مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان یادی 29 ساڵەی راپەڕینە مەزنەکەی ب...
بۆ یادی (29) ساڵەی راپەڕینە مەزنەکە
راپەڕینی ساڵی 1991 وەرچەرخانێکی گەورەیە لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاری خوازی گەلەکەماندا.
پاش ئەوەی چەندین ساڵ گەلەکەمان لە ژێر چەپۆکی زوڵم و زۆرداری و تەعریب و تەبعیس و تەرحیل و کوشتن کە لەلایەن رژێمی بەعسەوە دژ بە گەلی کورد جێبەجێ دەکرا، سەر ئەنجام بە رابەرایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسیییەکانی تردا توانرا بەرنامەی راپەڕینی سەرتاسەری دابرێژرێت، ئەوەش دوای ئەو بارودۆخ و زەمینە لەبارە سیاسی و سەربازییەی لە عیراقدا هاتە ئاراوە و دوای داگیر کردنی کوەیت لەلایەن عیراقیەوە،
پاشان بە بەرنامەی تۆکمە و بەهاوکاری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و رێکخستنەکانی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان لە 5 /3/1991 لە دەروازەی راپەڕین، چەخماخەی راپەرین لێدرا و توانرا
رانیەرانیە ببێتە دەستپێکی راپەڕین و پاشان رزگارکردنی تەواوی شار و شاررۆچکەکانی کوردستان و بە
کەرکوککەرکوکی قودسی کوردستانەوە و بەخوێنی گەشی دەیان پێشمەرگەی قارەمان هاتەدی و بەشی شێری ئەو خوێنەی بەخشرا بەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەوت بۆیە ئێمە وەک مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی یادی (29) ساڵەی راپەرینی ساڵی 1991 لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین و دەستی رێز بەسنگمانەوە دەگرین لە ئاستی بەخشینی خوێنی رۆڵەکانیان و سڵاو دروود دەنێرین بۆ رۆحی مامی گەورەمان و تەواوی شەهیدانی راپەرین و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان و پیرۆزبایش ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکان و رێکخستنە دێرینەکانی و تەواوی ئەنادام و دۆست و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین،
خوازیارین ئەم یادە ببێتە مایەی پێکەوە ژیان و بەهێزکردنی تەبایی و برایەتی نێوان لایەنەکان لە پێناو باشترکردنی خزمەتکردن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و خۆشگوزەرانی بۆیان، هەروەها هیوامانە گەلەکەمان هەمیشە ئارام و خۆشگوزەران بێت، جارێکی تر پیرۆزە یادی (29) ساڵەی راپەڕین.
سڵاو لە یادی راپەڕین
سڵاو لە پێشمەرگە
04-03-202004-03-2020