کۆنترین گەل کەزانرابیت تا ئێستا (سوبارییەکان) خاکی سوبارتوو: سوبارییەکان بەخاکەکەیان وتراوە سوبارتو (سوبارتوو) ش کۆنترین ناوی (کوردستانە لەمێژوودا) سۆمەرییەکان و ئەکەدییەکان لە ناوەڕاستی هەزارەی سێهەمی پێش ئێستا بە خاکی کوردستانیان دەووت (سوبیر)دواتر لەسەردەمی ئەکەدییەکان و بابلییەکان ناوەکەی گۆڕا بۆ (سوبارتو).کۆنترین ئاماژەش کەلەسەریان زانرابێ برییتیە لە نوسراوەکەی پاشا (ئەی-ئەناتم) کە سێهەمین پادشای بنەماڵەی لەگەشی یەکەمە لە نێوان ساڵانی (2440-2470)پ.ز.وە جگە لەمەش چەندین کەسایەتی تر ناوی سوبارتوویان هێناوە لەوانە (حاموڕبی)و پێشتر(نەرام –سین)وە لەسەردەمی ئاشورییەکان (تگلات-پلاسەر).
هەرچەندە د.کۆزاد محمد ئاماژەی بەوە کردووە کە دوو سوبارتوو هەبووە سوبارتووی خواروو سوبارتووی سەروو هەبووە یاخود سوبارتووی بڵاو سوبارتووی بچوک بەڵام تاوەکو ئێستا سنوری بە شێوەیەکی تەواوەتی نەزانراوە بەڵام بەشیێوەیەکی گشتی لەباکوری ڕۆژئاوای (ئیلامەوە)درێژ بۆتەوە تاوەکو کێوی ئەمانووس لەنێوان(ئەدەنو ئەسکەندەرییە). وە د.جمال ڕشید دەڵێت هەرچەندە سنوری سوبارتوو ناتوانین بەشێوەیەکی تەواوەتی دیاری بکەین بەڵام دەتوانین بڵێین دەکەوێتە لای چیاکانی زاگرۆس لەڕۆژهەڵات و ڕووباری خابوور لە ڕۆژئاوا بەڵام هەندێ لێکۆڵینەوە زیاتر پشگیری لە ڕاکەی تر ئەکەن بەڵام گرنگ ئەوەیە هەرچۆنێک بێت بە خاکی کوردستان ووتراوە. لە بەڵگەنامەکانی ئاشوریشدا پێی ووتراوە(سووباروو). وە سوباریوش (سو): به و دانیشتوانە وتراوەکە لە ناوچەی سودا نیشتەجێبوون لەباشوری ڕۆژئاوای دەریاچەی وان.-بار-:واتا دەرەوە بە زمانی سۆمەری سوبار واتا ئەو دانیشتوانیەی لەدەرەوەی سنور دەژین وە پاشگری -توو- پاشگرێکی سۆمەرییه و لکێنراوە بە ناوچە جوگرافییەکانەوە. لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کۆنترین ناو کە بەکوردستان ووتراوە بریتی بووە لە (سوبارتوو)وە کۆنترین گەلیشەکە زانراوە بریتی بووە لە(سوباری یان سوئییەکان).[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,171