۆرشی ئیسلامی. زنجیرەیەک کۆبونەوەیان کرد. دو لیژنە بون، لیژنەیەکیان لیژنەیەکی سیاسی بو بۆ تەنسیقی سیاسی، لیژنەیەکیان لیژنەی عەسکەری بو بۆ ئەوەی تەنسیقی عەسکەری بکەین. ئەو لیژنانە مەجموعەیەک ئیحتیمالاتیان باسکرد، لە زمنی ئەو ئیحتیمالاتانە باسی ئەوەیان کرد کە ئێمە هەمو هێزەکانمان کۆ بکەینەوە و بیبەینە ناوچەیەکی بەرامبەر بە بەغدا دایبنێین بۆ ئەوەی کاتێک ڕژێمی عێراقی ئەتەپێ و ئەڕوخێ هێزەکانی ئێمە لەوێوە پەلاماری شاری بەغدا بەن. ئەوە یەکێک بو لە ئیحتیمالەکان، بەڵام لە دوایی دا ئەوەیان پەسەند نەکرد، ئەوەیان پەسەند کرد، کە ئێمە لە ناوچەکانی خۆمانەوە دەست پێ بکەن، ئەوانیش لە باشوری عێراقەوە دەست پێ بکەن. لە ڕاستیدا ڕاپەڕینی باشوری عێراق سەرەتاکەی شتێکی عەفەوی بو، هێزێک لەو هێزانەی بە شکاوی لە کوێتەوە کشایەوە بۆ بەسرە، لولەی تۆپەکەی کردە یەکێک لە وێنەکانی سەدام و دایە بەر تۆپ ئیتر خەڵک ڕاپەڕی و پەلاماری دامودەزگاکانیان دا. ئەو کاتە مەجلسیش کادر و چەکدارەکانی خۆی ناردەوە بۆ شارەکانی جنوب. لە ڕاستیدا مەجلیس لەوەدا خەتایەکی گەورەیان کرد، هەرچەندە پێش ئەوەی هیچ کارێک دەست پێ بکەن، بەڵێنی ئەوەیان بە ئێمە دابو، کە شیعاراتی دینی نەهێننە ناو ڕاپەڕینەکەوە، بەڵام ئەو بەڵێنەی خۆیان بەجێ نەهێنا. پێشم وایە زەرەرێکی زۆر گەورە لەوان و لە ئێمەش کەوت، لە ئەنجامی ئەو شیعاراتە دینی و ڕەسمانەوە، کە خەڵک هەموی ئەزانێ چۆن بوە، لە ناو شارەکانی جنوبدا چالاکیان نواند. لە سەرەتادا ئێمە وەکو سێ ڕێکخراو تەنسیق لە نێوانماندا هەبو، بەڵام کە ڕاپەڕینەکە لە جنوبی عێراق دەستی پێ کرد تا حەدێکی زۆر پێیان وابو ئیتر مەسەلەکە حەسم بوە، ئەوەندە گوێیان نەئەدا بە ئێمە، بۆ ئەوەی تەنسیق لەگەڵ ئێمە بکەن. خۆیان خەریکی خۆیان بون، تا بەرەو تێک شکان چون. ئەو تەنسیقە ئەگەر ببوایە موحتەمەل بو زیاتر سودی هەبێ، یان ئەگەر ئەوان ئەو دروشمە دینیانەیان نەهێنایەتە ناو مەسەلەکەوە، ڕەنگ بو وا چاوپۆشییان نەکردایە لە لێدانی ڕاپەڕین دا لە ڕۆژانی ڕاپەڕین
.
باست حەمەغەریب: کاک نەوشیروان جگە لەو ناوچەیەی کە لە ڕاپەڕیندا ئازاد کرا، ناوچەیەکی گەورەی موسڵ، کە هەموی ناوچەی کوردنشین بون، هیچی تیا ڕوی نەدا، سەبەب چی بو؟ هەر لە پێشەوە پلانێکی وا دانەنرا بو ئەو ناوچانەش ئازاد بکرێن؟ یان هێشتا مابو، کە حکومەت پەلاماری کەرکووکی دایەوە؟
نەوشیروان مستەفا: بۆچی؟ ناوچەی پارێزگای دهۆک هەموی ئازاد کرا، لە ئازاد کردنی پارێزگاری دهۆکدا مستەشارەکان دەورێکی زۆریان بینی. یەکەم هێزیش کە گەیشتە بادینان بە ئیمدادی خەڵکەوە، هێزێکی ی.ن.ک بو بە سەرکردایەتی مامۆستا نازم عومەر. ئەو ناوە زەمینەی ڕاپەڕین زۆر زۆر لەبار بو بۆی، بەڵام لەبەر ئەوەی ناوچەکە زۆر لە ئێمەوە دور بو و کەوتبوە سەر سنوری تورکیا، بۆیە بە ئاسانی نەمانئەتوانی هێزی بۆ بنێرین. ئێمە هێزێکی بچوکمان لەوێ بو، یەکێک لەوانەی سەرکردایەتیان ئەکرد حەسەن سەلیم بو، کە دواتر شەهید بو. پارتیش لەوێ دیسانەوە هێزێکی هەبو لەسەر سنور، بەڵام ئەو هێزە بایی ئەوە نەبو بتوانێ قیادەی ڕاپەڕین بکا لە ناوچەی بادیناندا، بەڵام لە بادینانیش ئێمە شانەی چەکداری زۆرمان هەبو، ئەگەر کەسێک لە بیری بێ لە کاتی ڕاپەڕیندا چۆن هەندێ لەوانەی لە بادینانەوە بروسکەی پیرۆزباییان لێ ئەدا لە ڕادیۆکەی ئێمەوە بڵاو ئەکرایەوە، هەم ئێمەش لە ڕادیۆکەوە کۆدی نهێنیمان بۆ ئەناردن، داوامان لێدەکردن دەستبکەن بە ئیش و بە ڕاپەڕین.
ناوچەی موسڵیش یەکێک بو لە ناوچە گرنگەکان، لەوێش زەمینەی ڕاپەڕین لەبار بو، خەڵکێکی زۆر جوابیان نارد بۆ ئەوەی هێز بنێرین و ئەوانیش هاوکاریمان لەگەڵ بکەن و تەنانەت ناو شاری موسڵیش ئازاد بکرێت. ئەو کاتەی شاری کەرکووک ئازاد نەکرا بو، لە ئاڵتون کۆپری بارەگایەکی سەرەکی ئێمەی لێ بو، لەوێ کۆبونەوەیەکمان کرد بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی ئازاد کردنی شاری کەرکووک دابنێین، کاک مەسعود بازرانیش لە کۆبونەوەکەدا بەشدار بو. وا ئیتیفاقمان کرد ئەو بگەڕێتەوە و بڕوا هەندێ لە هێزەکانی هەولێر و بادینان ڕێک بخا، بۆ ئەوەی بچنە سەر موسڵ و موسڵ ڕزگار بکەن، کەرکووکیشی بۆ ئێمە بەجێهێست، بۆ ئەوەی ئێمە خەریکی ئیشی کەرکووک بین. ئیتر ئێمە خەریکی ئیشی کەرکووک بوین. لە ڕاستیدا ئەو کە ڕۆیشت و چو بۆ ئەولا، لەو لا پەشیمان بوەوە. کاک مەسعود ئەیوت بۆیە پەشیمان بۆینەتەوە، کە ئینتیباعێکی وا نەدەین بە خەڵکی موسڵ، وەکو چۆن ساڵی 1959 کوردی تیا ئیتیهام کراوە بەوەی ڕۆیشتوە خەڵکی کوشتوە، بۆ ئەوەی ئەوە دوبارە نەبێتەوە. ئێمە کارەکەی خۆمان بەجێ هێنا، کە عیبارەت بو لە ئازادکردنی شاری کەرکووک. هێزەکانی خۆمانمان هەموی کۆ کردەوە، هێزەکانی ئەوانیشمان برد، کە لەو ناوچەنەدا بون. هێزێک لە ناوچەی ئاڵتون کۆپری ئامادە کرا بەرەو کەلوڕ و لەوێوە بەرەو کەلی سێکانیان. هێزێکی تریش لە سلێمانییەوە چو بون بەرەو #چەمچەماڵ# و لە قەرەهەنجیر یەکیان گرت بوەوە. هێزێکی تریش لە گەرمیانەوە ئەبو لە دوزەوە پەلامار بدەن. ئەو هێزانەی کە ئامادەمان کرد بون لە ئاڵتون کۆپرییەوە، کارەکانی خۆیان دەست پێ کرد بۆ تێکشکاندنی خەتی دیفاعی حکومەت لەسەر کەلی سێکانیان. ئەوانەی قەرەهەنجیریش خەتە دیفاعییەکانی عێراقیان شکاند و داخڵی ناو شاری کەرکووک بون. بەڵام ئەو هێزەی ئەبو لە دوزەوە حەرەکەت بکا، موجاهیدینی خەڵک پەلاماریاندان، مەشغوڵیان کردن بە خۆیانەوە، شەڕێکی قورسیان لەگەڵ کردن، لەبەر ئەوە ئەو قۆڵە نەیتوانی بەشداری لە ئازادکردنی کەرکووکدا بکا. بۆیە هەتا کەرکووکیش گیرایەوە، معەسکەر خالید و ئەو ناوچەیە، کە ئەبوایە ئەو هێزەی گەرمیان بهاتنایە و تەسفیەیان بکردنایە، مایەوە. ئەوە دیسان بوەوە بە بنکەیەک بۆ ئەوەی هێزەکانی عێراق لەوێ کۆببنەوە، لەوێوە پەلاماری شاری کەرکووکیان دایەوە و گرتیانەوە.
باست حەمەغەریب: ئەو پلانەی بۆ ڕاپەڕینتان دانابوو لە نەتیجەدا هەمو ئامانجەکانی خۆی پێکا؟
نەوشیروان مستەفا: بەڵێ پێم وایە هەمو ئامانجەکانی خۆی پێکا، کە ئەویش بریتی بو لە دەرکردنی دەسەڵاتی بەعس لە کوردستانی عێراق و ڕزگارکردنی کوردستانی عێراق. لە ڕاپەڕیندا لە ڕاستیدا ئێمە نەمانتوانی پارێزگاری لێ بکەین، ئەگینا چەند شوێنێکی کەمی لێ دەرچێت، سنجار و ئەوانە نەبێ، باقیەکەی تری تەقریبەن هەموی ڕزگار کرا. تەنانەت ناو شاری کەرکووک و #خانەقین# و ئەوانە هەموی کەوتنە دەست کورد. بەڵام ئێمە حسابەکانمان تا حەدێک دیعایەی هاوپەیمانەکان سەریان لێ شێواندن. هاوپەیمانەکان لە ڕادیۆکانی خۆیانەوە بڵاویان کردەوە کە 45 فیرقری جەیشی عێراقیان تێک شکاندوە، وە عێراق هێزی ئاسمانی نەماوە، هێزی دەبابەی نەماوە، تۆپی نەماوە، ئەوەی نەماوە. ئێمە وامانئەزانی ڕاست ئەکەن. وە باسی ئەوەشیان کرد، کە جەیشی عێراقیان ئیبادە کردوە لەو جێگایەی ناویان نابو طریق الموت لە بەینی کوێت و لە گەڕانەوەدا، کە چەند هەزار کەسێکیان کوشتوە و بە تەلەفزیۆن پیشانیان دابو. دنیا وای ئەزانی جەیشی عێراقی ئیبادە بوە. لە ڕاستیدا ئێمە وامانئەزانی ئەو قسانەی لە زمانی قسەکەرەکانی هێزی هاوپەیمانەکانەوە بڵاویان ئەکردەوە، پێمان وابو هێزی عێراقی تەواو بوە، مادەم 45 فیرقەی جەیشی عێراقی شکابێ، مەعنای وایە هێزێکی وایان نەماوە. بەڵام لە ڕۆژانەی ڕاپەڕیندا بۆمان دەرکەوت، کە جەیشی عێراقی جەزرەبەیەکی ئەوتۆی بەر نەکەوتبو، بە تایبەتی حەرەسی جمهوری هەموی ساغ و سەلیم بو، مابونەوە. ئەوە بو لە دواتردا لە سەرکوت کردنی عێراقدا بەشداریان کرد.
باست حەمەغەریب: کاک نەوشیروان دەرئەنجامی ڕاپەڕین، ئەو ڕوداوانەی لە دوای ڕاپەڕین ڕویاندا، ئایا کورد لە هەرێمی کوردستاندا توانیویەتی بە تەواوی ئیستیفادەی لێ بکا؟
نەوشیروان مستەفا: ئەوەی بە تەواوی توانیبێتی ئیستیفادەی لێ بکا، ئەوە ڕەنگە بەجێی بێڵم بۆ خەڵکی تر تەقیمی بکا، چونکە خۆم یەکێک بوم لەو کەسانەی بەشداریم کردوە لە ڕوداوەکاندا، بۆیە ناتوانم ئەوە تەقیم بکەم. بەڵام ئێستا سلێمانی و هەولێر و دهۆک ئازادە. ڕاستە سلێمانی بۆ پارتی ئازاد نییە، هەولێر و دهۆکیش بۆ یەکێتی ئازاد نییە، بەڵام لە عەینی وەختا بە دەست کوردەوەیە. لەو فەترەی 9 ساڵی ڕابردودا سەرەڕای ئەوەی کورد حەساری دەولی لەسەر بوە، حەساری بەغدای لەسەر بوە، حەساری دراوسێکانی لەسەر بوە، بێ تەجروبەیی خۆی، لە هەموی خراپ تر شەڕی ناوخۆ. سەرەڕای هەمو ئەوانە، لە هەر کەسێ بپرسی ئێستا وەزعی باشترە لەوەی کە لە ژێر سایەی دەسەڵاتی بەعسیدا بوە. لە هەر کوردێکی دڵسۆزیش بپرسی ئایا ئەم وەزعەی ئێستا باشترە، یاخود ئەوەی حکومەتی عێراق بێتەوە، ئیتر بەعسی بێ، یان غەیری بەعسی بێ، خەڵک دەسەڵاتی حوکمی کوردی بەلاوە باشترە. وە ئەو فەترەیەش ئەگەر نەشیتوانی بێ هەمو شتەکان جێبەجێ بکا، کە دێهاتی کوردستان هەموی وێران بوە، بەڵام سەر لەنوێ هەمو دێهاتەکان ئاوادان بۆتەوە، خەڵک گەڕاوەتەوە بۆ جێگاکانی خۆی. ئەوە چەندین جامیعەمان هەیە. دامودەزگاکانی خۆمان لە وڵاتەکی خۆماندا، هەمو دامودەزگاکان لە کەسوکاری خۆمانن، خەڵکی وڵاتەکەی خۆمانە بەڕێوەی ئەبا. کورد توانیویەتی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ دەوڵەتانی دنیا، لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ دروست بکا، لەناو موجتەمەعی دەولی جێگای خۆی بکاتەوە. یەعنی دەستکەوتی باشی هەبوە.
باست حەمەغەریب: کاک نەوشیروان، پاش 9 ساڵ لە ڕاپەڕین، ئەگەر ئەو 9 ساڵە پێکەوە هەڵسەنگێنین، چۆن سەیری ئەکەیت؟
نەوشیروان مستەفا: بە گشتی پێم وایە سەرکەوتو بوە. کورد ئیشێکی باشی کردوە، بە تایبەتی ئەگەر بتوانین کێشەی ناوخۆ چارەسەر بکەین، لام وایە گەورەترین سەرکەوتنمان لە قەڕنی بیستەمدا بۆ میلەتەکەمان بەدەست هێناوە.
باست حەمەغەریب: سوپاس بۆ ئەم دیدارە.
نەوشیروان مستەفا: منیش سوپاستان ئەکەم.[1]
ئەم بابەتە 3,541 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.facebook.com/KNN.KRD
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-03-2000 (24 ساڵ)
پارت / لایەن: بزووتنەوەی گۆڕان
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 06-03-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 07-03-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,541 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.197 KB 06-03-2020 بەناز جۆڵاب.ج.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
عەونی یوسف
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,085
وێنە 105,178
پەرتووک PDF 19,084
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
عەونی یوسف
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.516 چرکە!