هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# ڕۆژی 1ی ئادار لە دەورووبەری شاری مارع لە دژی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا.
لە ڕاگەیاندراوی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لەبارەی ئەو چالاکییەوە تیایدا هاتووە، 2 چەتە لە ئەنجامی چالاکیی هێزەکانماندا کوژران و دەستیش بەسەر چەکێکی ئێم 16 و دووربینێک و هێلەکێکی هێرش، چەکێکی ئەی کەی – 47، هێلەکێکی تری هێرش، ئامێرێکی پێوانەکردن، کامێرایەک، ناسنامە و چانتا و جزدانی چەتەکان دا گیرا.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، سوپای داگیرکەری تورک بە تانک، تۆپی ئۆبیس و هاوەن گوندەکانی ناوچەی شێراوا و شەرا و هەرێمی شەهبایان بە چڕی بۆردومانکرد.[1]
#03-03-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,863 times