=KTML_Bold=سەدیقی هەنجیری=KTML_End=، لەدایک بووی ساڵی 1924ی شاری #مەهاباد#ە و کوڕی کاک حەمە ڕەسوڵ و ئایشە خاتونە. خوێندنی سەرەتایی لەشاری مەهاباد تەواو کردووە و قۆناغی ناوەندیشی لەدانیشەرای مقدماتی تەواو کردووە. ناوبراو لە ساڵی 1945دا بۆتە مامۆستای قوتابخانە و لەئیدارەی فەرهەنگی مەهاباد دامەزراوە و خەریکی وانەگوتنەوە بووە. لەسەردەمی دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان و جەمهوریەتی کوردستاندا، سەدیقی هەنجیری بۆتە ئەندامی حیزب و بووە لێپرسراوی تەبلیغاتی خوێندکاران و لەچاپکردن و دەرچوونی گۆڤاری (کوردستان)دا ڕۆڵی هەبووە و جاروبار ووتاریشی تێدا نووسیوە. بەپێی قسەی (سیامەند ا)، سەدیقی هەنجیری له و سەردەمەشدا چەپ و مێرکسیست بووە و پێش ئەوەی هانی کرێکارەکانی چاپخانەی کوردستان بۆ مانگرتن دەدات، لەلایەن حەمە حسێن خانی سەیفی قازییەوە لەسەر کار لادەبرێت.
=KTML_Bold=پاش ڕووخاندنی کۆمار=KTML_End= و گەڕانەوەی ئەرتەشی شاهەنشاهیی بۆ مەهاباد، سەدیقی هەنجیری دەچێتە گوندی (گڵندوک)ی نزیک تاران و بەکاری مامۆستایەتییەوە خەریک دەبێت. ناوبراو لەساڵی 1949دا بەڕەسمی دەبێتە ئەندامی حیزبی تودەی ئاران و کارەکەشی دەگوێزێتەوە بۆ تاران و دەبێتە کارمەند لەئیدارەی باڵای فەرهەنگ و هەر لەتارانیش نیشتەجێ دەبێت و ماڵەکەی وەک بنکەیەکی نهێنی حیزبی تودەوابوو. شایەنی باسە لەسەرەتای سالانی پەنجاکاندا، جوڵانەوەی دیموکراتی ئارانی بەسەرکردایەتی جەبهەی میللی و دکتۆر موسەددیق تادەهات زیاتر پەرەی دەگرت و پاشەکشەی بەشاپەرستەکان دەکرد. پاش ئەوەی جەبهەی میللی حکومەتی گرتە دەست فەزایەکی ئێوەڵە لەتاران و هەرێمەکانی دیکەی ئارێن هاتەدی، حیزبی تودە له و دەمەدا لەدوای جەبهەی میللی مەزنترین هێزی سیاسی و جەماوەری سەر گۆڕەپانەکە بوو. حیزبی دیموکراتی کوردستانیش کە لەلایەن چەند لاوێکی خوێن گەرمی وەک: (عەبدوڵای ئیسحاقی (ئەحمەد تۆفیق)، غەنی بلوریان، ڕەحیمی سوڵتانیان، عەزیز یوسفی، عوبەیدوڵای ئەیوبیان) سەر لەنوێ دێمەزرابۆوە و کەوتبوە گەشەکردن، بەهۆی سەدیقی هەنجیری و (سارمەددینی سادق وەزیری) وەکیلی پایەی یەکی دادوەری لەتاران، لەگەڵ حیزبی تودە، لەهاوینی ساڵی 1951دا ڕێکەوتن، کەحیزبی دیموکراتی کوردستان هەر به و ناوە لەکوردستان وەک شێخەیەکی حیزبی تودە کاربکات و لەژێر ڕێنماییە سیاسیی و ڕێکخراوەییەکانی سەرکردایەتی ئه و حیزبەدبێت کە (رێبەرایەتییەکەی ئەکات لەتاران دادەنیشتن. بەوەش حیزبی دیموکراتی کوردستان سەربەخۆیی بڕیاردانی لەدەستدا و خەباتی نەتەوایەتی لەبیرکرد و لەهەموو ڕوویەکی ئیدۆلۆژی و سیاسیی و حیزبییەوە بووە وابەستەی حیزبی تودەی ئێران لەتاران).
=KTML_Bold=لەدوای کودەتاکەی ژینەرەِڵ زاهیدی و ڕووخاندنی حکومەتەکەی موسەددەق=KTML_End= له 19-09-1953دێ. ڕێبەرانی حیزبی دیموکرێتی کوردستان بەسوود وەرگرتن لەفەزای ئاوەڵەی گوندەکانی کوردستان و دوور لەڕێنماییەکانی ڕێبەرایەتی حیزبی تودەکە ئه و دەم کەوتبوونە بەر فشار و پەلاماری فەرماندەی نیزامی لەتاران بەسەرکردایەتی (تەیمور بەختیار)، کەوتنە کارکردن و لەسەرەتای ساڵی 1954، لەشاری تەبرێز بەهاوکاری (فیرقەی دیموکراتی ئازەرباینجان) توانیان پێنج ژمارە لە (کوردستان)ی ئۆرگانی حیزبی دیموکرات چاپ و بڵاو بکەنەو، شایەنی باسە سەدیقی هەنجیری یەک لەوانە بوو کەبۆ چاپکردنی کوردستان لەتارانەوە خۆی گەیاندە تەبرێز و لەگەڵ (رەحمانی قاسملو)دا پێکەوە وتارە فارسییەکانی ڕۆژنامەکەیان دەنووسی. ئه و ڕۆژنامەیەی کە بەئاشکرابوونی چاپخانەکە و دەستبەسەراگرتنی لەلایەن پیاوانی ڕژێمەوە وەستا و لەبڵاوکردنەوە کەوت.
لە14-09-1955، سەدیقی هەنجیری لەلایەن پیاوانی ڕژێمەوە دەستەبەسەرکرا و لەلێکۆڵینەوەدا دانی بەئەندامەتی خۆی لەحیزبی تودەنا و پاش ماوەیەک بەکەفالەت لەلایەن دادگای سەربازی تارانەوە ئازاد کرا[1].