نووسەر: #ئازاد سەراوی#
ئەم پەرتووکە، هەوڵێکدا بۆ کۆکردنەوە و ئەرشیفکردن و بەدۆکیۆمێنتکردنی ڕۆژانی ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991، لە 15 بەشی سەرەکی پێکهاتووە کە تایبەتن بە قۆناغەکانی ئەنفال و بەرگری هێزی پێشمەرگە لە ئەنفالدا، درووستکردنی سوپای ڕزگاری کوردستان، ڕێکخراوی سلێمانی و مەفرەزە پارتیزانەکان، شانە چەکدارەکان و ڕێکخستەکان و ڕاپەڕینی تێکڕای شار و شارۆچکەکانی کوردستان.ڕۆژژمێری ڕاپەڕین، لە 902 لاپەڕەی قەبارە گەورە پێکهاتووە و بە تیراژی 1000 دانە و بە شێوازی بەرگ ڕەق (مجلد) ە، لەگەڵ پەرتووکەکەدا سیدیەکی 15 کاتژمێری ئامادەکراوە کە لە 132 تراک پێکهاتووە و تایبەتە بە ڕۆژانی ڕاپەڕین. [1]
تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,235 جار هاتیە دیتن