بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
پڕ بە دڵ سوپاسی هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم کە سەرباری بوونی بۆچوونی جیاوازی سیاسی بەڵام لە بابەتی پێدان و پێنەدانی متمانە بە حکوومەتی تازەی عێراق یەکڕیز بوون. ئەم یەکهەڵوێستییە دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ گەلی کوردستان و جێگەی پێزانینە.
هاوتەریبیش سوپاسی هەموو ئەو هێزە سیاسییە نیشتیمانپەروەرانەی عێراق دەکەم کە بە هەڵوێستی ڕاست و مەنتقیی خۆیان ڕێگریان کرد لەوەی قەیرانەکانی عێراق هێندەی تر قووڵ ببننەوە و عێراق بەرەو کارەسات بڕوات. ئەم هەڵوێستەیان ڕێزگرتن بوو لە بنەماکانی دیموکراسی و، هەروەها ڕەچاوکردنی ویستی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بوو بۆ ڕاستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی. لەدوای ئەمە عێراق کەوتووەتە بەردەم قۆناغێکی نوێ کە تێیدا دەکرێ دەرفەت بۆ جێبەجێکردنی داوا ڕەواکانی خۆپێشاندەران بڕەخسێت و زەمینەیش بۆ سازانێکی گشتگیری نیشتیمانی و لەیەکنزیکبوونەوەی لایەنەکان فەراهەم ببێت.
مسعود بارزانی
#02-03-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,985 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!