ئەم کتێبە لە نووسینی: سەرکەش محەمەدە
ڕێکان تەحسین دیزاین و پێداچوونەوەی بۆ کردوە، لە 170 لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ پێکهاتووە و لە چاپخانەی کارۆ بە تیراژی 1000 دانە چاپکراوە.
کتێبێکە بۆ سینەماکاران و بینەرانی فیلم.
نووسەر لە بارەی فیلمەوە دەڵێت:
هەریەک بەجۆرێک باس لە فیلم دەکەن، بۆچونێکی جیاواز هەیە لەبارەی فیلمەوە بەشێک لەو بۆچوونانە دەڵێن فیلم پیشەیە، هونەرە، پیشەسازییە، ئەخلاقە، هونەر و ئەخلاقە، پیشەسازی و هونەرە...هتد.
من بۆچونێکی تایبەتی خۆمم هەیە فیلم یەکگرتنی هونەرە، یەکگرتنی گشت ئەو بۆچوونانەی باسی لێوەکراوە لەگەڵ چەندین بۆچوونی دیکە کە هەندێکی هێشتا بیری لێنەکراوەتەوە.
ناوەڕکی کتێبەکە ئەم باسانەی لەخۆگرتووە:
فیلم چییە؟ ناساندنێک بۆ جۆرەکانی فیلم، ڕێژەی بەرهەمهێنانی فیلم، چۆن فیلمێکی باش بەرهەم دەهێنیت؟، جۆرەکانی فیلم، گۆشەو تەکنیکی کامێرا، سەرنجی کامێرا، ئاستی بینین بۆ گۆشە جیاوازەکان، جوڵەی کامێرا بەگشتی. [1]