ئارام محەمەد عەبدولڕەحمان
لە رۆژی 25-10-1984 لە ناحییەی بالیسان سەر بە پارێزگای
هەولێرهەولێر لە دایکبووە.
لە ساڵی 1998 خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگای سەروچاوەی تێکەڵاو تەواو کردووە.
لە ساڵی 2004 خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی لە خوێندنگای (ئاراسن) لە شارۆچکەی سەروچاوەی سەر بە
رانیەرانیە تەواو کردووە.
لە ساڵی 2008 بڕونامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی دهۆک وەرگرتووە.
لە ساڵی 2012 خەڵاتی لاوی ساڵی وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ بواری ڕۆمان وەرگرتووە.
لە ساڵی 2013 بۆ چیڕۆکی (دەزگیرانی گۆڕستان) لە ڤیستیڤاڵی هەتاو بۆ ئەدەبی گەنجان خەڵاتی دووەمی چیڕۆکی وەرگرتووە.
لە ساڵی 2014 بۆ چیڕۆکی (زمانی دیوار) خەڵاتی یەکەمی ڤیستیڤاڵی گەلاوێژی بۆ بواری چیڕۆک وەرگرتووە.
لە زۆربە ی ڕۆژنامە و پاشکۆ ئەدەبییەکانی کوردستان، چیرۆک و وتاری ئەدەبی بڵاوکردۆ تەوە.
خاوەنی چەند ڕۆمان و کۆمەڵە چیڕۆکە بەناوەکانی:
سەمای سڕبوون، رۆمان، 2012.
خەوتوو، رۆمان، 2014.
مەرگی مێژوونووس، رۆمان، 2016.
دەرگەکانیش هیلاکن، چیرۆک، 2018.
رۆژێک لەو ساڵانە هەڵدەگرم، رۆمان، 2020.