هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# لە هەر یەک لە ناوچەکانی ڕەجۆ، بلبل و شێراوای سەر بە عەفرین چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا 7 چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران و 2 ئۆتۆمبیلیش تێکشکێندران.
لەم بارەیەوە هێزەکانی ڕزگاری عەفرین- HREراگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
3ی ئازار هێزەکانمان لە گوندەکانی بەربان و قۆپ-ی سەر بە ناوچەی ڕاجۆ، گوندی زارێی سەر بە ناوچەی بلبل و گوندی باسووتی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین لە دژی خاڵە پشکنینەکانی گروپە چەتەکان چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا بە گشتی 7 چەتە کوژران و 5 چەتەی تریش بریندرا بوون. هاوکات 2 ئۆتۆمبیلیش تێکشکێندران.
دوای چالاکییەکان سوپای داگیرکەریش بە بێ وەستان گوندەکانی سەر بە ناوچەی شێراوایان تۆپباران کرد.[1]
#05-03-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,175 ganger