لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بۆ ڕێگەگرتن لە ترسناکی بڵابوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 و دوابەدوای بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکانی پارێزگاکان، بڕیارماندا بە:
1- قەدەخەکردنی تەواوی سەردانکردنی هاووڵاتییان بۆ نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکان لەکەرتی گشتی و تایبەت (نەخۆشخانەکانی حکومی و ئەهلی).
2- دەبێت لە قاوشی نەخۆشخانەکان نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی زیاتری لەگەڵدا نەبێت و لەبەشەکانی چاودێری چڕ پێویست بەبوونی هاوەڵی نەخۆش ناکات.
هیوادارین هاووڵاتییان پابەندی بڕیار و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن بۆ پاڵپشتی هەموو لایەک لە کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە.
لەگەڵ ڕێزماندا
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#05-03-2020#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,262